: پاش سڵاو.
ئایا له قورئانی پیرۆز دا ناوی ئاینی (زه‌رده‌شت) هاتووه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام به به‌ڵێ یه چی ده‌ڵێت؟ : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ناوی ئاییینی زه‌رده‌شتی و پێغه‌مبه‌رێک که‌ناوی زه‌رده‌شت بێت نه‌هاتووه له‌قورئان و هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم).
ئه‌م ئایینه له‌پێش له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر عیساوه(سه‌لامی خوای لێ بێت) هه‌بووه به 660 ساڵ، له‌ئازربایجانی فارسه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، دوو خوایان هه‌یه خوای خێر و خوای شه‌ڕ، کتێبێکیان هه‌یه و له‌سه‌رده‌می داگیرکردنی ئه‌سکه‌نده‌ر بۆ ئێران فه‌وتا و نه‌ماوه.
ئاگریان له‌لای زۆر پیرۆزه چونکه به‌لایانه‌وه ڕه‌مزی خوای خێره و پاشان ئاگریش سێ ڕه‌گه‌زی گڵ و هه‌وا و ئاو پیرۆزه لایان..
له‌مانه‌وه ده‌بینین به‌هیج شێوه‌یه‌ک ناگۆجێت ئایینێکی ئاسمانی بووبێت! به‌ڵکوو له زۆر بنه‌مایدا له‌گه‌ڵ دینی خوادا پێچه‌وانه و دژوار ده‌وه‌ستێته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|