: به‌رێزان من کێشه‌یه‌کم هه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه سوپاستان ده‌که‌م، خوای گه‌وره پاداشتان بداته وه. من گروپی خوێنه‌که‌م(-) به‌ڵام گروپی مێرده‌که‌م(+) وه گروپی خوێنی منداڵه‌که‌م(+) . ئێستا ناوێرم ڕێ به‌خۆم بده‌م منداڵی ترم ببێت ، چونکه ده‌ترسم منداڵه‌که له ئه‌نجامی جیاوازی خوێنی من و مێرده‌که‌م ناته‌واو ده‌ربچێت، منداڵی یه‌که‌مم سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته ، به‌ڵام زۆر ده‌ترسم بۆ منداڵی دووه‌م له‌شساغ نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر خواش بیدات ئه‌وه به‌شی خوای گه‌وره‌یه و که‌س ناتوانێت ناشوکر بێت، به‌ڵام ئایا من گوناهبار نابم که نه‌هێڵم منداڵم ببێت؟ خوای گه‌وره خێر و ئه‌جرتان بۆ بنووسێت، آمین. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
جیوازی جۆری خوێنی نێوان ژن و مێرد به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که سالب بێت و پیاوه‌که موجه‌ب بێت، زیانی هه‌یه بۆ کۆرپه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت(مه‌رجیش نییه سه‌د ده‌رسه‌د وابێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانکراوه) ، ده‌بێته هۆی دروستبوونی دژه‌ته‌نه‌کان(الأجسام المضادة) و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌زیانبوونی خوێنی منداڵه‌که(وه‌ک که‌مبوونه‌وه و تێک‌شکاندن) و پاشان تووشبوون به‌نه‌خۆشی ئاوسانی سکی منداڵه‌که(الإستسقاء؛ کۆبوونه‌وه‌ی ئاو) و ڕه‌نگه مردنی منداڵه‌که‌ش، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ده‌ستپێده‌کات له‌دوای سکی یه‌که‌م(الحمل الأول)..
به‌ڵام ئه‌مه له‌کاتێکدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که ده‌رزی(چاره‌سه‌ری) وه‌رنه‌گرێت بۆ هاوسه‌نگبوونه‌وه‌ی ئه‌و دژه‌ته‌نانه.. له‌دوای منداڵبوونه‌که‌ی یاخوود له‌بارچوونی منداڵه‌که(خوانه‌خواسته).
یه‌که‌م نیشانه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جیاوازییه‌ش که‌مخوێنییه بۆ منداڵه له‌دایکبووه‌که و پاشان بۆ کۆرپه‌کانی تر مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت وه‌ک نه‌خۆشی ئاوسانی منداڵه‌که(الإستسقاء) له‌قۆناغه سه‌ره‌تاکانی سکپڕییه‌که‌دا، له‌حاڵه‌تێکی وادا باشترین چاره‌سه‌ریش گوێزانه‌وه‌ی خوێنه بۆ کۆرپه‌که له‌ناو سکی دایکیدا.. ئه‌م جیاوازی خوێنه هۆیه‌که بۆ له‌بارچوونی منداڵه‌که له‌هه‌فته‌ی(٢٠-٢٢)ی سکه‌که‌ی.
له‌مه‌وه؛ خوشکی به‌ڕێزمان ئێمه پێمان باشه سه‌ردانێکی نه‌خۆشخانه و پسپۆڕانی تایبه‌تی بکه‌ن و حاڵی خۆتان بگه‌یه‌ننه لایان و هه‌تا ئه‌وانیش پشکنینی خوێنتان بۆ بکه‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوتان بۆ بکه‌ن، پاش ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان مسۆگه‌ری ته‌واوتان بکه‌ن له هه‌وڵنه‌دان بۆ منداڵی تر، له‌م حاڵه‌ته‌دا دینیش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه و کۆرپه‌که‌یه، ئه‌گه‌ر به‌دڵنیایی وایه که نابێت منداڵتان ببێت ئه‌وه پشت به‌خوا گوناهبار نابن له خستنه‌وه‌ی منداڵی تر..
به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاگادار بین چاره‌سه‌ری ئه‌وه کراوه به‌وه‌ی که پێس بڕیاردان سه‌ردانی پزیشکێکی تایبه‌ت به‌و لایه‌ن بکرێت و پاشان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ماوه ماوه پشکنین بکرێت و چاودێری سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی کۆرپه‌که بکرێت..
ده‌بێت ڕه‌حمی خواتان له‌یاد نه‌چێت، یه‌کێک له مه‌به‌سته پیرۆزه‌کانی خێزان پێکه‌وه‌نانیش خستنه‌وه‌ی نه‌وه و منداڵه، ئه‌وه کارێکی خوازیار و سوپاسکراوه.
خۆشتان بێهیوا و بێبه‌ش مه‌که‌ن له منداڵی تر، بڕؤن به‌دوای چاره‌سه‌ری و داوای ڕه‌حمه‌تی خواییش بکه‌ن..
ئه‌گه‌ر بڕیاریشتاندا بۆ منداڵی تر، له‌دوای پشکنین(فحوصات) ده‌رکه‌وت که منداڵه‌که مه‌ترسییه‌کی زۆری له‌سه‌ره یاخوود زیانێکی گه‌وره له‌ڕێدایه بۆ دایکه‌که، ئه‌وا له‌حاڵه‌تێکی وادا شه‌رع ڕێیداوه بۆ له‌بارچوونی منداڵه‌که..
له‌کۆتاییدا؛ به‌ئومێدی خوا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆدا وانازانین ئه‌و کێشه‌یه زۆر خه‌ته‌رناک بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو چاره‌سه‌ری و پێشکه‌وتنه، له‌به‌رئه‌وه دووباره هانتان ده‌ده‌ین که بچنه‌پێش له‌و هیوایه‌تان و ناوی خوای لێ بهێنن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|