له‌لایه‌ن: صلاح ستارچییان ئاماده كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ئیسلامی؟د. جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس(*)
وه‌رگێڕان: صلاح ستار
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وڵاتانی ڕۆژئاوا-به تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان-زۆر سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زاڵبونی(تفوق)ی ماددی (ئابوری و سه‌ربازی)و زاڵبونی ڕۆشنبیریی هه‌میشه به‌رده‌وام بێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌مه‌ش ته‌نها ناوه‌ستێ به گرتنه‌به‌ری به‌رنامه ناوخۆییه‌كانی تاكو زه‌مانه‌تی به‌رده‌وامی زاڵبونی بكات، به‌ڵكو په‌نا ئه‌بات بۆ سیاسه‌ته دهرهكیهكانیشی تاكو بیكاته ببێته به‌ربه‌ست و ڕێگر له به‌رده‌م هه‌ر وڵاتێكدا كه مه‌ترسی تیا ببینێته‌وه له سه‌ر زاڵبونی له ههردوبوارهكه یان بوارێكیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له چین و یاباندا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به دی ئه‌كات له وێنه‌ی ئه‌م پێشهكهوتنهدا كه ده‌بێته مه‌ترسیه‌ك له سه‌ر زاڵبون و ته‌فه‌وقی ئابووری؛ ئه‌وه هیچ شتێك له‌وجۆره مه‌ترسیه له جیهانی ئیسلامی به تایبه‌ت وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌دی ناكات. ئه‌وان ئه‌ڵێن داهاتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به یه‌كه‌وه ناگاته داهاتی وڵاتێكی وه‌ك ئیسپانیا، یه‌كێكیان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بهترۆلمان خسته لاوه ئه‌وا سادراتی ئه‌و وڵاتانه به گشتی ناگاته وڵاتێكی بچووكی ئه‌وروپی وه‌ك فنله‌نده. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێسته له لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه ئه‌مین و بێ ترس كراوون له ڕووی بواری ماددیه‌وه، ئه‌وه زه‌مانه‌تی به‌رده‌وامی و هه‌تا ههتییهكهی ناكه‌ن به بێ ده‌ست تێوه‌ردانیان بۆیان و هه‌وڵدانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له پاشكۆو هامشدا بمێننه‌وه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینیت به‌رده‌وام نه‌خشه ئه‌كێشن بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م حاڵه‌تی دواكه‌وتویی و پاشكۆییه له وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كاندا ئه‌ویش به هۆی گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵه هۆكارو پرۆژه‌یه‌كی زۆر‌و هه‌مه لایه‌نه‌و كه ئێسته و له‌م بابه‌ته‌دا جێگه‌ی باس و نه‌زه‌رمان نییه.
بابه‌تی ئه‌مڕۆمان باس له نه‌خشه‌یه‌ك ده‌كات كه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئایینی ئیسلام ده‌یكێشن؛ ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ دواكه‌وتویی وڵاتانی ئیسلامی له بواری ئابووری و سه‌ربازیدا، ئاینی ئیسلام به تایبه‌ت دوای هه‌ره‌س و ڕووخانی شیوعیه‌ت گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دای ڕۆشنهگهری و شارستانی ده‌نوێنێ بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا. ئایینی ئیسلام به دان پیانانی خۆیان خێراترین ئایینه له بڵاو بونه‌وه‌دا ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ڕۆژئاوای خۆشیاندا، ئه‌ڵێم نه‌ك به‌راورد به ئایینه‌كان به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌راورد به هه‌موو ئایدۆلۆجیاو فه‌لسه‌فه‌كانی دیكه‌ی ژیان، ئایینی ئیسلام خێراترین ئایینه له بڵاوبونه‌وه و وه‌رگرتندا، وه نه‌ك ته‌نها له وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ڵكو له هه‌موو وڵاتانی دنیادا به گشتی.
ئه‌مه‌ش بێگومان سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌و هه‌ر ده‌بێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كێ فرت وفێڵاوی ته‌واوی بۆ داڕێژن. باسكردن و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ته‌فاسیل و دوور‌و درێژی فێڵ و تهلهكهبازیان زۆری ده‌وێ، ئێمه له‌م بابه‌ته‌ماندا چه‌خت له سه‌ر ڕاپۆرێتكی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و دیراساتی ئه‌مریكی ئه‌كه‌ین كه به ناوی راند Rand گۆڤاری (البیان) كورتی كردۆته‌وه‌و بڵاوی كردۆته‌وه(1).
كاتێك كورته‌ی ڕاپۆرته‌كه‌م به‌رچاو كه‌وت ته‌نها به خوێندنه‌وه‌ی وازم نه‌هێنا به‌ڵكو ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌م به زمانی ئنگلیزی ده‌ست خست، كۆمه‌ڵێ خهواترو بیروبۆچونی زۆرم بۆ هات له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئه‌و نه‌خشه‌یه كه ڕاسپێریان كردووه له بنچینه‌دا كۆمه‌ڵه نهخشهیهكن كه له دهمێكهوهیه ڕۆژئاوا شوێنی ئه‌كه‌ون و له سه‌ری ئه‌ڕۆن، لێكۆڵینه‌وه‌كه به ڕای من شتێكی تازه‌ی نه‌هێناوه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه كردووه كه له‌وه‌و پێش شوێنی كه‌وتوون و كردویانه‌ته به‌رنامه‌ی داهاتویان و به شێوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر كردووه. ئه‌و ئیسلامه‌ی كه ڕۆژئاوا ئه‌بینێت مه‌ترسیه له سه‌ری ئه‌و ئیسلامه هه‌ق و ڕاسته‌یه كه هه‌ندێ له موسڵمانان به راستگۆیانه و به هه‌نده‌وه ده‌ستیان پێوه‌ی گرتووه و پابه‌ندن پێیه‌وه‌و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌و ئیسلامه‌یه كه ئه‌گه‌ر زۆرێك له خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بیناسن و ئاشنای بن خۆشیان ئه‌وێت و باوه‌ڕی پێ دێنن، ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌ی كتاب و سوننه‌یه. له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینیت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دێنه ناو ئیسلام –به‌لانی كه‌م له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان- ته‌نها له پاش خوێندنه‌وه‌ی وهرگێڕراوێك له وهڕگێرراوهكانی ئه‌م كتێبه پیرۆزه بووه مه‌به‌ستم قورئانی پیرۆزه.
دووه‌م: ڕاپۆرته‌كه به ڕاشكاوی و بێ پێچ و په‌نا مه‌به‌ستی خۆی ڕوون كردۆته‌وه و دوڕوویی و ڕوپامایی نه‌نواندووه له دیاریكردنی نه‌یاری داهاتویان، هه‌وڵی نه‌داوه موسڵمانه‌كان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنی و له خشته‌یان به‌رێ، وه‌ك سیاسیه‌كانی وێنه‌ی بوش یان بلێر ئه‌یكه‌ن كاتێ كه ئه‌ڵێن: ئێمه گرفت وكێشهمان له گه‌ڵ ئیسلامدا نییه، ئیسلام ئاینی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌ییه، به‌ڵكو له گه‌ڵ كه‌مایه‌تیه‌ك له‌وانه‌ی خۆیان پاڵ ئیسلام داوه له ئیرهابیهكان و توندڕه‌وه‌كان.
سێیه‌م: له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ڕوونه كه موسڵمانه‌كان بانگهێشت كراوون نه‌ك بۆ ئه‌و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ته‌ی كه به‌و شێوه‌یه‌ی له ڕۆژئاوادا هه‌یه، به‌ڵكو بانگهشت كراوون بۆ جیاكردنه‌وه‌و لێكدابڕانی ئیسلام و دوورخستنه‌وه‌ی له هه‌موو ژیان به گشتی. ڕاپۆرته‌كه دان به‌وه‌دا ئه‌نێت كه به‌ڵێ ئه‌مه كارێكی قورس و گرانه، به‌ڵام كارێكه وه‌ك به دیار ئه‌كه‌وێت بواری تری نییه‌و ڕاكردنی بۆ نییه «كارێكی ئاسان نییه» ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: «"ئه‌وه‌ی كه ئاینێكی جیهانی گه‌وره‌ی وه‌ك ئیسلام بگۆڕیت. ئه‌وه ئه‌گه‌ر (بیناكردن و دروستكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك) كارێكی ترسناك بێت، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه (بیناو دروستكردنی ئایینێك) مه‌ترسی و ئاڵۆزی زیاتره"»، له ڕاپۆرته‌كه‌دا به ڕوونی ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌مانه زۆر به جددی له هه‌وڵی ئه‌م گۆڕانكاریهدان و ئه‌وه‌ش كه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ ئه‌وه‌یه كه له‌م ڕاپۆرته‌دا به‌شێكی ته‌واو ته‌رخان كراوه بۆ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێت: «"ئه‌وه له باشترین حاڵه‌تیدا كارێكی گوماناوی و دژ به‌یه‌كه‌و ناكرێ پشتی پێ ببه‌سترێ له كردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا له هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كدا؛ چونكه هه‌ر یه‌ك له‌و دوو پێچه‌وانه به یه‌كه(المتنازعین) (مه‌به‌ست دوو كه‌سی بیروڕا جیاوازه له ئیسلامدا) ئه‌كرێ كه به‌و پێیه‌ی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی و پاڵپشتی تێڕوانین و بیروبۆچونیهتی تیایا ببینێته‌وه"»، هه‌ر بۆیه ڕاپۆرته‌كه ئامۆژگاری ئه‌دات به ده‌ركردنی چه‌ند نامیله‌كه‌یه‌ك تاكو چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له خۆ بگرێ كه تێڕوانین و بیروبۆچونی عه‌لمانی و نوێخوازانه بسه‌لمێنێت و پاڵپشتی بیروڕای ئه‌وان بێت، تاكو گشتی موسڵمانان نه‌بنه قوربانی ئه‌و فه‌رمووده‌و لێكدانه‌وانه‌ی كه زانا ته‌قلیدی و ئوسوڵیه‌كان له ناویاندا بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه. ڕاپۆرته‌كه له‌مه‌دا پشت به نووسین و كتێبه‌كانی كه‌سانێك ئه‌به‌ستێت كه به ناوبانگن و ناسراوون به‌وه‌ی كه له ئایین ده‌رچوون و ئینكاری سوننه‌ت ئه‌كه‌ن.
چواره‌م: سه‌رسام بووم كاتێ ڕاپۆرته‌كه‌م خوێنده‌وه له‌وه‌ی كه قسه له سه‌ر كام جیهانی ئیسلامی ده‌كات؟ كوان ئه‌و عه‌لمانی و نویخوازانهی جیهانی ئیسلامی كه ده‌رفه‌تی بڵاو بونه‌وه‌ی بیروڕاكانیان بۆ ناڕه‌خسێ، یان ئه‌وانه‌ی میمبه‌رو دوانده‌ری گشتیان نییه كه له ڕێیه‌وه جه‌ماوه‌ر بدوێنن، یان ئه‌وانه‌ی بیروڕایان له بڕیار‌و مادده‌كانی خوێندندا كاریگه‌ری نییه‌و كاری له سه‌ر ناكرێت؟
ئایا هه‌موو ئه‌م كارانه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له ده‌ستی عهلمانیهكانیدا نین؟ ئایا هه‌موو ڕژێمه‌كانی حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی له جیهانی ئیسلامی‌دا-مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن- كۆمه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتێك نین له ژێره‌وه عه‌لمانی بگره زۆرجار له سه‌ره‌وه‌ش عه‌لمانین؟ ئه‌م سهرسامیهم به یه‌كێك له برا سعوودیه‌كان وت، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی و وتی: ئه‌م ڕاپۆرته قسه له سه‌ر سعوودیه ده‌كات، بیرم له ناواخن و ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه كرده‌وه و دوباره پێیدا چومه‌وه سه‌یرم كرد به‌ڵێ به ته‌واوی دڵنیا بووم كه تیره‌كانی ڕووه‌و سعوودیه‌یه.
پێنجه‌م: له ده‌روونی خۆمدا وتم: ئه‌ترسم كه هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌خوێننه‌وه له‌وانه‌ی كه تا ئێسته‌ش هه‌ر گومانی باشیان به هاووێنه‌ی وه‌ك ئه‌م ڕێكخراوه ڕۆژئاواییانه هه‌یه، وا بزانن ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له جیهانی ئیسلامی‌دا په‌یڕه‌و بكرێت و به‌رقه‌رار بێ هه‌مان ئه‌و دیموكراسیه‌یه كه به مانای ڕازی بوونه به حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل. به‌وانه ئه‌ڵێم: وا دانێن كه وڵاتێكی وه‌ك سعوودیه به ڕۆژئاواییه‌كانی وت: دیموكراسیتان ده‌وێ؟ زۆر باشه! با ئێمه‌ش ئه‌وه بكه‌ین كه ئێوه‌ی ئه‌مریكی ئه‌یكه‌ن. با واز بێنین كه نوێنه‌رانی گه‌ل له هه‌موو ناوچه جوگرافیه‌كاندا كۆ ببنه‌وه‌و ده‌ستورێك بۆ وڵاته‌كه‌تان دانێن وه‌ك ئه‌مریكیه‌كان كردویانه؛ با وا گریمانیش بكه‌ین كه ئه‌و نوێنه‌رانه كۆ بونه‌وه‌و یه‌كه‌م شتێك كه یادی خۆیانیان پێ هێنابێتهوهو وته‌و گوفتاریانی له سه‌ر كۆ بۆته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه هه‌ر سعوودی نین و به‌س به‌ڵكو هه‌روه‌ها موسڵمانیشن، وه ئیسلامه‌كه‌یان جهوههرو ناوه‌ڕۆكی ناسنامهكهیانه، پشت و په‌نای كۆمهڵگاكهیانه، سه‌رچاوه‌ی عیززه‌ت وسه‌ربه‌رزی و كهرامهتیانه، وه هۆی ڕێز‌و تهقدریری ئوممه‌تی ئیسلامیشه بۆیان، وه ئه‌وانه باوه‌ڕیشیان وایه كه ئیسلام ده‌ستوری هه‌ره باڵایانه كه فه‌رمانڕه‌وایی ژیانیان ئه‌كات، ئه‌وه‌ش زاڵه(مهیمن) به سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ده‌ری ده‌كه‌ن ده‌قه‌كانی كیتاب و سه‌حیحی سوننه‌تن، وه له سه‌ر ئه‌وه‌ش نابێت-بڕیاریان داوه- كه نه له ڕژێمی فهرمانڕهواییانداو نه له یاساكانیاندا، نه له په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی خوێندنیاندا، وه نه سیاسه‌تی دهرهوهیانداا، وه نه له هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی ژیانیانداا بڕیارێك بده‌ن پێچه‌وانه بێت له گه‌ڵ ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌دا، وا دانێ كه ئه‌وان پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دانیشتن و تاو‌و و تۆی كردن له كۆتاییدا گه‌شتنه دانانی ده‌ستورێك، پاشان له ڕاپرسیه‌كی گشتیدا خستیانه پێش ده‌م گه‌له‌كه‌یان، چاودێرانی بێلایه‌نیش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شاهێد و ئاماده بوون له سه‌ری، ئه‌وجا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ل ڕای له سه‌رداو په‌سه‌ندی كرد. ئایا دوای ئه‌وه هیچ كه‌سێك گومانی له‌وه ده‌بێت كه ئه‌و ده‌ستوره به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه له دایك بووه‌و په‌سه‌ند كراوه، وه ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌یه له سه‌ری پێویست ناگه‌ڕێت كه به‌و ده‌ره‌نجامه ڕازی بێ كه گه‌لی سعوودی ده‌نگیان بۆ داوه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌شیان بێت له ڕاو بۆچوندا؟ به‌ڵام ئایا گومانتان وایه كه ڕۆژئاوا یان ئه‌مریكا ڕازیه به‌و ده‌ره‌نجامه؟ نه‌خێر پاشان نه‌خێر(2)، بیرتان نه‌چێت كه ئه‌وان قسه له دیموكراسی ناكه‌ن به‌و سیفه‌ته گشتیه‌ی كه باسمان كرد، ئه‌وان قسه له دیموكراسیه‌ك ناكه‌ن كه بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات تیایا بۆ گه‌ل بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و وته‌و بڕیاره هه‌ر چییه‌ك بێت، له ڕاستیدا ئه‌وان ده‌ستورو ڕژێمێكیان ده‌وێ كه له‌وه‌ی خۆیان بكات و له‌و بچێت، وه نرخ و به‌هاو قیهمێك كه نزیك بێت لهوانهوهو له به‌هاو قییه‌می ئه‌وان بچێت به تایبه‌ت له هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به ئایین و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ. ئه‌مه به ڕای ئه‌وان ئه‌و دیموكراسیه لیبرالیهیه كه هیچ دیموكراسیه‌كی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ی تر نییه جگه له‌وه، ئایا له یادتان نییه كه (بریمر) چی به كۆڕی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق(مجلس الحكم) وت؟ ئاگاداری دانێ كه چه‌نده‌ها هێڵی سوور هه‌ن نابێت له دانانی ده‌ستووری وڵات‌دا له‌و هێڵانه ده‌رچن به هیچ شێوه‌یه‌ك، وه له‌و هێڵه سورانه جیاكردنه‌وه‌ی ئایینه له ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه بۆ عێراقیان مه‌به‌سته ده‌بێ ئه‌وه بێ كه له سه‌ر خه‌ت و شێوازی ئه‌مریكی یان ڕۆژئاوایی بێت؟ دروشمه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه: ئازاد بن، به‌ڵام له حوكم و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نابنه ئازاد‌و سه‌ربه‌ست ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ خۆمانمان هه‌ڵبژاردووه ئێوه‌ش هه‌مان شێواز په‌یڕه‌و بكه‌ن و هه‌ڵیبژێرن، وه تاكو ڕێگه‌و شوێنی ژیانی ئێوه‌ش وه‌ك ژیانی ئێمه نه‌بێت ئه‌وه ئازادی و دیموكراسیتان بۆ نییه، ده‌بێت ئه‌وه‌ی ئێوه هه‌ڵتانبژاردووه هیچ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیا به دی نه‌كه‌ین بۆ سه‌ر به‌هاو ڕۆشنبیری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان ده‌سته‌به‌ر كرد ئیتر ئێوه ئازادن، به ته‌واوی ئازادن.
شه‌شه‌م: ئه‌م ڕاپۆرته به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه ته‌نانه‌ت له‌و عه‌لمانیانه‌ش ڕازی نین كه به ئه‌مریكا سه‌رسام نین و گوێ له مشتیان نین، ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ هه‌رچه‌نده عه‌لمانیه‌كانیش وه‌ك ئێمه باوه‌ڕیان به جیاكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه هه‌یه له ده‌وڵه‌ت «"ئه‌وه به ڕاستی ده‌بوو كه هاوپه‌یمانی سورشتی ئێمه بونایه له جیهانی ئیسلامی‌دا، به‌ڵام كێشه‌كه له ڕابوردوو ئێسته‌ش به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌و عه‌لمانیه گرنگ و خاوه‌ن پێگانه له جیهانی ئیسلامی‌دا ئێمه‌یان خۆش ناوێت و له گه‌ڵمان نین، به‌ڵكو جاری وایه زۆریش دوژمنایه‌تیمان ئه‌كه‌ن له به‌ر هۆكارێكی دیكه"».
حه‌وته‌م: كام ڕۆشنبیری و ئازادیه‌یه كه ئێمه‌ی بۆ بانگه‌شه ئه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئێمه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن و بۆمانی به ڕه‌وا ده‌بینن زانیاری و زانست نییه كه هۆكاری پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونی ماددیه و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ده‌بات، به‌ڵكو كوفر‌و بێ باوه‌ڕی و ڕووتی وبهرهڵایی و زیناو لاپهڕبونی جنسی و مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان و تاكڕه‌وییه كه ئه‌مانه گشتیان له نیشانه‌كانی داڕمان و لێكترازانی ژیار‌و شارستانیه‌تی به‌شه‌ریه‌تن نه‌ك تۆكمه بوون و پته‌وی كۆمه‌ڵگا، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینیت كه هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن مه‌ترسی نییه له سه‌ر شارستانیه‌ته‌كه‌مان له شارستانیه‌تێكی تری هه‌وچه‌رخ، به‌ڵكو ئه‌ترسین لێی له خۆكوشتن و ئینتیحاركردنی كه‌وا ده‌ستی پێ كردووه‌و ئاماژه‌ش بۆ هه‌ندێ له‌و هه‌ڵس و كه‌وت و سلوكیاتانه ئه‌كه‌ن كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وه.
له كۆتاییدا ئێمه چی بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌م نه‌خشه‌و پیلانانه‌ی دوژمنان بۆمانی داده‌ڕێژن؟ ئایا ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵ بین بۆیان؟ ئایا ببینه ئاڵقه له گوێی و هه‌رچیان وت بڵێین به‌ڵێ؟ سوێند به خوا ملكه‌چ بوون بۆیان ته‌نها بێڕێزی و كه‌می و بێ نرخیمان زیاد ئه‌كات لایان و هیچی تر، ته‌نها ڕۆ ئه‌چین له زه‌لیلی و سهرشۆڕیمانداو هیچی تر، ئه‌وانه هه‌میشه ئه‌بنه ڕێگرێك له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئابوری و ته‌قه‌نی و سه‌ربازیماندا.
ده‌ی با پێیان بڵێین: ئێمه ڕازی بووین كه له‌گه‌ڵتان به ئاشتی بژین، وه ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ئه‌كاته سه‌ر بێتاوانان له ئێمه و له ئێوه هیچ ته‌عبیر له ڕای ئێمه و ئێوه ناكات، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نین كه ئه‌م پێكه‌وه ژیانه له نێوان گه‌وره و به‌نده‌دا بێت، یان داگیركه‌ر و هاووڵاتیدا، یان به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئیستغلالكهردا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نین كۆیله و گوێله‌مشتی ئێوه بین، {وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ} [الحج: ٤٠].
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(*) سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه
(1) سه‌یری ژماره (١٠٠)ی گۆڤاری (البیان) بكه.
(2) نموونه‌یه‌كی زیندوو و به‌رجه‌سته‌ی ئه‌مه هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌ستینه، به شێوه‌یه‌كی ئازاد و بێ ته‌زویر و ژێربه‌ژێری بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا گه‌لی فه‌له‌ستین بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان هه‌ڵبژارد. به‌ڵام ئه‌مریكا له‌بری ده‌ستخۆشی و پشتگیری، له‌و كاته‌وه به توندترین شێوه دژایه‌تی ئه‌و دێمۆكراسییه ده‌كات كه خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد. (وه‌رگێڕ) |