: السلام علیکم .
پرسیار: که‌سێک شتێکی هه‌یه ده‌یفرۆشێت تۆش ده‌زانیت که له ڕێگایه‌کی حه‌ڵاڵه‌وه ده‌ستی نه‌که‌وتووه، ئایا ئه‌گه‌ر من له که‌سه‌که‌ی بکڕم وه ده‌شزانم به حه‌ڵاڵ ده‌ستی نه‌که‌وتوه ئه‌وا بۆ من حه‌رامه ئه‌بێت که لێی بکڕم؟
تکایه زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه.
وعلیکم السلام ورحمة الله
: به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌ڕێگای ناحه‌ڵاڵ دزیکردنه! ئه‌وه به‌هیج جۆرێک جائیز نییه که‌لوپه‌لی دزراو و زه‌وتکراو بکڕیته‌وه، چونکه ده‌بته هۆی یارمه‌تی دانی ئه‌و دزه له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دزیکردنی، خوای گه‌وره‌ش دهفهومێت وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الْأِثْمِ وَالْعُدْوَانِ [المائدة:2] واته/ هاوکاری یه‌ک مه‌که‌ن له تاوان و سه‌رکێشی.
به‌ڵکوو پێویسته ئه‌گه‌ر گونجا ئامۆژگاری و سه‌رژه‌نشت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی وازبهێنێت له‌و گوناهه، وه ئه‌گه‌ر کۆڵی نه‌دا ئه‌وا به‌رپرسانی لێ ئاگاداربکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر که‌سێکیش شتێکی دزراوی کڕی و پاشان زانی دزراوه، ئه‌وا با بیگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌ن ماڵه‌که و پاره‌که‌ی خۆیشی له دزه‌که داوابکاته‌وه(ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئه‌نجامدانی ئاسان بێت)، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵیش خۆی دزراوه‌که‌ی له‌ده‌ستت بینییه‌وه ئه‌وا مافی خۆیه‌تی وه‌ریبگرێته‌وه و تۆیش پاره‌ی خۆت له فرۆشیاره‌که وه‌رده‌گریته‌وه(ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به‌یارمه‌تی هه‌رسێ لا بکرێت یاخوود یارمه‌تی ده‌سته‌ڵاتی حکومی).
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"إذا سُرق من الرجل متاعٌ، أو ضاع له متاع فوجده بيد رجل بعينه، فهو أحق به ويرجع المشتري على البائع بالثمن." رواه أحمد وحسنه الشيخ شعيب الأرناؤوط.
واته/ ئه‌گه‌ر پیاوێک که‌لوپه‌لێکی لێ دزرا یاخوود لێی ون بوو و به‌ده‌ست پیاوێکی تر بینییه‌وه، ئه‌وه ئه‌و له‌پێشتره وه‌رگرێته‌وه و کڕیاڕه‌که‌ش داوای نرخه‌که‌ی له فرۆشیاره‌که ده‌کاته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|