: سڵاوى خوداتان له‌سه‌ر بێت
چاككردنى لووت، ددان، ده‌موچاو، قژ پڕكردنه‌وه جائيزه؟ : به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ جوانکردنی هه‌ر ئه‌ندامێک، دوو جۆره..
یه‌که‌م/ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێت ناشرینی و عه‌یبێکی زۆر به‌دیاری پێ لاببرێت ئه‌وه هیچی تێدا نییه، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕێگه‌ی دا به(عرفجة بن سعد) هه‌تا لووتێکی له‌ئاڵتوونی بۆ سازبکرێت له‌دوای ئه‌وه‌ی له جه‌نگدا په‌رت بوو بوو.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر بۆ زیاتر جوانکردن بێت، واته عه‌یبه‌که زۆر زه‌ق و ناشرین نییه به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت زیاتر جوانی بکات، ئه‌وه حه‌رامه و به‌ڵکو نه‌فرینی له‌سه‌ره(لعنة)، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " لعن الله الواشمات والمستوشمات والمتنمصات والمتفلجات للحسن المغيرات خلق الله". رواه البخاري ومسلم. واته/ نه‌فرینی خوا له ئه‌وانه‌ی(ئافره‌ت؛ به‌ڵام پیاویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکو پیاوان گوناهبارتر ده‌بن پێی چونکه گرنگیدان به جوانی زیاتر پیشه‌ی ئافره‌ته) خاڵیان بۆ ده‌کوترێت و ئه‌وانه‌ش خاڵ ده‌کوتن و ئه‌وانه‌ی مووی ده‌موچاویان بۆ هه‌ڵده‌که‌نرێ و ئه‌وانه‌ش که بۆیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که نێوان و بۆشایی دروست له نێوانی ددانه‌کانیان بۆ جوانی، ئه‌وانه‌ی که ده‌ستکاری کاری خوا ده‌که‌ن.
ده‌ستکاریکردن بۆ مه‌به‌ستی زیاتر جوانکاری له فه‌رمانی شه‌یتانه و ئه‌وه که فه‌رمان ده‌دات به به‌نده سه‌رپێچیکاره‌کانی خوا تا هه‌ستن به‌و کاره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ [النساء:119].
هه‌ر ئه‌ندامێکیش له ئه‌ندامه‌کانی له‌شی ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر به نه‌خۆشییه‌ک یان ڕووداوێک تووشی ناشرینییه‌ک یان عه‌یبه‌یه‌کی به‌رچاو و زه‌ق ببێت، ئه‌وه ڕێگا دراوه چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت به ده‌رمان بێت یان نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڵام به‌مه‌رجێک مه‌ترسی و زیانی گه‌وره‌تری تێدا نه‌بێت.
به‌ڵام که‌سێک لووتی گه‌وره‌یه یان درێژه یاخود ده‌یه‌وێت ددانه‌کانی کورت و درێژ یاخود شافیان بکات یان که‌سێک پێستی ده‌مو چاوی ڕاده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی چرچه‌کانی لابه‌رێت یاخود مووی سه‌ر ڕووه‌کانی هه‌ڵده‌که‌نێت، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌که‌ونه به‌ر ئه‌و نه‌فرین و ده‌ستکاری کاری خوای گه‌وره..
هه‌رچی موو ڕواندنه‌وه‌ی قژیشه، جائیزه و زانایان نه‌یان خستۆته به‌ر ده‌ستکاری کاری خوا، چونکه ئه‌وه ڕه‌نگه عه‌یبه‌یه‌کی زه‌قه یاخود گێڕانه‌وه‌ی شتێکی له‌ده‌ستچووه.. وه‌ک دانانی ددانی ده‌ستکرد یان ڕواندنی ددان له‌جێی که‌وتووه‌کان..
ئه‌مه به‌گشتی و هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه.. ئه‌گه‌ر زیاتریشتان ویست ئاگادرمان بکه‌نه‌وه..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|