: السلام علیکم ، سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ.
پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئایا سمێڵ تاشین تا چه‌ند له شه‌رعدا ڕێگه‌ی پێدراوه؟ .
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سمێڵ تاشین ئه‌گه‌ر ڕیشیشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌وه حه‌رامه و لایساییکردنهوهی گاور و جووله‌که و موشریکینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاشینی سمێل له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی ڕیشدا بێت ئه‌وه جائیزه و هه‌ندێ له‌زانایانی پێشینمان ڕایان له‌سه‌ر بووه.
هه‌ندێ حه‌نه‌فییه‌کان تاشینیان له کورتکردنه‌وه پێ باشتره، ئیمام ته‌حاوی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"القص حسن، والحلق أحسن" واته/ بڕین و کورتکردنه‌وه باشه، تاشین باشتره.
به‌ڵگه‌شیان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) که ده‌فه‌رموێت"أحفوا الشوارب، وأعفوا اللحى" رواه أبوهریرة عن عمر(رضي الله عنهما).
"أحفوا" له‌لای ئه‌مان به تاشین لێکیان داوه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموون ده‌شێت مانای کورتکردنهوهش بدات.
شافیعییه‌کان ڕێگرن له تاشین و ده‌فه‌رموون که سوننه‌ت ئه‌وه‌یه لێی بگیرێت هه‌تا لیواری لێو ده‌رده‌که‌وێت. ئیمام نه‌وه‌وی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"ثم ضابط قص الشارب أن يقص حتى يبدو طرف الشفة، ولا يحفه من أصله، هذا مذهبنا" واته/ بڕینی مووی سمێل ئه‌ندازه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که لێواری لێو ده‌رکه‌وێت نه‌وه‌ک له ڕه‌گه‌وه نه‌یهێڵێت، ئه‌وه بۆچوونی ئێمه‌یه.
مالیکییه‌کان به‌ته‌واوی بهناجائیزی ده‌زانن تاشینی سمێڵ، به‌ڵکوو پێیان باشه که ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یتاشێت سه‌رزه‌نشت بکرێت، هه‌روه‌کو خۆی ده‌فه‌رموێت"روى ابن الحكم عن مالك: ليس إحفاء الشارب حلقه، وأرى أن يؤدب من حلق شاربه" یان به بیدعه‌ی ده‌زانێت"وروى أشهب عن مالك: حلقه من البدع".
له‌لای ئیمام ئه‌حمه‌دیش-ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- وه‌کو یه‌که، ده‌فه‌رموێت"إن حفه فلا بأس، وإن قصه فلا بأس".
له‌ڕاستیدا وه‌کو ده‌ریش که‌وت کورتکردنه‌وه به‌هێزتره لهتاشین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕای زۆرینه‌یه و زیاتر نزیکه له پێکانه‌وه(الصواب)، پاشان فه‌رمووده هه‌یه ڕاسته‌وخۆ وشه‌ی کورتکردنه‌وه‌ی به‌کارهێناوه، ده‌فه‌رموێت"خمس من الفطرة: الختان، وحلق العانة، ونتف الإبط، وتقليم الظفر، وتقصير الشارب". رواه النسائي.
پێنج شت له سروشتی مرۆڤن که خوای گه‌وره دروستی کردوون له‌سه‌ری؛ خه‌ته‌نه‌کردن، تاشینی مووی به‌ر، هه‌ڵکه‌نینی مووی بنباڵ، نینۆک کردن، سمێڵ کوورت کردنه‌وه.
به‌ڵام وه‌کو وتمان ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌گه‌ڵ ڕیش هێشتنه‌وه‌ی سمێڵی تاشی ئه‌وا گوناهی نه‌کردووه، چونکه ڕای هه‌ندێ له‌زانایانی له‌سه‌ره، ئه‌وانه وشه‌کانی"انهكوا الشوارب ، أحفوا الشوارب" به تاشین لێکداوه‌ته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|