: سڵاو به‌ڕێزان.
من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه. هیوادارم بتوانن جوابم بده‌نه‌وه.
پرسیاری یه‌که‌م: ئایا ئینسان له کاتی سه‌ره‌مه‌رگدا ئه‌و مه‌لائیکه‌ته ئه‌بینێت که گیانی هه‌ئه‌کێشێ؟ واته ڕۆحی هه‌ڵئه‌کێشێ.
پرسیاری دووه‌م: ئایا ئه‌و کاته‌ی که خودای مه‌زن ئاده‌می دروست کرد، به چ زمانێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاده‌م کرد؟
پرسیاری سێهه‌م: ئایا له ڕۆژی قیامه‌تدا باڵدار و گیانه‌وه‌ر زیندوو ئه‌کرێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئینساندا؟ مه‌به‌ستم حه‌یوانه که زیندوو بکرێته‌وه له ڕۆژی دواییدا.
خوای گه‌وره ئاگای لێتان بێت.
براتان،
به‌رهه‌م. : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
١/ به‌ڵی، ئه‌و که‌سه‌ی گیانی ده‌کێشرێت موسوڵمان بێت یان بێ باوه‌ڕ، ئه‌و مه‌لائیکانه ده‌بینێت که دێنه‌لای و گیانی ده‌کێشن، به‌ڵگه‌مان بۆ ئه‌وه فه‌رمووده‌که‌ی به‌رائی کوڕی عازیبه-خوای لێ ڕازی بێت- که له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه. بۆ هه‌ردوو موسوڵمان و بێباوه‌ڕ، ده‌فه‌رموێت"...حتى يجلسوا منه مد البصر ثم يجيء ملك الموت عليه السلام حتى يجلس عند رأسه..." رواه أحمد. واته/ به هێنده‌ی چاوی بڕ کات و ببینێت، مه‌لائیکه ده‌بینێت له‌لای ڕاست و چه‌پی دانیشتوون و پاشان مه‌لائیکه مه‌رگ دێت و له‌لای سه‌رییه‌وه داده‌نیشێت..
ئه‌گه‌ر نه‌یانبینێت، زۆری ئه‌و هه‌موو مه‌لائیکه‌یه چی حیکمه‌تێکی هه‌یه؟! مه‌لائیکه‌کان بۆ باوه‌ڕدار ڕوو سپین به وێنه‌ی خۆر و بۆ بێ باوه‌ڕانیش ڕوویان ڕه‌ش و تاریکه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌نده‌یه به حاڵی خۆی بزانێت هه‌ر له‌وێوه(مردن)، ئه‌گه‌ر نه‌بینرێن ڕووی ڕووناک و تاریکی ئه‌وان چ کارێکی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نده‌که!؟
٢/ سه‌باره‌ت به زمانی قسه‌کردنی باوکمان ئاده‌م-سه‌لامی خوای لێ بێت- له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی دروست له قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌هاتووه له‌و باره‌یه‌وه. به‌ڵکوو له‌باره‌ی قسه‌کردنی هه‌موو خه‌ڵكیش له گۆڕ و ڕۆژی زیندووبوونه‌وه و له دادگای خوایی و له به‌هه‌شت و دۆزه‌خیش..
بۆیه ئێمه‌ش بێده‌نگ بین و بڕوامان وابێت که گرنگ ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتن و قسه‌کردن کێشه‌یه‌ک نییه و هه‌موو له‌یه‌ک تێده‌گه‌ن و ئه‌دوێن.. ڕه‌نگه یه‌ک زمانی هاوبه‌ش بێت یاخوود هه‌رکه‌سه و به‌زمانی خۆی و هه‌مووش له‌یه‌ک تێبه‌گه‌ن، ئه‌وه نادیاره و هیچی له‌باره‌وه به دروستی نه‌هاتووه.
٣/ به‌ڵی، له ڕۆژی دوایی هه‌موو گیانه‌وه‌ران و مرۆڤ و جنۆکه زیندوو ده‌بنه‌وه و به‌ره‌و خاکی لێپرسینه‌وه ده‌ڕۆن، پاشان خوای گه‌وره دادگایی نێوان گیانه‌وران ده‌کات، مافی بێ شاخ له شاخدار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ئاده‌میزاد و جنۆکه بزانن که خوای گه‌وره هیچی لێ ون نه‌بووه، ئه‌وجا دوای ئه‌و دادگاییه خوای گه‌وره پێێان ده‌فه‌رموێت: ببنه‌وه به گڵ، ئیتر له دوای ئه‌مه‌یه بێ باوه‌ڕانیش خۆزگه ده‌خوازن هه‌ر گڵ بوونایه و ئه‌وانیش وه‌ک گیاندارانیان لێ به‌سه‌ربهاتایه له ترسی لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره و سزای دۆزهخِ إنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَاباً قَرِيباً يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَابا [النبأ:٤٠].
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|