: به ناوی په‌روه‌ردگار.
السلام علیکم.
من خوشکێکم له که‌نه‌داوه. چه‌ند ٥ ساڵه له كه‌نه‌دام. ئیش ئه‌كه‌م، به‌ڵام (الحمد لله) كه حیجابم هه‌یه و هێشتا پانتۆڵم نه‌پۆشیوه. به‌ڵام كه ئێستاكه ئه‌ڕۆمه زانكۆ و ده‌رسی ئه‌وه ئه‌خوێنم كه خوێن-فهحسكردنه له نه‌خۆشخانه. كه‌چی ئه‌ڵێن ئه‌و لیباسه‌ی كه پابه‌نده به بیمارستانه‌وه بپۆشی، كه كراس و پانتۆڵه. ئێستا ده‌مه‌وێ بزانم ئایا حه‌ڵاڵه كه بیپۆشم یان نا. چونكه بڕێك له عالمه‌كان ئه‌ڵێن كه حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر كراسه‌كه‌ت بڕێك شۆڕ بێت و كورت نه‌بێ. به‌ڵام هه‌ر نهمپۆشیوه و ئێستاكه ده‌بێ له‌به‌ر ئیشه‌كه‌م بیپۆشم. ده‌مه‌وێ بۆم ڕوون بێته‌وه ئایا حه‌ڵاڵه یان نا. تكایه ئه‌گه‌ر جوابن بده‌نه‌وه به‌و ئیمێڵه‌ی نووسیومه.
خودا پاداشتی خێرتان بداته‌وه.
والسلام علیکم ورحمة الله. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌ره‌تا داوای دامه‌زراویت له خوای په‌روه‌ردگار بۆ ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌رده‌م ڕه‌زامه‌ندی خوا و سه‌رفرازی له دواڕۆژدا نه‌گۆڕیته‌وه به هیچ حه‌ز و ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دونیایی، خوای گه‌وره بتانپارێزێت.
ئاشکرایه که پۆشاکی ئیسلامی و شه‌رعی بۆ ئافره‌ت پێویسته هه‌ریه‌ک له‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ بگرێت:
هه‌موو له‌ش داپۆشێت، ته‌نک نه‌بێت به‌جۆرێک ڕه‌نگی پێستی ژێره‌وه‌ی وه‌سف بکات، ڕازاوه و سه‌رنجڕاکیش نه‌بێت به‌جۆرێک خه‌ڵکی سه‌یری بکه‌ن، بۆندار نه‌بێت، له هی پیاوان نه‌چێت، هه‌روه‌ها له به‌رگی ئافره‌تانی بێباوه‌ران نه‌چێت و به‌رگی ناوبانگیش نه‌بێت(له کتێبی" آداب الزفاف"ی شێخ ئه‌لبانی وه‌رگیراوه).
له‌مه‌وه؛ پانتۆڵ بۆ ئافره‌تان حه‌رامه و ناشێت چونکه دوو مه‌رج له‌و مه‌رجانه پێشێل ده‌کات.
یه‌که‌م/ له‌شی ئافرهتکه ده‌رده‌خات و وه‌سفی ده‌کات.
دووه‌میش/ له‌به‌رگی پیاوان ده‌چێت، به‌مه‌ش خۆی به پیاوان ده‌چوێنێت.
له‌سه‌ر یه‌که‌میان، فه‌رمووده‌ی"صنفان من أهل النار لم أرهما... نسا‌ء كاسيات عاريات مائلات مميلات رؤسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها" أخرجه السيوطي، ده‌یگرێته‌وه، ماناکه‌شی ئه‌وه‌یه که دوو پۆل له خه‌ڵکی دۆزه‌خن و پێغه‌مه‌بری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت من نهمبینوون، واته له دوای ئه‌و په‌یدا ده‌بن، یه‌کێکیان؛ ئافره‌تانێکی به‌ناو پۆشته به‌ڵام ڕووتن(به‌رگیان ته‌نک و ته‌سکه..)، مه‌یلیان هه‌یه بۆ سه‌رپێچی خوا له تاعه‌ت و قژیان به‌ملاو ئه‌ولادا داده‌هێنن، به له‌نجه‌ولار ده‌ڕۆن و ئافره‌تانی تریس فێری ئه‌و خووه ناشرین و گوناهانه ده‌که‌ن، قژیشیان ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر سه‌ریان هه‌تا وه‌ک وێنه‌ی پشتی وشرێکی لێ ده‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سیفاته‌نه هه‌مووی بۆ ده‌ره‌وه و به‌رچاوی خه‌ڵکه، نه‌وه‌ک که‌سێک بۆ مێردی خۆی وا بکات.
له‌سه‌ر دووه‌میشیان فه‌رمووده‌ی"لعن الله المتشبهات من النساء بالرجال و المتشبهين من الرجال بالنسا‌ء" صححه الألباني، ده‌یگرێته‌وه.
واته/ نه‌فرینی خوا له ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان به پیاوان ده‌چوێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوانه‌ش به‌ئافره‌تان.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ک له زانایانی پایه‌به‌رزی سه‌رده‌م؛ ئیبن باز و ئیبن عوثهیمین و عه‌بدوڵڵا جه‌برێن و زۆربه‌ی زۆری زانایانی تریش، پانتۆڵ له‌به‌رکردنی ئافره‌تانیان بۆ به‌رچاوی خه‌ڵکی به حه‌رام ڕاگرتووه.
هه‌روه‌ها له فتواکانی لیژنه‌ی ههمیشهییشدا هاتووه "لا يجوز لها أن تلبس البنطلون ؛ لما فيه من تشبه النساء بالرجال".
واته/ بۆی جائیز نییه ئافره‌ت پانتۆڵ له‌به‌ر بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ده‌چوێنێت به پیاوان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که ئه‌گه‌ر پانتۆڵ له‌به‌ر بکرێت و چاکه‌تێکی به‌سه‌ره‌وه بێت، ده‌ڵێین؛ هه‌ندێ زانایان له‌باره‌ی به‌رگی پاکستانی و ئه‌فغانی بۆ ئافره‌تان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر ته‌واوی له‌شی داده‌پۆشێ و مه‌رجه‌کانی تری باڵاپۆشی شه‌رعی تێدا به‌دی دێت ئه‌وا بهجائیزیان داناوه، وه فه‌رموویانه جائیزه موسوڵمان به‌رگی کولتوری میلله‌تی خۆی له‌به‌ر بکات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌کانی شه‌رعدا یه‌ک بێته‌وه.
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانی ئه‌و به‌رگی خه‌سته‌خانه‌یه به‌و شێوه‌یه بدوریت بۆ خۆت که هه‌تاوه‌کو خوار ئهژنۆیهکانت بێ و پانتۆڵه‌که‌ش فراوان بێت به‌جۆرێک له‌کاتی هه‌ڵسان و دانیشتن و جوڵاندن وه‌سفی لاشه‌ت نه‌کات ئه‌وا پشت به‌خوا جائیز ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش نابێت بیپۆشیت.
پاشان لێت ڕوون بێت که ئافره‌تان ماڵه‌وه باشتره بۆیان، وه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن نابێت کاربکه‌ن له‌شوێنێک پیاو و ئافره‌ت تێیدا تێکه‌ڵ بن.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام. |