: السلام علیکم، ئایا هه‌ڵواسینی وێنه له ماڵه‌وه جائیزه یان نه‌ء؟ ئه‌گه‌ر جائیز نییه وێنه‌ی تریش ده‌گرێته‌وه وه‌ک وێنه‌ی شارێک یان دارستانێک بۆ نمونه ئه‌مانه‌ش وه‌ک وێنه‌ی مرۆڤ یه‌ک حسابیان بۆ ده‌کرێت یان ناء؟ خوای گه‌وره پاداشتی به خێرتان بداته‌وه ان شا‌ء الله .
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
هه‌ڵواسینی وێنه ئه‌گه‌ر هی گیانداران بوو به مرۆڤیشه‌وه جائیز نییه و حه‌رامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌ک بێت وێنه‌ی شارێک یاخوود دیمه‌نێکی سروشتی تێدا کێشرابێت ئه‌وا جائیزه هه‌ڵواسینی. سه‌یری ئه‌م وه‌ڵامه‌ش بکه http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/239/catid/18/ .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|