: بسم الله
ئايا (الحجامه) كه‌ڵه‌شاخ ، دروسته به پاره بؤ خه‌ڵكى بكه‌م؟ خؤم شارهزام له‌و بواره به‌ڵام تا ئێستا فى سبيل الله بؤ خه‌ڵكم كردووه؟
هه‌ر كه‌سيش ده‌زانێ ئه‌م نهخؤشيانهى هه‌يه بؤى ده‌که‌م انشاءالله:( كوليسترؤل، ضغط ، تشنجات، ڕؤماتيزم، .سهرئيشهى به‌رده‌وام، پشتئێشه، شه‌كره، كورچيله، مه‌عيده...الخ). : به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
حیجامه: واته که‌لێن(شق) کردن یان بریندارکردنی جێگه‌یه‌ک و مژینی خوێن لێوه‌ی ئه‌وجا به‌ده‌م بێت یاخوود به ئامێرێک به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن.
زانایان دوو ڕایان هه‌یه له‌باره‌ی کاسپی کردن به حیجامه‌وه:
هه‌ندێکیان ڕێیان پێداوه(مباح) و به‌بێ هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌ک(کراهة)، وه‌کو ئه‌بووحه‌نیفه و مالیک-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ئیمام مالیک ده‌فه‌رموێت"ليس العمل على كراهية أجر الحجام، ولا أرى به بأساً"
واته/ کارکردن نییه له‌سه‌ر ناباشی کرێی حیجامه، وه من هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌کی تێد نابینم.
شافیعی و حه‌نبه‌لییه‌کانیش با ناباش(مکروه)یان داناوه ئه‌م که‌سابه‌ته بۆ ئازاد(ئێستا هه‌موو که‌س ئازادن و به‌نده نه‌ماوه) و ڕێگه‌شیان پێ داوه بۆ به‌نده(عبد).
خیلافهکهشیان به‌هۆی بوونی دوو پۆله فه‌رمووده‌یه که هه‌ر پۆلێکیان پشتگیری یه‌کێک له‌و دوو بۆچوونه ده‌کات(ڕێپێدراو و ناباش).
1/ فه‌رمووده‌ی" شر الكسب مهر البغي وثمن الكلب وكسب الحجام"رواه مسلم.
واته/ پیسترین ده‌ستکه‌وت پاره‌ی زینا و نرخی سه‌گ و ده‌سته‌که‌وت له حیجامهیه.
2/" أن محيصة استأذن النبي صلى الله عليه وسلم في إجارة الحجام فنهاه عنها فلم يزل يسأله ويستأذنه حتى قال: اعلفه ناضحك وأطعمه رقيقك" رواه أحمد والترمذي وأبو داود.
واته/ موحه‌یسه داوای روخسه‌تی ده‌کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌تا ئیزنی بدا بۆ که‌سابه‌ت به حیجامه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕێگری لێ کرد، به‌رده‌وام هه‌ر ڕوخسه‌تی لێ ده‌خواست هه‌تا فه‌رمووی: باشه بیده به ئاڵف بۆ چوارپێیه‌که‌ی ئاوی پێ ده‌گێڕی(ئاژه‌ڵ) و هه‌روه‌ها خواردنی پێ بده به به‌نده‌که‌ت(واته بۆی خۆی سوودی لێ وه‌رنه‌گرێت).
3/ " نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ كَسْبِ الْحَجَّامِ " رواه أحمد و النسائي و إبن ماجة و صححه الأباني.
واته/ ڕێگری لێ کردووه.
ئیمام ئه‌حمه‌د-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێی- ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر شتێکی درایه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی داوای بکات یان به مه‌رج بیگرێت ئه‌وا حه‌ڵاڵه و با خه‌رجی له سواره‌که‌ی(ئیستا وه‌ک ئۆتۆمبیل) و به‌نده‌کانی(نه‌ماوه) و حه‌ڵاڵ نییه لێی بخوات.
فه‌رمووده‌ی ڕێپێدرانی.
1/ ئه‌نه‌سی کوری مالیک ده‌فه‌رموێت-خوا لێی ڕازی بێت-"حَجَمَ أَبُو طَيْبَةَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَمَرَ لَهُ بِصَاعٍ مِنْ تَمْرٍ " رواه البخاري و مسلم.
واته/ ئه‌بوطیبه حیجامه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کرد و ئه‌ویش فه‌رمانی دا پڕ ساعێک خورمای بدرێتێ.
2/ ئیبن عه‌بباس-خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێت "احْتَجَم َالنَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَعْطَى الَّذِي حَجَمَهُ وَلَوْ كَانَ حَرَامًا لَمْ يُعْطِهِ" رواه البخاري.
واته/ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) حیجامه‌ی کرد و به‌خشیشی دایه ئهوهیبۆی کرد، ئهگهرحهرام بووایه پێی نه‌ئه‌دا.
3/ له ڕیوایه‌تی موسلیم..."وَلَوْ كَانَ سُحْتًا لَمْ يُعْطِهِ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم " . واته/ ئه‌گه‌ر حه‌رام بووایه پێی نه‌ئه‌دا.
ئیبن قودامه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"ويجوز أن يستأجر حجاما ليحجمه , وأجره مباح " واته/ جائیزه که‌سێک که حیجامه ده‌کات به‌کرێ بگرێ و بۆی بکات، کرێیه‌که‌شی حه‌ڵاڵه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی سوودێکی ڕێپێدراوه و مه‌رج نییه بکه‌ره‌که‌ی هه‌ر خزمی حیجامه بکراوهکه بێت، بۆیه جزئیزه کرێی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت، وه‌کو هه‌موو کارێکی تر؛ بنیاتنانی خانوویه‌ک، دوورمان...، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ڵکی پێویستیان پێیه‌تی و هه‌موو کاتیش یه‌کێک په‌یدا نابێت به بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی بدات، بۆیه جائیزه کرێ وه‌رگرتن پێیه‌وه هه‌روه‌کو شیردان(الرضاع) ، فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) که ده‌فه‌رموێ: با بدرێته خواردن بۆ به‌نده‌کان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌ڵاڵی ئه‌و ده‌ستکه‌وته، چونکه ئه‌گه‌ر حه‌رام بووایه جائیز نه‌ده‌بوو بدرێته ئه‌وانیش.
.
کۆمه‌ڵێک له زانایان هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌یان کۆکردۆته‌وه و فه‌رموویانه، ڕێگرتنه‌که بۆ که‌راهه‌ته و بۆ حه‌رام نییه، که‌واته ده‌شێت.
وه فه‌رموویانه که‌راهه‌ته‌که له نزمیی ئیشه‌که‌یه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕێی پێداوه خه‌رج بکرێت له خواردنی به‌نده و ئاڵفی ئاژه‌ڵان.
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بینین ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا به پێچه‌وانه‌یه، حیجامه کارێکی به‌نرخه و به‌ڵکوو ماسته‌رنامه و دکتۆرای له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت و زیاتریش له جاران سوود و که‌ڵی ده‌رکه‌وتووه و داواکاریشی زۆره.
ڕای په‌سه‌ند: کرێ وه‌رگرتن له ئه‌مڕۆدا به حیجامه حه‌رام نییه و جائیزه بژێوی له‌سه‌ر په‌یدا بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی دیاری نه‌کرێ و خه‌ڵکه‌که خۆیان شتێک بده‌ن له ویژداناندا، بێگومان باشتره.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|