: سه‌لام برا. من ته‌نیا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه تكایه ئه‌مه‌وێت بزانم ئایا(nooker) -مه‌به‌ستم بلیارده- حه‌ڵاڵ نییه یان چی؟ ئه‌وه‌ش بۆ كه‌سێك كه له ئینگلستان بژی و هیچی نییه -مه‌به‌ستم نه پاسپۆرت نه خانوو (ماڵ)-.
خوا پاداشتان بداته‌وه
والسلام! : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
یاری بلیارد هیچ ده‌قێکی له‌سه‌ر نه‌هاتووه له‌باره‌ی حه‌رامی و حه‌ڵاڵی، بۆیه له‌خودی خۆی حه‌رام نییه و له ڕێپێدراوه‌کانه (المباحات) به‌مه‌رجێک سه‌رنه‌کێشێت بۆ کاری حه‌رام، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پاره بکرێت چونکه ئه‌وه ده‌بێته قومار و قوماریش حه‌رامه.
له‌م یارییه‌دا هه‌ندێ په‌یوه‌ستبوون پێویسته:
1/ نابێت به‌ڕاده‌یه‌ک بێت له‌یادی خوات دوا بخات و که‌مته‌رخه‌میت بۆ دروست بکات له‌به‌رامبه‌ری ئه‌رک و فه‌رزه‌کان.
2/ یاریزانه‌کان په‌یوه‌ست بن به ئاداب و ڕه‌وشتی ئیسلامی نه‌وه‌ک قسه‌ی ناشرین و جنێودانی له‌گه‌ڵ هاوکات بێت یاخوود ده‌مارگیری و فێڵ و ته‌ڵه‌که له‌یه‌کتر چونکه ئه‌وانه له ڕه‌وشتی موسوڵمان نین.. وه ئه‌گه‌ر له جێگه‌یه‌ک شتی وا بکرێت پیویسته موسوڵمان به‌جێی بێڵێت.
3/ ئه‌م یارییه سوودی هه‌بێت بۆ یاریزانه‌که نه‌وه‌ک ته‌نها کوشتنی کات بێت، چونکه کات له‌لای خوا گه‌وره‌یه و سوێندی پێ خواردووه! وه لێشمان ده‌پرسێته‌وه له ته‌مه‌ن و ژیانمان که ئایا چیمان تێدا ئه‌نجام دابوو!"لا تزول قدما عبد حتى يسأل عن أربع : عن عمره في‌م أفناه و عن علمه ما فعل فيه و عن ماله من أين اكتسبه و في‌م أنفقه و عن جسمه في‌م أبلاه" أخرجه السيوطی وصححه الألباني.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت ئه‌وه‌یه که پاره په‌یدا ده‌که‌ی به‌و یارییه و دوکانێکت هه‌یه له‌و بواره..
جائیزه به‌ڵام به‌مه‌رجێ حه‌رامی له‌گه‌ڵ نه‌کرێت، سه‌رنجی خاڵه‌کانی سه‌رێ و مه‌رجه‌کان بده.. ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوای تێدا نه‌کرێت ئه‌وا ده‌شێت پاره په‌یدا بکه‌ی له کرێی یارییکردنی ئه‌وانه‌ی دێنه لات، هه‌ر که‌سه و پاره‌ی خۆی ده‌دات یان که‌سێک بۆ هه‌مووی ده‌دات به‌ڵام له‌نێو خۆیان قوماری له‌سه‌ر ناکه‌ن، دیسان جائیزه یه‌کێک بڵێت من ئه‌وه‌نده ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌بێت واته پاره‌دانه‌که کۆنه‌کرابێته‌وه له نێو خۆیان و پاشان یه‌که‌م بیبات به‌ڵکوو له‌یه‌کێکیان یان که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌که، چونکه که هه‌رکه‌سه پاره‌ی دا ئه‌و کاته ده‌بێته قومار.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|