: ألسلام عليكم،
برايانی به‌ڕێز ئايا گوناحه داوا له خوا بكه‌يت منداڵی كوڕت بداتێ؟
پرسيارێكی تر: من خێزانم نه‌خۆشیيه‌كی هه‌يه له‌سه‌ر منداڵبوون، دوكتۆر وتوويه‌تی ده‌توانيت له‌سه‌دا نه‌وه‌دوپێنج جنسهكه دياری بكات له‌گه‌ڵ چارهسهرهكهيدا -مه‌به‌ست كوڕ بێت يان كچ- ئایا گوناحه ئه‌م كاره؟
خوای گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه، به‌س به‌په‌له جوابمان بده‌نه‌وه، چاوه‌ڕوانين! : به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
نه‌خێر برای به‌ڕێزمان گوناه نییه که‌سێک داوای کوڕ یان کچ له‌خوای گه‌وره بکات.. که‌سی وا هه‌یه چه‌ند کوڕێکی هه‌یه و چاوه‌ڕێی کچێک ده‌کات و بۆی په‌رۆش ده‌بێت، که‌سی واش هه‌ن کوڕیان پێخۆشه، به‌ڵام لێره ئه‌وه هه‌یه کاتێک که‌سێک دوعایه‌کی واده‌کات نابێت له‌به‌رئه‌وه بێت کچ به‌که‌م بزانێت یاخود به عه‌یبه‌ی بزانێت کاتێک خوای گه‌وره کچیان پێ بدات.. چونکه منداڵ به‌هه‌ردووکیانه‌وه دیاری خودان و به‌ڵكو خوای گه‌وره له‌پێشدا کچی پێشخستووه! ده‌فه‌رموێت لَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثاً وَيَهَبُ لِمَن يَشَاءُ الذُّكُورَ [الشوری:٤٩].
واته/ هی ئه‌وه موڵکی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچییه‌کی بیه‌وێت ئه‌وه دروست ده‌کات، ده‌یبه‌خشێت بۆ هه‌رکه‌سێک خۆی بیه‌وێت له منداڵی کچ و هه‌روه‌ها بۆ هه‌رکه‌سێک که‌خۆی بیه‌وێت کوڕ.
داواکردنی کوڕ له‌خوای گه‌وره جائیزه له‌خودی خۆیدا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی پیرۆزی له‌دواوه بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بته‌وێت جێی خۆت بگرێته‌وه کاتێک ده‌مریت و له نێو ماڵ و منداڵتدا کوڕێک یان زیاتر هه‌بن که‌بتوانن له‌خه‌می دایک و کچانی ماڵه‌که‌تدا بن هه‌روه‌ها ئاگاداری ماڵ و سامانه‌که‌ت بن، یاخود داواکردنی کوڕ بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یان بکه‌ی بۆ ئیسلام و ڕۆڵیان هه‌بێت له جیهاد و هه‌موو بواره‌کانی زانست و له‌پاشه‌ڕۆژ سوود بگه‌یه‌ننه ئیسلام و موسڵمانان..
هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر و گه‌وره‌مان زه‌که‌ریا(سه‌لامی خوای لێ بێت) دوای کوڕ ده‌کات هه‌تا له‌پاش خۆی ببێته میراتگری ئه‌و شه‌رع و زانسته‌ی له‌لای خۆی هه‌ڵگیراوه هه‌روه‌ها هی(آل یعقوب)یش هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاء [آل عمران:٣٨]. چونکه ئه‌و ده‌ترسا که‌له‌دوای خۆی که‌س نه‌بێت دینی خوا وه‌ک خۆی ڕاپه‌ڕێنێت و خه‌ڵكی بۆ بانگ بکات..
هه‌روه‌ها گه‌وره‌مان پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم(سه‌لامی خوای لێ بێت) داوای کوڕی کردووه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیاوچاکان و خزمه‌تی دینی خوا بکه‌ن رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ [الصافات:١٠٠].
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی وا گه‌وره و پیرۆز نه‌بوو له ڕێدا ئه‌وا باشتر وایه ئادمیزاد ڕازی بێت به‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌یبه‌خشێت چونکه ئه‌و باشتر ده‌زانێت چی باشه و خێری تێدایه.. ڕه‌نگه کچێک له‌سه‌د و هه‌زار پیاویش باشتر بێت..
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری دووه‌میشت؛ زانایانی سه‌رده‌م ڕای جۆراوجۆریان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زیاتر نزیکه له‌شه‌رعه‌وه و زۆربه‌شیان له‌سه‌رین ئه‌ویه که ئه‌و دیاری کردنی توخمی کۆرپه‌یه بۆ که‌سێک(ئافره‌تێک) که به‌ئاسایی منداڵی ده‌بێت ناشێت چونکه ده‌فه‌رموون ئه‌وه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ پاشهڕؤژی مرۆڤایه‌تی و هاوسه‌نگی ژیان تێک ئه‌دات و ده‌ڵێن که ئه‌و کارانه وازی لێ بهێنرێت بۆ خوای گه‌وره و مرۆڤ توخنی نه‌که‌وێت باشتره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕه‌نگه بێ زیان نه‌بێت و جۆره‌ها کاره‌ساتی لێ بکه‌وێته‌وه..
زانستی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت که ئه‌و کاره له‌لایه‌نی ئابووری پاره‌ی باشی تێده‌چێت و هێشتا ته‌واویش مسۆگه‌ر نه‌بووه، ده‌ڵێن که بۆ نمونه له(١٠) تاقیکردنه‌وه بۆ کچ یه‌کێکیان کوڕ ده‌رده‌چێت و له(٤) هه‌وڵی کوڕیش یه‌کێکیان هه‌ر کچ ده‌رده‌چێت.
له‌زیانه‌کانی ئه‌و کاره وه‌ک پسپۆڕان ده‌ڵێن:
* کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر خێزان و کۆمه‌ڵگا، بۆ نمونه کاتێک هه‌وڵی کوڕێک ده‌درێت و پاشان کچ ده‌رده‌چێت ڕه‌نگه ئه‌و منداڵه هه‌تا ماوه بێزراو بێت له‌ناو ئه‌و خیزانه‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ش له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی جیاوازی ده‌که‌ن له‌نێوان کوڕ و کچ.
* وای لێ دێت منداڵ له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی ده‌خوازرێ نه‌وه‌ک له‌به‌ر هه‌بوونی منداڵه‌که خۆی.
* ده‌ستدرێژییه له‌سه‌ر یاسا و سوننه‌ته خواییه‌کان و مه‌ترسی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه..
لهسوودهکانیشی ئه‌گه‌ر خاڵی بێت له زیان بۆ منداڵ و دایکه‌که‌ش:
* خێزانێک که به‌ئاسایی منداڵیان نابێت و ڕه‌نگه پێشبینی ئه‌وه‌شیان بۆ بکرێت که هه‌ر جارێک منداڵیان ببێت، بۆ حاڵه‌تێکی وا ئه‌گه‌ر ژن و مێرده‌که بۆ خۆیان ڕه‌گه‌زی منداڵه‌که بخوازن ڕه‌نگه خۆشتر بێت بۆیان.
* دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی له کۆرپه‌که‌دا، ئه‌و نه‌خۆشییه بۆماوانه‌ی که له ڕه‌گه‌زێکدا به حه‌تمی دێن له‌ناو ئه‌و خێزانه‌دا، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی تردا ئه‌و نه‌خۆشییانه لهکۆرپهکهدا په‌یدا نابن، وه‌ک نه‌خۆشی(هیمۆفیلیا)..
* یاخود ئه‌گه‌ر خێزانێک له‌دوای چه‌ند سکێک هه‌ر خوای گه‌وره ڕهگهزێکییانی پێ نه‌به‌خشیون وه‌ک ئه‌وه‌ی خێزانێک(٨-٩) کوڕیان هه‌یه و حه‌ز ده‌که‌ن به کچێک، له‌حاڵه‌تێکی وادا ڕه‌نگه مایه‌ی خۆشی و چاکه‌یه‌ک بێت ئه‌و کاره(دیاریکردنی ڕه‌گه‌زی منداڵ).
بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه(یه‌که‌م و دووه‌م) زانایان ڕێگه‌یان داوه به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌په‌یوه‌ستی چه‌ند خاڵێک..
١/ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره ده‌کات پسپۆڕێکی ئافره‌ت بێت، هه‌تاوه‌کو ئه‌و ئافره‌ته نه‌که‌وێته به‌رچاوی پیاوێک که‌له‌کاتێکدا ئه‌و دیاریکردنه له‌حاڵه‌ته زهروورییهکانی ژیان نییه هه‌تاوه‌کو بۆی جائیز بکرێت پیاوێک بیبینێت!
٢/ ئافره‌ته‌که کێشه‌ی منداڵبوونی هه‌بێت و به‌ئاسایی منداڵی نه‌بێت، چونکه ئه‌وه‌ی به‌ئاسایی ده‌یبێت هیچ ناچار نییه هه‌تا خۆی بخاته ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له‌پێناوی ڕه‌گه‌زێکی دیاریکراو.
هه‌ندێ له‌زانایانی تریش ئه‌و کاره‌یان به‌ڕه‌وا زانیوه به‌ڵام ده‌فه‌رموون که وازی لێبهێنرێت بۆ خوا باشتره، چونکه به‌و کاره زۆرێک له‌خه‌ڵكی واده‌زانن که ئه‌وه له مرۆڤه‌کانه‌وه‌یه و بیرییان ده‌چێت که هه‌موو شتێک به‌ده‌ستی خوای گه‌وره‌یه و ئه‌و کاته دڵیان به دروستکراوه‌وه ده‌به‌سترێت نه‌وه‌ک دروستکه‌ر(الخالق).
ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و ڕایهوهن(مجمع الفقه الإسلامي التابع لمنظمة المؤتمر الإسلامي)، وه ده‌فه‌رموون که ئه‌و کاره وازی لێ بهێنرێت بۆ خوای گه‌وره و به‌ڵكو ئاده‌میزاد هه‌ر داوای منداڵی چاک و له‌بار له‌خوای خۆی بکات و چونکه له‌وانه‌یه له کچدا خێری واهه‌بێت که‌له کوڕێکدا نه‌یه‌ته به‌رهه‌م، پاشان ڕێگه‌ی تر هه‌یه بۆ پێدانی کوڕ، ئه‌ویش ڕێگه‌ی گوێڕایه‌ڵی کردنی خوا و وازهێنان له‌گوناه و داوای لێبوردن و لێ خۆشبوونه(الإستغفار)، هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت فقلت استغفروا ربكم إنه كان غفاراً* يرسل السما‌ء عليكم مدراراً* ويمددكم بأموال وبنين ويجعل لكم جنات ويجعل لكم أنهاراً [نوح:١٠-١٢]
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام. |