: ئایا له قورئاندا هه‌یه؛ ئه‌بێت منداڵ خه‌ته‌نه بکرێت؟ بۆچی ده‌بێت خه‌ته‌نه بکرێت؟ سووده‌کانی خه‌ته‌نه چییه؟ زۆر سوپاس. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ده‌توانی حوکمی خه‌ته‌نه‌کردن له‌م وه‌ڵامه‌دا سه‌یر بکه‌یhttp://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/642/catid/13/ .
یاخوود به درێژتر و تێر‌و ته‌واوتر ده‌توانی ئه‌م بابه‌ته بخوێنیته‌وه http://www.dangiislam.org/v/content/besh/ziatr/page/1/targetid/791-83-75.html/
یه‌کێکیش له سووده‌کانی ئه‌وه‌یه که یارمه‌تی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز نادات http://www.dangiislam.org/v/content/besh/ziatr/page/0/targetid/1185-74-42.html .
زانست ده‌ری خستووه که تووشبوون به ڤایرۆسی(hpv) که هۆکارێکه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌ندامی نێرینه و به‌ڵکوو گوێزانه‌وه‌شی بۆ ئافره‌تان که‌به‌هۆیه‌وه تووشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان ده‌بن.
لێکوڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌ریخستووه که ئه‌و پیاوانه‌ی خه‌ته‌نه نه‌کراون و تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه‌ن ڕێژه‌یان سێ هێنده‌ی ئه‌وانه بووه که توشبووی ڤایرۆسه‌که‌ن به‌ڵام خه‌ته‌نه‌کراوبوون.
بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه پێسته زیاده‌یه‌ش له پیاودا هیج کاریگه‌رییه‌کی نییه له به‌هێزی چێژی سێکسیدا، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه لابردنی باشتره له‌و ڕووه‌وه چونکه هه‌سته‌وه‌ره‌کانی ئاره‌زووه له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌ندامه‌که‌ن و به‌نه‌مانی ئه‌و پێسته‌یه باشتر ڕؤڵی خۆی ده‌بینێت له کاتی جیماعدا، ئه‌مه و ساینه‌ی باسه ئێستا زۆرێک له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش هانی خه‌ته‌نه‌کردنی پیاوان ده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وتووه که لایه‌نی ته‌ندروستی زیاتر دڵنیا ده‌کات.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
--------------------------------------------------------------------
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|