: سلاوی خوای گه وره تان لێ بێت.
برایانم: دوینێ شه‌و له سایته جوان و ڕازاوه‌که‌تاندا هه‌واڵێکی زۆر خۆشم خوێنده‌وه که(شێخ زه‌ندانی هه‌واڵی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئه‌یدزی ڕاگه‌یاندوه)، ئایا تاوه‌کو چه‌نده ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته ئه‌گه‌ر وایه به‌ڵکو هه‌وڵێکی(جدیم) بۆ بده‌ن ، که‌من ئێستا گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه پیسه‌م.
خوا بۆتان بنووسێت به(ئه‌جری دنیا و قیامه‌ت) ان شائ الله.
وه هه‌تا ئێستاش به‌ڕه‌حمی خوا ماوم، وه بۆ خۆشم ماوه‌ی(3 تا4) ساڵ ده‌بێت ڕووم کردۆته خوا، به‌ڵکوو ئه‌مه خوای گه‌وره بۆم ئاسان بکات، تکایه برایان به‌زووترین کات هه‌واڵی خۆشم بده‌نێ إن شا‌ء الله. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌ره‌تا داوا له‌خوا ده‌که‌ین بۆت که شیفات بدات و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماوته به‌بێ نه‌خۆشی ئایدز له‌خزمه‌تی دینی خوادا به‌سه‌ری به‌ری، ئامین.
زۆر هه‌وڵماندا به‌ته‌واوی کارت بۆ ئاسان بکه‌ین، ئه‌وه‌ی که توانیمان دۆزینه‌وه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی شێخ خۆی بوو، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون ئێمه خۆمان تاقیمان کرده‌وه بۆمان وه‌رنه‌گیرا، وه‌ک ئه‌وه‌ی هێڵه‌که له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیدا بێت..
ئه‌وه‌ش ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌یه که ژماره‌ی(٨٢) شێخ عه‌بدولمه‌جید زه‌ندانییه وه‌ک له‌م لینکه‌دا هاتووه: [url=http://www.raddadi.com/?action=pages.10] ژماره ته‌له‌فون[/url] .
ئه‌وجا نازانین ئایا ئه‌و ژماره‌یه ئێستا ماوه یاخوود نا، یان ده‌توانی وه‌ری بگری و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی..
هه‌روه‌ها ده‌توانی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دوو ژماره‌یه‌وه کارئاسانی بۆ خۆت بکه‌ی:
شێخ(صالح عبد القوي سنباني) : به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئه‌یدزه له زانکۆی ئیمان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: ٠٠٩٦٧٧١١٩٥٥٨٤٨
یاخوود شێخ دکتۆر(عثمان جيلان) به‌ژماره ته‌له‌فۆنی:٠٠٩٦٧٧٣٣٧٤٢٤٢٧
ئه‌و زانیارییه‌ش له لینکه‌که‌ی خواری خواره‌وه له کۆتاییه‌که‌ی تۆمارکراوه.
هیوادارین کارت بۆ ئاسان ببێت و بگه‌یته‌لای بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئیزنی خوا شیفات بۆ بێت به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه‌ی دۆزیوێتییه‌وه، ئامین.
ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه بوو که‌له که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئاسمانی په‌خش کرا:
[url=http://video.google.com/videoplay?docid=-7205409208675205179&q=%D8%A7%D9%84%D8%B2%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%D9%8A&hl=en] هه‌واڵی چاره‌سه‌ری ئێدز[/url] هه‌روه‌ها [url=http://switch5.castup.net/frames/20041020_MemriTV_Popup/video_480x360.asp?ai=214&ar=1357wmv&ak=null] چاره‌سه‌ری ئێدز[/url] .
شایه‌نی باسه شێخ پسپۆڕێکی بواری ده‌رمانه و له ئیعجازی زانستی قورئاندا شاره‌زاییه‌کی زۆری هه‌یه و زانایه‌کی به‌ناوبانگه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و چه‌ندها گه‌وره که‌سایه‌تی ئه‌وروپی و مه‌سیحی بوونه‌ته موسوڵمان.
به ده‌یان به‌رهه‌می تۆمارکراوی(بیستراوی و بینراوی) و نووسراویی هه‌یه له‌بواره جیاجاکانی زانستی ئیعجازی زانستی قورئان و یه‌کهێنانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زانستی نوێی ئه‌مرؤدا.
یه‌کێک له‌وانه؛ زانستی کۆرپه(علم الأجنة) له‌قورئان و سوننه‌تدایه که زانای به‌ناوبانگی که‌نه‌دی، پرۆفیسۆر(کیث مور) مامۆستای زانستی(تشریح-anatomic) و کۆرپه له‌زانکۆی تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئه‌و دوو بواره‌یه له که‌ندا و ئه‌مه‌ریکا له کتێبێکی خؤیدا له‌باره‌ی زانستی کۆرپه‌وه به‌شێکی ته‌رخانکردووه بۆ ئه‌و نووسینه‌ی شێخ له‌دوای ئه‌وه‌ی شێخی ناسیوه و ئه‌و کتێبه‌ی خوێندۆته‌وه که به‌مه ویستوویه‌تی نیشانی بدات له‌وه‌ی زانست و قورئانی موسوڵمانان وه‌کو یه‌ک ده‌دوێن له‌باره‌ی کۆرپه‌وه. ناوی شێخیشی له‌سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌یه‌وه تۆمارکردووه.
بۆ زیاتر ناسینی ئه‌م شێخ و زانا خواناسه ده‌توانی ئه‌م لینکه بکه‌یته‌وه [url=http://www.55a.net/firas/arabic/index.php?page=pro_alem&id=8&select_page=allem] پێناسی شێخ[/url] .
برای به‌ڕێز داوای لێبوردن ده‌که‌ین له دواکه‌وتنی وه‌ڵامه‌که‌ت، خواده‌زانێت هۆی خۆی هه‌بووه، ئێوه‌ش پشت به‌خوا ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه شیفای خۆتان ئه‌وا به‌نووسینێک ئاگادارمان بکه‌نه‌وه، هه‌تاوه‌کو دڵخۆش بین به‌شیفاتان و هه‌روه‌ها به توانای شێخ‌یش، دوعای خێریشمان بۆ بکه‌ن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
----------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|