: ئێمه خێزانێكین له ئه و‌روپا ده‌ژین زۆر جار وا ڕوویداوه كه سه‌گ ده‌ممان لێ بدات یان بێت بۆ لامان یان كا به لاماندا ده‌ڕوات بۆنمان ده‌كات ئایا چۆن خۆمان بپارێزین. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌گ زۆر پیسه و له به‌رازیش پیسییه‌که‌ی زۆرتره، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌می خسته قاپێکمان، ده‌بێت بشۆردرێت حه‌وت جار و یه‌کێکیان به گڵ بێت، به‌ڵام بۆ به‌راز به‌و جۆره نییه.
زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر پیسی سه‌گ. ئه‌وه‌ی پێکاوترینیانه ڕای ئیمام ئه‌بووحه‌نیفه‌یه، که پێی وایه موو و پێسته‌که‌ی پیس نییه مه‌گه‌ر به ته‌ڕی، ئه‌وه‌ی پیس بێت گۆشته‌که‌یه‌تی له‌گه‌ڵ لیکه‌که‌ی.
شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت- له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه.
له‌مه‌وه؛ ئه‌گه‌ر سه‌گێک خۆی لێ داین و تووک و له‌شی به‌رمانکه‌وت، ئه‌وا سه‌یر ده‌که‌ین که ئایا ته‌ڕی پێوه دیاره، ئه‌گه‌ر دیار بوو یان هه‌ستی پی کرا، ئه‌وا ده‌بێت بشۆرێ حه‌وت جار و یه‌کێکیان به گڵ(ئه‌و گڵه واجب نییه، به‌ڵکوو ده‌کرێت هه‌ر به ئاو بێت، به‌ڵام له ڕووی ته‌ندروستییه گڵ هه‌رچی ده‌ردێک هه‌بێت به جێگه‌یه‌وه ده‌یکوژێت، ئه‌مه‌ش زانست باسی لێوه کردووه) ، "إذا ولغ الكلب في إنا‌ء أحدكم ، فليرقه ، ثم ليغسله سبع مرات ". ڕواه البخاري و مسلم. له ریوایه‌تێکی موسلیمدا"...أولاهن بالتراب ".
حه‌وت جار؛ واته حه‌وت ده‌ست..
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستیشمان به ته‌ڕی نه‌کرد ئه‌وا پاکه و تووشی پیسی نه‌بووین.
هه‌رچی ده‌میشێتی یاخوود لیکه‌که‌ی ئه‌وا ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر کوێه‌ک بکه‌وێ پیسی ده‌کات، چونکه ته‌ڕه. به‌ڵام ته‌نها بۆن‌کردن نابێته پیس بوون، ده‌بێت شوێنی ته‌ڕییه‌که ببینرێت یاخوود هه‌ستی پێ بکرێت..
خۆپاراستنیش به‌پێی توانایه، چه‌ندی بۆتان ده‌کرێ خۆتان دوور ڕابگرن، ئیتر له پاش ئه‌وه ئه‌گه‌ر تووش بوون، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ی باسمان کرد مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش بخوێنه‌وه http://www.dangiislam.org/v/content/besh/walam/id/873/catid/18/ .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|