: سڵاو، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره، من پرسیارێکم هه‌یه ...
وه‌ک ئاشکرایه که له به‌هه‌شتدا (حۆری) هه‌یه که زۆر جوانن وه ئه‌مه‌یش بۆ پیاوانه ئه‌ی بۆ ژنان چی هه‌یه؟ : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
خوای گه‌وره ئافره‌تی وا خولقاندووه که مه‌یلی هه‌بێت ته‌نها بۆ پیاوێک، حه‌ز ده‌کات پیاوه‌که‌ی ته‌نها بۆ خۆی بێت، به‌ڵام پیاویش حه‌ز ده‌کات زیاتر له‌ئافره‌تێکی له‌گه‌ڵ بێت..
ئافره‌تانی به‌هه‌شت، ئه‌گه‌ر به‌مێردن و مێرده‌کانیشیان له‌به‌هه‌شتن ئه‌وا هه‌ر پێکه‌وه ده‌بن هه‌رچه‌ند پله‌وپایه‌شیان وه‌ک یه‌ک نه‌بێت! هه‌رچه‌ند حۆرییه‌کانی به‌هه‌شت جوان بن به‌ڵام هه‌ر ئافره‌تانی ئیاماندار جوانتر ده‌بن له‌وان، چۆن ده‌بێت ئه‌مان له‌م دونیان خودایان په‌رستووه و ماندوو بوون له خواناسییدا و خۆیان له خۆشییه‌کانی دونیا تۆراندووه له‌ون جوانتر نه‌بن!
هه‌رچی پیاوانیشه جوانتر ده‌بن و به‌ڵکوو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه بازاڕێک له‌به‌هشت و شنه بایه‌ک لێیان ده‌دات جوانتر ده‌بن و که ده‌گه‌ڕێنه‌وه خێزانه‌کانیان نایانناسنه‌وه.
ئه‌وانه‌ش که مێردیان نه‌کردووه یاخوود مێده‌کانیان کافر بوون و نایه‌نه ده‌ره‌وه له دۆزه‌خ ئه‌وا ده‌درێنه پیاوه‌کانی به‌هه‌شت، واته شووده‌که‌ن به‌وان هه‌ڵبه‌ته که به‌ڕازی بوونی خۆیان بۆ هه‌ر پیاوێک.. به‌کورتی له‌وێ هه‌موو که‌س ڕازییه و که‌س غه‌مگین نییه، خوای گه‌وره ئێمه‌شی له‌وێ ناونووس کردبێت، ئامین.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|