له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامئهمریكا و چه‌ند سهرژمێرییهكدكتور مورتن له كتێبه‌كه‌یدا (الحرية الجنسية و أمراضها) باس ده‌كات كه له ساڵی١٩٧٠ له به‌ریتانیا له هه‌ر كاژێرێكدا (٣-٢٢) كه‌س له ئه‌نجامی توندوتیژیدا بریندار ده‌بوون، به‌ڵام له ئه‌مریكادا ئه‌وه هه‌ر یه‌ك كاژێر كه‌سێك ده‌كوژرا. بێ گومان ئه‌مه له‌و كاته‌دا و ئێسته ڕێژه‌كه چه‌نده‌ها جار زیادی كردووه.
تازه‌ترین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا ده‌ڵێ كه له یه‌ك ڕۆژدا (١٢٥٣) كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی حه‌شیش ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، (١٨٠) ئافره‌ت به‌زۆر كاری فاحیشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، (٥٣) كه‌س ده‌كوژرێن، (٢٦١٨) ئۆتۆمبیل ده‌دزرێن، (١٢٨٢) منداڵی ناشه‌رعی له‌دایك ده‌بن، (٥٩٦٢) گرێبه‌ندی ژنومێردایه‌تی ده‌به‌سترێت، (٢٩٨٦) گرێبه‌ند هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و ته‌ڵاقدان ڕوو ده‌دات، شۆفێره سه‌رخۆشه‌كان نزیكه‌ی (١٨) ملیۆن دۆلار زیان ده‌خه‌نه‌وه، (٩٠) ملیۆن شووشه بیره ده‌خورێته‌وه، (٢٧٤٠) منداڵ له‌دایك و باوكیان ڕاده‌كه‌ن، (٢٧٤٠) ژن سكیان له ئه‌نجامی زیناكردن پڕ ده‌بێت و هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر (٣٢٣١) ژن بۆ كاری فاحیشه. له هه‌موو شه‌وێكیشدا (٩٣) كه‌س تووشی ئه‌یدز ده‌بن و ده‌بنه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌یدز له نیویۆرك.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: (الأمراض الجنسية عقوبة الهية)، د. عبدالحميد القضاة، اختصاصي تشخيص الامراض الجرثومية و الامصال (بريطانيا). |