له‌لایه‌ن: باوكی موحه‌ممه‌د ٧. لایه‌نێكی دیكه له لایه‌نه‌كانی حیكمه‌ت و دانایی له بانگهوازدالایهنێكی دیكه له حیكمه‌ت كه زۆرجاران بانگخوازان له‌م لایه‌نانه بێ ئاگان و له بیریان ده‌چێته‌وه كه ئه‌مه‌ش له حیكمه‌ت و داناییه: كاتێك تۆ ئه‌م كه‌سه بانگ ده‌كه‌یت، كاتێك په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌یت، ئه‌وه تۆ پێویستت به دوو جۆر له ماڵه هه‌یه له‌گه‌ڵیدا: به نه‌رم و نیانی و لێبورده‌یی، وه ڕه‌قی و توندوتیژی، زۆرێك له بانگخوازان ئه‌م لایه‌نه نازانن و بێ ئاگان لێی، به‌ڵكوو وا گومان ده‌به‌ن كه حیكمه‌ت و دانایی ته‌نها بریتییه له نه‌رم و نیانی، وا ده‌زانن كه حیكمه‌ت ته‌نها مانای دڵنه‌وایی و نه‌رم و نیانی و له سه‌رخۆیی ده‌گه‌یه‌نێ، جا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رچاوو گه‌وره‌یه، به‌ڵكوو حیكمه‌ت مانای وایه كه نه‌رم و نیانی و له شوێنی خۆی دابنێی و توند‌و تیژیش هه‌روه‌ها له شوێنی خۆی، هیچ كامیان فه‌رامۆش نه‌كه‌یت و له بیری نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر له كاتی ئامۆژگاری و سه‌ركۆنه‌كردنی مناڵه‌كه‌تدا به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی چاكه له‌گه‌ڵیدا جوڵایتهوه ئه‌وه حیكمه‌ت و داناییه.
|