: سه‌لامی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت.
من پرسیارێکم هه‌یه (ئایا لیکی منداڵ نوێژی پێوه‌یه؟)
خوا جه‌زای به خێرتان باته‌وه. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌سڵ له‌هه‌موو جه‌سته‌ی مرۆڤدا پاکییه مه‌گه‌ر شتێک که به‌به‌ڵگه‌یه‌ک ناپاک و بێ‌نوێژ بووبێت، ئه‌وه‌ی که نوێژیی نییه وه‌کو ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو ڕاڕه‌وه‌که دێنه ده‌ر له میز و پیسایی و خوێنی حه‌یز و هه‌وا و...تاد.
له‌باره‌ی لیکیش هیچ ده‌قێک نه‌هاتووه که به پیسی دانابێت، که‌واته ئه‌و نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه مانای پاکی لیکه‌که ده‌گه‌یه‌نێت.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام. |