: سوپاس بۆ وه‌ڵامی پرسیاری پێشوتان خوا جه‌زای به خێرتان بداته‌وه.
ئایا ئێمه وه‌کو سوننی ئه‌و شتانه چین له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) که ده‌ری بخات ئێمه‌ی سوننی ڕاست ترین له شیعه‌کان؟ چونکه من که‌وتومه‌ته موناقشهیهکی نێوان سوننی و شیعه‌کان، ئایا کامیان ڕاستترن وه بۆیه ئه‌مه‌وێ به ئه‌رک نه‌بێت وه‌ڵامێکی مقنع بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئیسپاتی که‌م بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌م ئێمه‌ی سوننی ڕێگای ڕاستی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گرتووه؟
وه ئایا بۆ مه‌زهه‌بی شیعه زۆرترن له سوننی وه‌ک: ئێران و سوریا و لبنان و باشوری عێراق؟ : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
له ڕاستیدا جیاوزییه‌کی زۆر به‌رین و به‌رچاو هه‌یه له نێوانی شیعه و سوننه‌دا و وه‌خته بڵێین دوو دینی لێک جیاوازن، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعه له زۆرێکی زۆری بنه‌ما(أصول) و لقوپۆپه‌کانی ئیسلام لایانداوه و لێی ده‌رچوون! به‌ڵگه‌ش زۆرن له‌وانه:
ئه‌وان قورئان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به نووقسانی و ده‌ڵێن گوایه ئه‌م قورئانه‌کی له‌به‌رده‌سته هه‌مووی نییه و کاتی خۆی لێیان شاردۆته‌وه، وه ده‌ڵێن قورئانی ته‌واو له‌لای ئێمه‌یه ئه‌هلی به‌یت! وه‌کو سووره‌تی وهلایهتیان (http://d-sunnah.net/index.php?module=photoshare&func=viewimage&iid=361&thumbnail=0 و http://d-sunnah.net/index.php?module=photoshare&func=viewimage&iid=363&thumbnail=0 ).
بۆ نمونه ئیمام خومه‌ینییان ده‌ڵێت: http://www.khomainy.com/inside/articles.php?ID=123 .
بڕوانه قسه‌ی زانایانی تریان له‌و باره‌یه‌وه http://islamicweb.com/arabic/shia/quran.htm .
له‌لای ئه‌هلی سوننه‌ش قورئانی پیرۆز ساغ و دروسته و بێ که‌موکوڕییه، باوه‌ڕیش به که‌موکوڕی قورئان به‌درۆخستنه‌وه‌ی وته‌ی خوا خۆیه‌تی و کافربوونه، ده‌فه‌رموێت إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ [الحجر:9].
واته/ ئێمه خۆمان قورئانمان دابه‌زاندووه و خۆشمان ده‌یپارێزین.
ئه‌وان ڕه‌خنه له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌گرن به‌وه‌ی که نه‌یتوانیوه کاری خۆی ئه‌نجام بدا وه‌ک ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت، به‌ڵکوو ده‌شڵین که باسی ئیمامه‌تی نه‌گایندووه(به بڕوای ئه‌وان له‌باره‌ی ئیمامه‌کانی خۆیان!) ، ئه‌وه‌تا هه‌ر ئیمام خومه‌ینییان ده‌ڵێت: http://www.khomainy.com/inside/articles.php?ID=10 و بهعهرهبییهکهشی http://www.khomainy.com/inside/articles.php?ID=3 . واته/ ئاشکرا بووه که پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر باسی ئیمامه‌تی ڕابگه‌یاندایه وه‌ک ئه‌وه‌ی خوا فرمانی پێکردووه و هه‌وڵی خۆی ته‌واو بخستایه گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وا هیج له‌م خیلاف و رق و قین و بهشهرهاتنه سه‌ری هه‌ڵنه‌ئه‌دا له وڵاتانی ئیسلامی و ئه‌م هه‌موو خیلافه‌ش له بنه‌ما و لقوپۆپه‌کانی دین په‌یدا نه‌ده‌بوو(!).
به‌واتایه‌کی تر خومه‌ینی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که وادیاره پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده چاونه‌ترس و بێ ئه‌ده‌ب بووه به‌رامبه‌ر خوا، توانیوێتی حه‌ق بشارێته‌وه(باسی ئیمامه‌تی عه‌لی) و خوای گه‌وره‌ش هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بووه له‌و بێده‌نگیی و حه‌ق شاردنهوهییه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه! یان ڕه‌نگه هه‌ر ئاگای لێ نه‌بوو بێت له‌وه‌ی نهیگهنادووه!(په‌نا ده‌گرین به‌خوا و پاکی بۆ خوا له‌و بێڕێزییه‌ی ئه‌وان).
ئه‌مه له‌کاتێکیشدا که(124.000) له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌حه‌جی ماڵئاواییدا شایه‌تییان دا له‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌رکی خۆی ئه‌نجامدا و هه‌موو په‌یامی خوای گه‌یاند و وهسییهتیشی کرد بۆ ئوممه‌ت(قالوا نشهد أنك قد بلغت و أديت و نصحت ) ئه‌وجا ئایا به کێ بڕوا بکه‌ین، ئیمام خومه‌ینی یان هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) !؟.
هه‌روه‌ها ئیمام خومه‌ینی له شوێنێکی تردا ده‌ڵێت گوایه پێغمبه‌ران که خوا ناردوونی بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری خوایی، هیج کامێکیان نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی به‌و کاره هه‌ڵبستن، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشمان، به‌ڵام ئیمام مه‌هدی(ئه‌وه‌ی 1200 ساڵه عومری و که‌س نازانێت له‌کوێیه!) ته‌نها ده‌توانێت دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خوا ده‌یه‌وێت http://www.khomainy.com/inside/articles.php?ID=125 .
به‌لای ئه‌هلی سوننه‌شه‌وه، پێغه‌مبه‌ران له هه‌موو که‌س زیاتر ئه‌رکی سه‌رشانیان جێبه‌جێ کردووه و له هه‌موو که‌س باشتر و دڵسۆزتر و له خوا زیاتر ده‌ترسن. که‌واته چۆن ده‌گونجێ که‌سێ هه‌بێ له‌وان باشتر فه‌رمانی خوا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت! پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵبژارده‌ی خوایین، نووقسانییهل له‌وان نووقسانییه له‌کاری خوا، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێین خوای گه‌وره ده‌بوو مه‌هدی بکاته پێغه‌مبه‌رمان چونکه ئه‌و باشتر په‌یامه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کات(په‌نا ئه‌گرین به‌خوا له‌و نه‌فامێتییه).
بۆچی بڕوایان وا نه‌بێ له کاتێکدا ئه‌وان پێشه‌وانی خۆیان به باشتر ده‌زانن له پێغه‌مبه‌رانیش! ئه‌وه‌تا هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێت: له خاڵه گرنگه‌کانی بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه هیچ که‌سێک ناگاته پله‌وپایه مهعنهوهیهکانی پێشه‌وایانمان. ته‌نانه‌ت مهلائیکهیهکی نزیک له خوا و پێغه‌مبه‌رێکی نێردراویش http://www.khomainy.com/inside/articles.php?ID=107 . (ئه‌مه به ڕه‌هایی و ئاشکرا ده‌ڵێت ئیمامه‌کانمان له دوای خوا له هه‌موو که‌سێک پلهپایهیان زیاتره).
له به‌تاڵی تری بۆچوونه‌کانیان؛ به‌رزکردنه‌وه‌ی مرۆڤه بۆ ئاستی خوایه‌تی. ئه‌وه‌تا له‌باره‌ی ئیمام عه‌لییه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- به‌ناوی ئه‌وه‌وه درۆیه‌کیان هه‌ڵبه‌ستووه، گوایه فه‌رموویه‌تی: "عن علي قال : أنا جنب الله وكلمته وقلب الله وبابه الذي يؤتي منه (( ادخلوا الباب سجدا أغفر لكم خطاياكم وأزيد المحسنين ، وبي وعلى يدي تقوم الساعة وفي يرتاب المبطلون وأنا الأول والأخر والظاهر والباطن وبكل شي‌ء عليم))" بحار الأنوار39/348 .
واته/ من له‌لای خواوهم و وشه‌ی خوام و قاڵبی خوام و ده‌رگای ئه‌وم که لێوه‌ی بگه‌ن پێی(بڕۆنه ئه‌و ده‌رگایه‌وه به‌سوژده‌وه، له هه‌موو گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بم و پاداشت و چاکهس زیاد ده‌که‌م بۆ چاکه‌کاران، من یه‌که‌م و دوایین و ئاشکرا و نهێنیم و به‌هه‌موو شتێکیس ئاگادارم)، ئه‌مه هه‌مووی ئیمام عه‌لی بوو به ڕای شیعه ئیمامییه‌کان ، ئه‌وجا چی جیاواز بوو له‌گه‌ڵ خوادا!؟ پاکی بۆ عه‌لی له‌و کوفره و پاکی بۆ خواش له‌وه‌ی شه‌ریکی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی فاتیمه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- ئیمام خومه‌ینی ده‌ڵێت: زه‌هرا(فاتیمه) به‌ته‌نها ئافره‌تێکی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکوو ئافره‌تێکی ڕۆحانی و مه‌له‌کوتی بووه...ئافره‌تێکی ئاسایی نه‌بوو به‌ڵکوو زینددوویهکی مه‌له‌کووتی(خوایی) بوو له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاده‌میزاد.... http://www.khomainy.com/inside/articles.php?ID=41 .
ئێمه‌ش ده‌ڵێین خوای گه‌وره هیچ هاوبهشهێکی نییه و نه کوڕی هه‌یه و نه کۆڕیشی لێ ده‌بێت، که‌سیش وه‌کو ئه‌و نییه. هه‌موو مرۆڤه‌کانیش به‌نده‌ی ئه‌ون و چاوه‌ڕێی ڕه‌حمه‌تی ئه‌ون، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) که باشترین و پاکترین دروستکراوێتی ڕازی نییه له‌ڕاده‌ی خۆی زیاتر پیاههڵبدرێ و بکرێته خوایه‌ک و بپه‌رسترێت. "لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم فإنما أنا عبد فقولوا : عبد الله و رسوله" أخرجه السيوطي.
واته/ به‌رزم مه‌که‌نه‌وه زیاتر له ڕاده‌ی خۆم هه‌وه‌کو چۆن گاوره‌کان وایان به عسیا کرد(کردیانه خوا) به‌ڵکوو ته‌نها بڵێن: موحه‌مه‌د به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه.
شیعه بڕوایان وایه که هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر-خوا لێیان ڕازی بێت- هه‌موویان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه له دین و کافربوونهتهوه له پاش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت که به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن.
ئه‌وان به باشترینی هاوه‌ڵه‌کان بوختان ده‌که‌ن و له‌عنه‌تیان بۆ ده‌نێرن:
له‌باره‌ی ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر-خوا لێیان رازی بێت- ناماقووڵی زۆر ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:
"روى الكليني عن أبي جعفر عليه السلام قال: (..إن الشيخين -أبا بكر وعمر- فارقا الدنيا ولم يتوبا ولم يذكرا ما صنعا بأمير المؤمنين عليه السلام فعليهما لعنة الله والملائكة والناس أجمعين) (روضة الكافي 8/246)."
واته/ ئه‌بووبه‌کر و عومه‌ر له دونیا ده‌رچوون و تۆبه‌یان نه‌کرد، وه باسی ئه‌وه‌شیان نه‌کرد که چی‌یان به‌سه‌ر عه‌لیدا هێنا، بۆیه له‌عنه‌تی خوا و مه‌لائیکه و هه‌موو خهڵكییان له‌سه‌ر بێت(په‌نا ده‌گرین به‌خوا له گوناهێکی وا).
گه‌وره‌مان عومه‌ر به کاری نێربازی ناشرین ده‌که‌ن. ده‌ڵێن گوایه نه‌خۆشییه‌کی هه‌بووه له کۆمی و که ئازاری ده‌بوو هێور نه‌ده‌بۆوه مه‌گه‌ر به مه‌نی پیاوان(خوا خۆی تۆڵه‌ی عومه‌ریان لێ بکاته‌وه) ، "إن عمر بن الخطاب كان مصاباً بداء في دبره لا يهدأ إلا بماء الرجال)" الأنوار النعمانية 1/63.
له‌باره‌ی عوثمانه‌وه-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌مدرێژی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: "كان عثمان م‌من يلعب به وكان مخنثاً" (الصراط المستقيم 2/30).
واته/ عوثمان له‌و که‌سانه بوو یاری پێ ده‌کرا و نێرهموکیش بوو.
له‌باره‌ی دایکمان عائیشه‌وه- خوا لێی ڕازی بێت0 ده‌ڵێن:
"إن عائشة جمعت أربعين ديناراً من خيانة" (مشارف أنوار اليقين 86)
واته/ عائیشه چل دیناری کۆکردبۆوه به خیانه‌ت(زینا)، (خوایه زمانیان ڵاڵ بکه‌یت و به‌ئاگری دۆزه‌خ بیسووتێنیت).
له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌هلی سوننه‌شه‌وه ده‌ڵێن:
"إن الناس كلهم أولاد زنا أو قال بغايا ما خلا شيعتنا"(الروضة 8/135) واته/ هه‌موو خه‌ڵکی(سوننه‌کان) کوری زینان ته‌نها شیعه‌که‌ی خۆمان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها:
"إنـهم كفار أنجاس بإجماع علما‌ء الشيعة الإمامية، وإنـهم شر من اليهود والنصارى، وإن من علامات الناصبي تقديم غير علي عليه في الإمامة"(الأنوار النعمانية 2/206-207).
واته/ ئه‌وانه(سوننی) کافر و پیسن به کۆده‌نگی هه‌موو زانایانی شیعه‌ی ئیمامی، ئه‌وانه خراپترن له جوله‌که و گاوران، له نیشانه‌ی ناسیبیش(سوننی: مه‌به‌ستیان ئه‌وانه‌ی دینیان گۆریوه) ئه‌وه‌یه که به‌سه‌ر عه‌لیدا بۆ ئیمامه‌ت خه‌ڵكی تر له پێشتر بزانن.
به‌ڕاستی سه‌یره ئه‌وان ئێمه به کوری زینا ده‌بینن له‌کاتێکدا خۆیان کوڕی موتعهن(زینای شه‌رعی لای شیعه‌کان). ئا ئه‌مه‌یه ئیسلامه‌تی و ئیمانداری شیعه‌کان به‌رامبه‌ر برایانی خۆیان له ئه‌هلی سوننه، زانایانی ئێمه‌ش به گشتی شیعه به موسوڵمان ده‌زانن مه‌گه‌ر له یه‌کێکیانه‌وه کافرێکی ئاشکرا ده‌رکه‌وێت، وه‌ک به نووقساندانانی قورئان و ڕه‌خنه له پێغه‌مبه‌ر به که‌مته‌رخه‌می و به‌باشتر دانانی که‌سێکی تر له پێغه‌مبه‌ران و به‌کافردانانی هاوه‌ڵان و ...
ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌کان به کافر داده‌نێت خۆی کافر ده‌بێت، چونکه خوای گه‌وره به گشتی له هاوه‌ڵان ڕازی بووه و به‌باش باسیان ده‌کات له قورئان، چۆن ده‌بێت قورئان باسیان بکات که خوا لێیان ڕازی بووه و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و ڕاستگۆ بوون و که‌جی له پاش ئه‌وه کافر بووبنه‌وه!؟ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ [التوبة:100].
هه‌روه‌ها لَكِنِ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ جَاهَدُواْ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ وَأُوْلَئِكَ لَهُمُ الْخَيْرَاتُ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ * أَعَدَّ اللّهُ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ [التوبة:88 و89].
هه‌روه‌ها الَّذِينَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللّهِ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ * يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُم بِرَحْمَةٍ مِّنْهُ وَرِضْوَانٍ وَجَنَّاتٍ لَّهُمْ فِيهَا نَعِيمٌ مُّقِيمٌ * خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا إِنَّ اللّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ [التوبة:20-22].
هه‌روه‌ها لِلْفُقَرَاء الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا وَيَنصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ * وَالَّذِينَ تَبَوَّؤُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ [الحشر:8 و9].
هه‌روه‌ها لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا [الفتح:18].
ئه‌وان زۆر حه‌رامیان حه‌ڵاڵ کردووه و به‌مه‌ش له دین ده‌رده‌چن، وه‌ک حه‌ڵاڵ کردنی زه‌واجی موتعه.. له دوای حه‌رامکردنی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم)، واته به‌ده‌قی فه‌رمووده، ئه‌وان هێشتا له‌گه‌ڵ حهڵاکردنیدان و به‌ڵکوو ده‌مدرێژی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریش ده‌که‌ن که گوایه ئه‌ویش کردوویه‌تی و فه‌رمووبێتی که پاداشتی زۆری هه‌یه! زۆر سه‌یره ئه‌وان که ڕازی نین(پێشه‌وا و زاناکانیان) موتعه بکرێت به کچ و ژن و خۆشکه‌کانی خۆیان چۆن ڕازی ده‌بن بۆ ئافره‌تانی تر که ده‌بوو هه‌موویان به که‌سی خۆیان دابنایه!
هه‌موو ئه‌هلی سوننه یه‌کده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیماعی پشته‌وه(کۆم) حه‌رامه و له‌عنه‌تی له‌سه‌ره، به‌ڵام سیستانی گه‌وره زانای سه‌رده‌می شیعه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که خۆی ڕازی بوو گوناه نییه به‌ڵام باش نییه، واته مه‌جالی تێدایه، سه‌یری ئه‌مه بکه، بزانه ئه‌مه‌ریکییه‌کان چۆن پێکهنییان دێت به‌و فه‌توایه‌ی سیستانی، که وتویه‌تی ته‌وقه‌کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا جائیز نییه به‌ڵام جیماعی کۆم مه‌جالی تێدا هه‌یه http://www.youtube.com/watch?v=eXztdh-BTFQ&mode=related&search= .
له ڕاستیدا ئێمه ناتوانین هه‌موو ئه‌و لادان و ده‌رچوونانه‌ی شیعه لێره‌دا بخینهڕوو، بۆیه ڕه‌وانه‌ی هه‌ندی له ماڵپه‌ڕه عهرهبیهکانت ده‌که‌ین، که به فراوانتر له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویسته بزانرێن ڕوونکراوه‌ته‌وه.
http://www.khomainy.com/index2.php ، http://islamicweb.com/arabic/shia/ ، http://64.187.100.19/sheah/index.htm ، http://www.alburhan.com/ .
باشتریش وایه ئه‌گه‌ر ویستت زیاتر بزانیت، ته‌نها له‌سه‌ر باسێک پرسیار بنێریت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین به‌فراوانتر ڕوونی بکه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێی بۆچی شیعه زۆرترن له سوننه، ئه‌وه ڕاست نییه، یه‌ک ملیار و نیو زیاتر موسوڵمان هه‌یه، ئایا ده‌بێت چه‌ندی شیعه بن! وه‌ڵامی ئه‌وه لێره وه‌ربگره http://islamicweb.com/?folder=beliefs/cults&file=shia_population .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|