: ئایا ئاهه‌نگی یادی له دایکبوون دروسته یان نا ، وه تاوانبار نابیت ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و ئاهه‌نگه بگێڕێت بۆ منداڵی؟ تکایه وه‌ڵامی گونجاوم بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بۆ بنوسێت. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئاهه‌نگێران به‌له‌دایکبوونی که‌سێکه‌وه-پێغه‌مبه‌ری خوا بێت یان منداڵت یاوه‌خود هه‌رکه‌سێکی تر- جائیز نییه حه‌رامه چونکه ئه‌وه ده‌که‌وێته ژێر داهێنراو و بیدعه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ڕێگری لێ کردووه، ئه‌و کاره ئه‌گه‌ر باش بووایه پێشینانی خۆمان له‌کردنی پێشمان ده‌که‌وتن(السلف الصالح).. هه‌روه‌ها بریتییه له‌چاولێکردنی جووله‌که و گاوره‌کان، ئێمه‌ش ڕێگریمان لێ کراوه به‌دواکه‌وتنی ئه‌وان له‌بابه‌ته دینییه‌کاندا، ئاهه‌نگێرانیش داخڵی عیباده‌ت ده‌بێت و بۆیه نابێت له‌جگه له‌دینه‌که‌مانی وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر تێیدابوو ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌یکه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌خێر ئه‌وا وازی لێ ده‌هێنین. بۆ زیاتر سوودیش فه‌رموو سه‌یرێکی ئه‌و وه‌ڵامانه بکه:
http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/426/catid/18/ http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/300/catid/21/
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|