: ئایا چات(chat) کردن حه‌رامه؟ من بۆ سوود وه‌رگرتن به‌کاری ده‌هێنم وه به ده‌نگیش چات ناکه‌م و کامێره‌ش ناکه‌مه‌وه و ڕه‌سمیش داناگرم! تکایه وه‌ڵام. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
چاتکردن له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه یه‌کێکه له جۆره‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان ئافره‌ت و پیاو، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان پیاو وئافره‌ت(که مه‌حره‌می یه‌ک نه‌بن) حه‌رامه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی لێ ده‌ربچێت که پێویستن وه‌ک ڕێن و فرۆشتنێک، نه‌خۆش و پزیشکێک، مامۆستا و فێرخوازێک...تاد.
هه‌ر یه‌ک له ئه‌مانه‌ش پێویسته به سنوری شه‌رعه‌وه بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر مامۆستا پیاو بوو، ئه‌وا ئافره‌تانێک که ده‌رسی لا ده‌خوێنن، ده‌بێت له نه‌بوونی پسپۆڕێکی ئافره‌ت بێت له‌و بواره‌دا پاشان په‌رده‌یه‌ک هه‌بێت له نێوان هه‌ردوولا و شه‌رم و ئادابی ئیسلامیش باڵی کێشابێت به‌سه‌ر ئه‌و کۆڕ و دانیشتنه‌دا.. نه‌وه‌ک پێکه‌نین و قسه‌ی جوڵێنه‌ر(لحن القول) و سه‌یرکردن...
شه‌ریعه‌تی ئیسلام دوور ده‌ڕوانێت، ئه‌گه‌ر یاساکانی له‌هه‌ر شوێنێک په‌سه‌ند نه‌کرێت کاردانه‌وه‌ی خراپ و دابونه‌ریتی ڕووخاو ڕووده‌کاته ئه‌و میلله‌ت و ناوچه‌یه، ئه‌وه‌ش ئێستا به‌دی ده‌کرێت له‌هه‌موو ئه‌م دونیایه‌دا!
په‌یوه‌ندییه‌کانیش له پێشدا هه‌موویان هه‌ر به‌ناوی نییه‌تی پاک و خوشک و برایه‌تی و ئه‌م دروشمه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه‌وه بوو، به‌ڵام دواییه‌که‌ی بوو به زه‌لکاوێک که ئه‌وه‌ی تێی که‌وت هه‌رگیز نه‌یانتوانی بێنه‌وه ده‌رێ، له سه‌رهه‌ڵدانی زینای برا و خوشک و خوشکه‌زا و پور و خاڵۆزاوه بیگره هه‌تا خیانه‌ت له دراوسێ و براده‌ر و چی و چی...
ئه‌مانه به‌چاو و گوێی خۆمان بیستمانن، به‌ڵام ئه‌وه‌شی لێ ده‌ربچێت خۆ ئێمه هه‌ر له‌به‌ر داوای خوای خۆمان ده‌بێت بڵێین به‌ڵێ خوایه گیان ئه‌وا گوێبیست بووین و به فه‌رمانیشت ده‌ڕۆین سمعنا وأطعنا .
بۆیه خوشکی به‌ڕێز با هه‌موومان به‌بێ هیچ یه‌کودوویه‌ک خێرا فه‌رمانی خوا به‌جێبێنین و ملی بۆ که‌چ بکه‌ین..
ئه‌وه‌نده‌ش که جائیز بێت له‌و چاتانه ته‌نها پرسیارکردنێکی شه‌رعی و پێویست و بێ گوڵ ناردن و ده‌موچاوه ته‌عبیرییه‌کان! ئه‌وه بۆ هه‌ردوولا باشتر و سه‌لامه‌تتره، ئه‌گه‌ر له‌خۆشت دڵنیا بووی کێ ده‌ڵێت به‌رامبه‌رت تووشی خۆشی و گرێدانێک نابێت له‌گه‌ڵ تۆ یان هه‌ر یه‌کێکی تر..!؟
بۆ زیاتر سوود ئه‌مه‌ش بکه‌وه http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/731/catid/18/ .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|