: ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر مانگ بێت، ده‌بێت ڕووبکاته کوێ بۆ نوێژ کردن؟ : به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر که‌سێکی موسوڵمان له‌سه‌ر مانگ بوو یان هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی تر و کاتی نوێژی هات، ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌بێت ڕووی بکاته زه‌وی، چونکه ڕووگه(قیبله؛ که‌عبه) له زه‌وییه و ئاراسته‌ی ئه‌ویش بۆ نوێژه‌کانی زه‌وییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ[البقرة:144] واته/ له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک بوون ڕوو بکه‌نه که‌عبه‌ی پیرۆز...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|