: سڵاو هاوڕێیان،
من ناوم(shamalya) شه‌ماڵیه پرسیارێکم هه‌یه، ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێش ئه‌وه‌ی ببێته پێغه‌مبه‌ر ئایا (مه‌شروبی) خواردوه‌ته‌وه؟
هیوادارم به هه‌ڵه لێم تێنه‌گه‌ن! براتان (bamo)به‌مۆ له (london)له‌نده‌ن. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز گوناهی له‌و جۆره‌ی نه‌کردووه له پێش بوونی به پێغه‌مبه‌ریش! ئه‌و(پاکی بۆی) هه‌رگیز تاوانێکی نه‌کردووه که ببێته مایه‌ی ڕووشاندنی که‌سایه‌تی، ئه‌و له ژێر چاودێری خوادا بووه هه‌رده‌م، خوای گه‌وره پاراستوویه‌تی و دووری خستووه له هه‌موو ڕه‌وشت و خوویه‌کی نه‌فامی و گوناهێکی گه‌وره..
ته‌نانه‌ت له منداڵیشیدا جارێکیان که ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و شار له شووانی به‌لای ماڵێكدا تێده‌په‌ڕێ که زه‌ماوه‌ند و شایی تێدا ده‌کرێ، مه‌یلی ده‌بێت بچێته ژوور به‌ڵام خوای گه‌وره ناهێڵێ و خه‌وی لێ ده‌خات، گه‌رمایی خۆر خه‌به‌ری ده‌کاته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک ته‌واو بووه!
له چاکردنه‌وه‌ی که‌عبه‌شدا، پێی ده‌ڵێن هه‌تا خۆی ڕووتبکاته‌وه و جله‌کانی بخاته سه‌رشانی خۆی به‌ڵام لێی ده‌درێ و به‌په‌له له‌به‌ریان ده‌کاته‌وه.
پێغمبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) خوای گه‌وره ڕێگری دوو کاری له‌و جۆره‌ی بکات چۆن ڕێگای پێ ده‌دات توخنی مه‌شرووب بکه‌وێت!؟
له‌کاتێکدا له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هه‌موو که‌سێکی ژیر و به‌هۆش خواردنه‌وه‌ی مه‌یی پێ عه‌یبه بووه و پێغه‌مبه‌ریشمان له‌هه‌مووان ژیرتر و سه‌نگیتر بووه.
په‌روه‌رده‌ی خواییه و ئاماده‌یی بۆ پێغه‌مبه‌رێتی.. پێغه‌مبه‌رێتی ده‌درێته که‌سێک که شیاوی ئه‌و کاره بێت و هه‌ر پێشوه‌خت بۆی ڕه‌خسێنراوه.. هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش پارێزراوبوون له کاری له‌و جۆره..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|