: ئایا ئه‌گه‌ر خوێنی ئاژه‌ڵ بگواسترێته‌وه بۆ ئاده‌میزاد بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری، ئایا حوکمی ئه‌وه چییه له‌ڕووی دینه‌وه؟ : به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
برای به‌ڕێزمان؛ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان باسی ده‌که‌ن دووره له‌ڕاستییه‌وه، واته هه‌رگیز ڕوونادات چونکه خوێنی ئاژه‌ڵ هه‌رگیز ناگوازرێته‌وه بۆ ناو خوێنی ئاده‌میزادێک! له‌به‌رئه‌وه‌ی ناشێن به‌یه‌ک، به‌ڵکو هه‌روه‌ک زانست دۆزیویه‌ته‌وه که خوێنی ئاده‌میزادیش بۆ یه‌کێکی تر ناشێت مه‌گه‌ر له گروپ و کۆمه‌ڵه‌که‌ی( وه‌ک؛ +A و+O..) خۆی بێت، به‌ڵكو زیاتر ئێستا ورده‌کارییان تێدا کردووه ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌ندێ پشکنینی زیاتر ده‌که‌ن که ده‌بێت خوێنه‌که له‌نێوان به‌خشه‌ر و وه‌رگردا زۆر له‌یه‌ک بچێت، هه‌روه‌ها سه‌رنجی ئه‌وه‌ش ده‌درێت که ده‌بێت خوێنی به‌خشه‌ر پاک بێت له نه‌خۆشییه کوشنده و به‌ربڵاوه‌کان، ئه‌وه‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی که خوێن مۆڵگه‌یه‌کی باشه بۆ به‌کتریا و میکرۆبه‌کان، بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خۆش بێت به نه‌خۆشییه‌ک که‌به‌هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه تووش هاتبێت ئه‌وه خوێنه‌که‌شی هه‌ڵگری ئه‌و جۆره به‌کتریا و ڤایرۆسه‌یه..
له ئیسلامیشدا هه‌رشتێک که زیانی هه‌بێت بۆ ئاده‌میزاد حه‌رام ده‌بێت، که‌واته ئه‌و کاره له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانی ده‌بێت به‌کردنی بۆیه حه‌رام ده‌بێت..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|