: سه‌لامی خواتان له‌سه‌ر بێت به‌ڕێزان، ئایا حوکمی ڕه‌سمی (ته‌خه‌روج)چی‌یه؟ بۆم ڕوون بکه‌نه‌وه، به‌ڵام تۆزێ زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌ره‌تا حوکمی ئاماده‌بوون له‌و ئاهه‌نگ و بۆنانه، ئایا دروسته؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆنانه دوور بێت له هه‌موو سه‌رپێچی و کارێکی ناشه‌رعی وه‌ک تێکه‌ڵاوی و ڕووتی و نیوه‌ڕووتی و گۆرانی و مۆسیقا و ... ئه‌وه به‌ڵێ دروسته، ئه‌گینا نه‌خێر.
ده‌شێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تان ته‌نها خۆیان بن یاخوود پیاوان و تێیدا ڕه‌وشت و ئاداب و سنووری شه‌ریعه‌تی خوا بپارێزن. یاخوود پێکه‌وه بۆیان بکرێت به‌ڵام پیاوان و ئافره‌تان جیابن له‌یه‌کتری و تێکه‌ڵاوی دروست نه‌بێت.
ده‌توانی سه‌یرێکی ئه‌م فه‌توایه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د ساڵه‌ح ئه‌لمونه‌ججه‌د بده‌ی [url=http://www.islam-qa.com/ar/ref/45789/حضور%20حفلات]ئیسلام، پرسیار و وه‌ڵام[/url] .
سه‌باره‌ت به وێنه‌گرتنیش له‌و ئاهه‌نگه، په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئه‌سڵی وێنه‌گرتنه‌وه پاشان لایه‌نی شه‌رعی ئه‌و بۆنه‌یه.
هه‌ندێک له زانایان ڕایان وایه که وێنه‌گرتنی گیانله‌به‌ران(وه‌ک مرۆڤ) دروست نییه مه‌گه‌ر بۆ ناچاری نه‌بێت وه‌کو وێنه‌ی مامه‌ڵه و کاروباره‌کان(وه‌ک پاسپۆسرت و ناسنامه و ..)، به‌ڵه‌شیان هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌یه که وێنه‌کێشانی حه‌رام کردووه و هه‌ڕه‌شه له وێنه‌کێشان ده‌کات، وه‌کو فه‌رمووده‌ی قودسی" ومن أظلم م‌من ذهب يخلق خلقاً كخلقي " رواه البخاري ومسلم، یاخوود" لا تدخل الملائكة بيتاً فيه كلب ولا صورة" رواه البخاري ومسلم.
ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموون وێنه‌ی فۆتۆگرافی و کامیرا ناچنه حوکمی ئه‌و وێنه‌کێشانه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌مه‌یان ته‌نها گوێزانه‌وه‌ی وێنه‌ی دروسکراوێکی خوایه، نه‌وه‌ک کێشانی.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕای دووه‌میش بێت، پێویسته ڕه‌چاوی شه‌رعییه‌تی وێنه‌گرتنه‌که بگیرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاوی پیاو و ئافره‌ت نه‌بێت، ڕووتی و نیوه‌ڕووتی تێدا نه‌بێت...تاد.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|