له‌لایه‌ن: باوكی موحهممهدچل ڕێگه بۆ وازهێنان له گۆرانی و مۆسیقابه ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
برا و خوشكی ئیماندارم،
ده‌ته‌وێ بۆ هه‌میشه واز له گوێگرتن له شریتی سه‌ما و گۆرانی بێنی، به‌ڵام دوودڵیت و توانای بڕیاردانت نییه؟ ده‌زانی كارێكی حه‌رامه و دڵت ده‌مرێنێت و دڵڕه‌قی و ژه‌نگی ده‌روونت زیاتر ده‌كات، به‌ڵام خۆت بۆ ناگیرێت؟ سه‌یاره‌كه‌ت پڕێتی له كاسێتی گۆرانی كه‌سانێكی بێباوه‌ڕ یان حه‌رامخۆر یان سه‌رخۆش و فاحیشه‌چی و دوور له خوا و فاسد و ڕووخاو، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارت نه‌داوه، ماڵه‌كه‌ت له‌باتی ده‌نگی زوڵاڵی قورئان ده‌نگ و زیكه‌ی ناخۆش و وێرانكه‌ری سه‌ماكه‌ران و گۆرانیبێژانی تێدایه؟ مناڵه‌كه‌ت له‌بری گوێبستی قورئانی پیرۆز و سروودی ئایینی، گوێ له ئه‌و ئه‌و ئه‌و ده‌گرێ؟
لێره‌دا به یارمه‌تیی خوا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه پێشت. له خوا ده‌پاڕێینه‌وه كه یارمه‌تیده‌ری هه‌موومان بێت و دڵ و ده‌روونه‌كانمان ئاویشته بكات به خۆشه‌ویستی گوێگرتن له كتێبه‌كه‌ی خۆی. بڕوام پێ بكه منیش پێش تۆ یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی گوێم له گۆرانی ده‌گرت و نه‌مده‌زانی چه‌ند ڕۆخێنه‌ره و چۆن مرۆڤ به‌ره‌و تێداچوون و دڵڕه‌قبوون ده‌بات. سوپاس بۆ خوا هه‌رچییه‌ك كاسێتی گۆرانیم هه‌بوو، هه‌موویم تووڕ دان و بۆ هه‌تاهه‌تایه وازم لێ هێنا.
بزانه ئامانه چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی برایه‌كی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كه بۆت. له كانگای ده‌روونه‌وه و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیی قیامه‌ت ئه‌م چه‌ند دێڕه نووسراوه. چونكه ئایین خۆی ئامۆژگارییه، ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: الدين نصيحة. واته: ئایین ئامۆژگارییه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: المؤمنون و المؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف و ينهون عن المنكر . پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار هه‌ندێكیان دۆست و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ندێكی تریانن. فه‌رمان ئه‌ده‌ن به چاكه و جڵه‌وگیری له خراپه ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه چه‌ند رێگه و ئامۆژگارییه‌كن بۆ واز هێنان له گۆرانی و مۆسیقا و تاوانی دیكه. له خوا ده‌پاڕێینه‌وه لێمان وه‌رگرێت و سوودمه‌ندمان بكات.
١. دوعا و پاڕانه‌وه
گه‌وره‌ترین ده‌رمانه، سوودبه‌خشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو ده‌ردێك. ئه‌ی برا و خوشكی تهوبهكهر، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ته‌وێ واز له تاوانه‌كانت بێنیت، ده‌سته‌كانت به‌رز كه‌ره‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی نزا و پاڕانه‌وه‌ت ده‌بیسێت و غه‌م و په‌ژاره‌ت لاده‌بات. به‌ڵكوو ڕاستگۆیی و فرمێسك و هاواری بهكوڵت ببنه یارمه‌تیده‌ر و هێز و پاڵپشت بۆت له‌سه‌ر وازهێنان و ههڵكهندنت له تاوان؛ خوا ده‌فه‌رموێت: وقال ربكم أدعوني استجب لكم . واته: (ئه‌ی خه‌ڵكینه) په‌روه‌ردگارتان ده‌ڵێ: ئێوه داوام لێ بكه‌ن و لێم بپاڕێنه‌وه، وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه. ده‌فه‌رموێت: أَمَّن يُجِيب ُالْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ [النمل: 62]. واته: ئایا كێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار كه بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تان و بێداڵدهوه؟ كاتێك نزا ده‌كات و لێی ده‌پاڕێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵا و ناخۆشییه‌كان لاده‌بات.
چه‌ند ژن و پیاو هه‌بوون زۆر ناڕه‌حه‌تییان تووش هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی واز له تاوانێك بێنن، به‌ڵام كاتێك به‌دڵسۆزی و هاوار و گریانه‌وه ده‌ستیان به‌رزكردۆته‌وه بۆ په‌روه‌ردگاریان و داوای یارمه‌تییان لێ كردووه له‌سه‌ر وازهێنان له‌و تاوانه، خوا هاتووه به هانایانه‌وه و لێی هه‌ڵكه‌نراون و یارمه‌تیی خوایی فریایان كه‌وتووه. بزانه كه ڕازاوه‌ترین پاڕانه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌یه كه له كڕنووشدایت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: أقرب مايكون العبد من ربه وهو ساجد فأكثروا من الدعا‌ء. [رواه مسلم]. واته: نزیكترین ئه‌و كاتانه‌ی كه به‌نده له په‌روه‌ردگاری خۆیه‌وه نزیكه، كاتی كڕنووشبردنه، ده‌ی له‌و كاته‌دا زۆر بپاڕێنه‌وه.
٢. كۆششكردن
وا گومان نه‌به‌یت كه وازهێنان له تاوان له‌نێوان شه‌و و ڕۆژێكدا به‌جێ دێت. به‌ڕاستی پێویستی به هه‌وڵ و كۆشش و لێبڕان هه‌یه؛ پێویستی به ئارامی و كۆڵنه‌دانه. بزانه كه كۆششكردن بۆ وازهێنان به‌ڵگه‌ی ڕاستگۆییته له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تاوان و گوناهه‌كانت، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت: والذين جاهدوا فينا لنهدينهم سبلنا وإن الله لمع المحسنين .
٣. زانينی ئاكامی تاوان و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی
تۆ هه‌ركاتێك بیرت له ئاكامی خراپی تاوان و سهرپێچییهكهت كردووه، ئه‌وكاته ده‌توانی وازی لێ بێنیت. چونكه له ئاكام و پاشماوه‌ی تاوان (غه‌م و په‌ژاره و دڵه‌ڕاوكێ و بێزاری و دڵته‌نگی و ته‌نیایی نێوان خۆت و خوادایه.)
٤. خۆدوورخستنه‌وه له هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی
چونكه هه‌موو تاوانێك پاڵنه‌ر و هۆكارێكی هه‌یه و به‌هێزی ده‌كات، یارمه‌تیی به‌رده‌وامی ده‌داتێ. جا له بنچینه و بنه‌ماكانی چاره‌سه‌ركردن، دووركه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌ر هۆكارێك سه‌رده‌كێشێت بۆ نه‌خۆشی.
٥. وریایی له هاوڕێی خراپ
چونكه هه‌ندێ له لاوان ده‌یانه‌وێ واز بێنن له تاوان و گوناهـ، به‌ڵام هاوڕێكانیان ده‌بنه به‌ربه‌ست و ناهێڵن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لادان و تێكچوونی لاوانیش هۆكاره‌كه‌ی هاوڕێی فاسد و بێكهڵكه. له فه‌رمووده‌ی دروستی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) هاتووه: المر‌ء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخال. واته: مرۆڤ له‌سه‌ر ئایینی هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، با هه‌ر یه‌كێكتان سه‌یر بكات كێ ئه‌كات به هاوڕێی و خه‌لیلی خۆی. وه‌سێت و ڕاسپێریم بۆت: دوور بكه‌وه له هاوڕێی خراپ پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ویته گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خوا ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: ويوم يعض الظالم علی يديه يقول ياليتني اتخذت مع الرسول سبيلا* ياويلتى ليتني لم اتخذ فلانا خليلا لقد أضلني عن الذكر بعد إذ جائني .
٦. بیر له كوتوپڕیی هاتنی مه‌رگ بكه‌ره‌وه!
كل نفس ذائقة الموت ئایا ئه‌گه‌ر له كاتی سه‌یركردنی كه‌ناڵ و فلیم و گوێگرتنت له گۆرانی، مه‌رگی كوت‌وپڕ یه‌خه‌ی پێ گرتیت، چی وه‌ڵامی په‌روه‌ردگارت ده‌ده‌یته‌وه؟ له‌وانه‌یه له كاتی خۆشی و سه‌مای گۆرانی، له‌و كاته‌ی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ كچێكدا ده‌كه‌یت، ژیانت كۆتایی پێ بێت و مردن یه‌خه‌ت پێ بگرێت! باشه ئه‌گه‌ر له كاتی بێئاگایی و ته‌مه‌ڵی مردی و ههڵنهسای بۆ نوێژی به‌یانی چی ده‌كه‌یت؟ حتى إذا جا‌ء أحدهم الموت قال رب ارجعون - لعلي أعمل صالحا فيما تركت ئه‌و كاته ئاواته‌خوازی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ دنیا، به‌ڵام نه‌ك بۆ گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقا و شه‌ونخونی به دیار كه‌ناڵه‌كانه‌وه، به‌ڵكوو بۆ كرده‌وه‌ی چاكه. به‌ڵێ بۆ ته‌وبه‌كردن و په‌شیمانبوونه‌وه، بۆ نوێژ كردن، بۆ وازهێنان له حه‌رامه‌كان، به‌ڵام...
٧. بیر بكه‌ره‌وه كاتێك له‌سه‌ر تاته‌شۆر داتدهنێن و دهتشۆرن
ئه‌وكاته تۆ لاشه‌یه‌كی بێگیانیت و هیچ توانایه‌كت نه‌ماوه؛ جووڵه و قسه‌كردنت نه‌ماوه؛ چاوه‌كانت به‌ره‌و ئاسمان زه‌ق بوون. له‌وێدا ئیتر هیچ تاوان و گوناهـ و سه‌رپێچیكردنێكی ڕابوردووت سوودی نییه بۆت.
٨. بیر بكه‌ره‌وه كاتێك له‌سه‌ر شان هه‌ڵتده‌گرن و به‌ره‌و گۆڕستان ده‌تبه‌ن
كاتێك به‌په‌له ده‌یانه‌وێت بتخه‌نه گۆڕ و له به‌رچاویان نه‌مێنێ. سبحان الله، كوا توانا و هێزت؟؟ كوا گه‌نجی و لاویت؟؟ كوا گه‌وره‌یی و خۆبادانت؟؟ كوان هاوڕێكانت؟؟ هیچكام له‌مانه سوودت پێ ناگه‌یه‌نن ته‌نها كرده‌وه باشه‌كانی خۆت نه‌بێت كه له دنیادا ئه‌نجامت داون.
٩. بیر بكه‌ره‌وه كاتێك دهنرێیته ناو گۆڕ
ئه‌وكات هه‌رچی خزم و كه‌سوكار و دۆستهكانتن به‌جێت دێڵن و كرده‌وه‌كانت ده‌بنه هاوڕێت و له‌گه‌ڵتدا دێنه گۆڕهكهتهوه. ده‌ی كامانه‌ن ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتان له گۆڕه‌كه‌تدا؟ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن؟ مه‌لها و گۆرانی و سه‌ماكردن؟ وێنه و گۆڤار و دیمه‌نه حه‌رامه‌كان؟
١٠. بیر له‌و ڕۆژه بكه‌ره‌وه كه ده‌برێیته به‌رده‌می په‌روه‌ردگار و كرده‌وه‌كانت پیشان ده‌درێن
واتقوا يوما ترجعون فيه الی الله . ئه‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ووڕۆژ ده‌كه‌یته‌وه به‌دیار كه‌ناڵه‌كانه‌وه، ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی گۆرانی و مۆسیقا مێشك و هۆشی داگرتوویت و دڵی ڕه‌ق كردوویت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پرخه‌ی خه‌وته و هه‌ڵناسیت بۆ نوێژی به‌یانی، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی... يومئذ تعرضون لا تخفی منكم خافية . له‌وێدا ئیتر كێ فریات ئه‌كه‌وێت؟ كێ سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نێت؟ كێ پشتیوانیت لێ ئه‌كات؟
تۆ ئه‌ی خوشكی به‌ڕێز، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌موچاو و برۆ و برژانگت هه‌ڵگرتووه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی پانتۆڵی ته‌سكت له‌پێ كردووه و خۆت ڕووت كردۆته‌وه؟؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی حیجابت پشتگوێ خستووه و وازت لێ هێناوه؟ ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت له‌بیر چۆته‌وه كه ئه‌مانه هیچی به‌فریات نایه‌ن و ماڵ‌وێران ده‌بیت؟ واتقوا الله واعلموا أنكم ملاقوه .
١١. ئه‌گه‌ر ویستت واز له تاوان بێنیت، بیر له‌و پرده بكه‌ره‌وه كه به‌سه‌ر دۆزه‌خدا ڕاكێشراوه
ده‌بێ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیت و ده‌ربازت ببێت: أحد من السيف وأدق من الشعرة خوا ده‌فه‌رموێت: وإن منكم إلا واردها كان على ربك حتما مقضيا . زانایان ده‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌ی تێپه‌ڕبوونه به‌سه‌ر ئاگردا. له‌وێدا پێت ده‌خه‌یته سه‌ر تاكوو ڕزگارت بێت. ئاگر لهژێرته. شوێنه‌كه تاریكه. خه‌ڵكی ده‌كه‌ونه خواره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ. ئه‌گرین و هاوار ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌وێدا خه‌ڵكانێك هه‌ن خوا جێگیریان ده‌كات و ده‌په‌ڕنه‌وه، چونكه له دنیادا له‌وانه بووه چاودێریی خوای كردووه، لێی ترساوه و گوێڕایه‌ڵی خوا بووه و له حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان خۆی به‌دوور گرتووه: يثبت الله الذين آمنوا بالقول الثابت في الحياة الدنيا وفي الآخرة . ئینجا له‌وێدا نرخ و به‌های نوێژ ده‌زانیت، به‌های چاكه و ئیحسان. له‌وێدا ئیتر په‌شیمان ده‌بیته‌وه له هه‌ر گۆرانی و مۆسیقایه‌ك سه‌مات بۆ كردبێت و له‌یاد و زیكری خوا بێئاگای كردبیت. له‌سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك خوا پێی ڕازی نه‌بووبێت، له‌وێدا ده‌گریت به‌ڵام گریان هیچ سوودێكی نییه.
١٢. بیر له‌و تهوازووه بكه‌ره‌وه كه له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نرێت
چاكه و خراپهكانتی پێ ده‌پێورێت. بزانه كه ته‌رازوویه‌كی زۆر ورده و هیچ شتێك ون ناكات. هه‌رچی گوفتار و كردارت هه‌یه هه‌موویت بۆ ده‌پێوێت ونضع الموازين القسط ليوم القيامة فلاتظلم نفس شيئا وإن كان مثقال حبة من خردل أتينا بها وكفى بنا حاسبين جا ئایا بیرت له‌و ته‌رازووه كردۆته‌وه؟ برا و خوشكی ئیماندار، له‌خۆتت پرسیوه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی لێت بپرسرێته‌وه؟ ئایا ده‌زانی هه‌رچ كرده‌وه‌یه‌كت هه‌یه هه‌مووی ده‌خرێته ئه‌و ته‌رازووه و ئه‌وكات فمن ثقلت موازينه فأولئك هم المفلحون . ئه‌وانه‌ن پارێزكار بوون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا بوون. ئه‌وانی دیكه‌ش ومن خفت موازينه فأولئك الذين خسروا أنفسهم في جهنم خالدون . جا بزانه له‌وانه ده‌بیت كه تای تهرازووهكهت سووكه یان قورس، تاوان و خراپه‌كاریت زیاتره یان چاكه و به‌ندایه‌تی؟
١٣. بیر له‌و حه‌وزه بكه‌ره‌وه كه ئی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم)
درێژایییهكهی مانگێك و پانتاییهكهشی مانگێكه. شیرین‌تر له هه‌نگوین و سپی‌تر له شیر و بۆنخۆشتر له میسك. هه‌ركه‌سێك جارێك لێی خوارده‌وه هه‌رگیز تینووی نابێته‌وه. بزانه كه تاوان و گوناهه‌كانت قه‌ده‌غه‌ت لێ ده‌كه‌ن له‌و حه‌وزه بخۆیته‌وه.
١٤. زانین و ناسینی بێنرخی و هیچتێدانهبووییی دنیا
وما الحياة الدنيا إلا متاع الغرور . ده‌ی چۆن ئه‌م دنیا كه‌م و بێئه‌رزشه هه‌ڵده‌بژێرێت به‌سه‌ر ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌خته‌وه‌ری قیامه‌ت؟ چۆن ئه‌وه‌نده تاوان و سه‌رپێچی ده‌كه‌یت تا له به‌هه‌شتانێك بێبه‌ش ببیت كه پانتایییه‌كه‌ی زه‌وی و ئاسمانه‌كانه؟
١٥. ویست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز
بۆ هه‌ر كارێك مرۆڤ پێویستی به ویست و ئیراده‌ی نه‌پساو و به‌هێز و باوه‌ڕی پته‌و هه‌یه. ده‌بێت خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی پته‌و و باوه‌ڕبه‌خۆ بیت تاكوو بتوانیت به‌یه‌كجاری واز له گۆرانی و سه‌ما و مۆسیقا بێنیت.
١٦. بیر له‌وه بكه‌وه كه خوا چاودێره به‌سه‌رته‌وه
یه‌كێك له ناوه پیرۆزه‌كانی خوای متعال (الرقیب)ه: وكان الله على كل شي‌ء رقيبا . جا خوا چاودێریت ده‌كات. ئاگای له حاڵ و ئهحواڵته. زانایه به هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كت. والله يعلم مافي قلوبكم . جا ئه‌گه‌ر ویستت به‌ره‌و تاوانێك بڕۆیت بیر بكه‌وه و بڵێ: خوا ئاگای لێمه‌وه ده‌مبینێت.
١٧. وریا به له‌م جۆره كه‌سانه نه‌بیت
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ليأتين أقوام من أمتي بحسنات أمثال جبال تهامة يجعلها الله هباء منثوراً.. قال الصحابة:من هم ا رسول الله ؟ قال: أما إنهم مثلكم يصلون كما تصلون ويصومون كماتصومون ولهممن الليل مثل مالكم ولكنهم إذا خلو بمحارم الله انتهكوها) واته: { چه‌ند گروهـ و كه‌سانێك له ئوممه‌ته‌كه‌م له ڕۆژی دواییدا ئه‌وه‌نده چاكه و كاری باشه‌یان هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی كێوی توهامه، به‌ڵام خوا ئه‌یكاته پووشوپه‌ڵاش به ده‌م باوه. هاوه‌ڵه‌كان فه‌رموویان: ئه‌وانه كێن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: ده‌ی ئه‌وانه وه‌ك ئێوه‌ن نوێژ ئه‌كه‌ن. وه‌ك ئێوه نوێژ ئه‌كه‌ن، به‌ڕۆژوو ده‌بن وه‌ك ئێوه به‌ڕۆژوو ده‌بن. له شه‌ودا هه‌یانه (شه‌ونوێژیان هه‌یه) وه‌ك ئێوه، به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیا كه‌وتنه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا، پێشیلیان ده‌كه‌ن (واته ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان بوون و كه‌سی تریان له‌گه‌ڵ نه‌بوو گوێ به حه‌رام ناده‌ن و ده‌یكه‌ن.
به‌ڵێ، ئه‌وانه كاتێك هه‌ر خۆیان بن، ده‌ست ده‌كه‌ن به تاوان و گوناهـ و سنوورشكاندن. ئه‌میان شه‌و تا به‌یانی به‌دیار كه‌ناڵی بێكه‌ڵكه‌وه داده‌نیشێت و نایه‌وێت كه‌سوكاری پێی بزانن، ئه‌م كچه‌ی تر هه‌ر ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی داخست، ئیتر ده‌ست ئه‌كات به كاری خراپ. ئه‌وانه نازانن كه خوا ئاگای لێیانه و ده‌یانبینێت. گوێیان به‌وه نییه كه خوا شاره‌زای حاڵیانه و نهێنی و ئاشكرا لای ون نابێت.
جا وریابه له‌وانه نه‌بیت!
١٨. بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه ئه‌ندامه‌كانت ده‌بنه شایه‌ت به‌سه‌رته‌وه
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر تاوانێك ئه‌نجام بده‌یت برای شیرینم، بزانه كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی پێ ده‌كه‌یت ڕۆژێك دێ ده‌بێته شایه‌ت به‌سه‌رته‌وه و نه‌ك لێره به‌ڵكوو له ڕۆژی گردكردنهوه ئابڕووت ده‌بات و نهێنیت هه‌ڵده‌ماڵێت: اليوم نختم على أفواههم وتكلمنا أيديهم وتشهد أرجلهم بما كانوا يكسبون .
سبحان الله!! كێ هه‌ردوو ده‌ست دێنێته گۆ؟ كێ قاچه‌كان دێنێته گۆ؟ ته‌نها خوای باڵاده‌سته، كه ده‌فه‌رموێت: حتى إذا ما جاءوها شهد عليهم سمعهم وأبصارهم وجلودهم بما كانوا يعملون - وقالوا لجلودهم لم شهدتم علينا قالوا أنطقنا الله الذي أنطق كل شي‌ء . جا ئه‌و ڕۆژه ده‌بێت چ ڕۆژێك بێت كه مرۆڤ ئه‌ندامه‌كانی خۆی لێی ببنه دوژمن و شایه‌تی له‌سه‌ر بده‌ن؟!
١٩. بیر بكه‌وه كه فریشته‌كان كار و گوفتاره‌كانت ده‌نووسن
چونكه هه‌رچی بكه‌یت و بیڵێیت، لای خوا ون نابێت و ده‌نووسرێت: وإن عليكم لحافظين كراما كاتبين يعلمون ما تفعلون . هیچ شتێكیان لێ ون نابێت. هه‌تا ئه‌و ساته‌ی گیان ده‌رده‌كه‌یت و له‌م دنیایه كۆچ ده‌كه‌یت، هه‌موو جووڵه و قسه‌یه‌كت پارێزراوه؛ ئیتر پاش مردن نووسین كۆتایی دێت. به‌ڵام كاتی بهرهوڕووبوونهوهت دێت له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانت ده‌ستپێ ده‌كات كاتێك كتێبه‌كه‌ت ده‌درێته ده‌ست و پێت ئه‌وترێت: اقرأ كتابك كفى بنفسك اليوم عليك حسيبا . ده‌ی ئیتر ده‌بێ چی بخوێنیته‌وه ئه‌ی برا و خوشكی ئیماندارم؟! ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌و ده‌كه‌یته‌وه له‌سه‌ر كاری خراپ، ئایا ده‌زانی هه‌رچی كرده‌وه‌ت هه‌یه هه‌موی تۆمار كراوه و له كاتی خۆی ده‌یانبینییه‌وه؟ ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره ده‌كێشیت، نازانی ئه‌مه ده‌چێته دووتوێی نامه‌كه‌ته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی گۆرانی لێ ده‌ده‌ی و مه‌ستی به ئاوازه‌كانی، نازانی ئه‌و ئاوازانه ئازارت ده‌ده‌ن و ئاهـ و په‌شیمانییان له‌دوایه؟ ئه‌ی بۆ له بری ئه‌وه گوێ له ئاوازی قورئان ناگریت و گۆێچكهت و دڵ و ده‌روون و هه‌ست و ویژدانت ئاویشته بكه‌یت به‌و قورئانه؟ ئه‌و كاته باش سه‌یری ئه‌و هه‌موو كارانه ده‌كه‌یت كه پێش خۆتت خستوون و له دنیادا ئه‌نجامت داون: يوم ينظر المر‌ء ما قدمت يداه .
٢٠. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به كه هه‌ر به بینینیان ده‌بی پێش قسه‌كردنیان سوودبه‌خش ده‌بی
چونكه مرۆڤ له‌گه‌ڵ كێدا دانیشت كاریگه‌ر ده‌بێت پێی: المر‌ء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل. وه نزیكیش به نزیكه‌كه‌یه‌وه ئیقتیدا ده‌كات. چه‌ند كه‌سان هه‌بوون ویستوویانه واز له كاری خراپه بێنن، به‌ڵام نزیكه خراپه‌كه‌یان ده‌ستی گرتوون و نه‌یهێشتووه و زیاتر به‌ره‌و خراپه و سهرهنگۆیی بردوون. چه‌ند كچ بووه ویستوویه‌تی واز له كاری خراپ و ناشه‌رعی بێنێت، به‌ڵام هاوڕێ خراپه‌كه‌ی به‌ربه‌ست بووه له به‌رده‌میدا. له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دانیشه و هه‌ڵسوكه‌وت بكه كه خاوه‌ن باوه‌ڕ و ڕێزن! له هه‌موو ئه‌وانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه كه به‌ره‌و هه‌ڵدێرت ده‌به‌ن! مه‌چۆره‌وه به لایدا! ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی لای خۆت بسڕه‌وه، به به‌رده‌می ماڵه‌كه‌یدا مه‌ڕۆ، هه‌وڵ بده هه‌ر نه‌تبینێت! جا ئه‌و كاته ده‌بینیت چۆن هیدایه‌تی خوایی به‌ره‌و ڕووت دێت.
٢١. له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دانیشه كه تۆبه‌یان كردووه له‌و تاوانه تاكوو هه‌واڵت پێ بده‌ن له چۆنێتیی وازهێنانی
چونكه ئه‌و تۆبهكهرانه پێش تۆ به‌و تاوانه‌دا تێپه‌ڕیون و پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌زانن. كاتێك له‌گه‌ڵیان داده‌نیشیت، دڵنیا به پێت ده‌ڵێن كه ڕێگه‌ی تاوان ڕێگه‌ی غه‌م و په‌ژاره و دڵه‌ڕاوكێ و نه‌گبه‌تییه.
٢٢. بۆشایییه‌كانی ژیانت به هه‌ر كارێكی به‌سوودی ئایینی یان دنیایی پڕ بكه‌ره‌وه
مه‌هێڵه بێكار بیت و بیری خراپ مێشكت داگرێت! هه‌ر شتێكی ڕێپێدراو وه‌ك یاریكردن، وه‌رزش سه‌ردانیكردن و هتد...، چونكه مانه‌وه‌ت له بۆشاییدا هه‌ل ده‌ده‌یته ده‌ستی شه‌یتان تاكوو هه‌رچی وه‌سوه‌سه و بیرۆكه‌ی هه‌یه بیخاته مێشكته‌وه.
٢٣. برام، خوشكم، هه‌رده‌بێت له جیاتییهكت هه‌بێت بۆ ئه‌و شته‌ی وازی لێ دێنیت
بۆ نموونه: كاتێك واز له گوێگرتن له گۆرانی و مۆسیقا دێنیت، ئه‌و كاته‌ی به‌وه‌وه به‌سه‌رت ده‌برد ئێسته گوێ بگره له شریتی قورئان یان نه‌شید و سردوودی به‌سوود. له‌بری چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ شوێنی حه‌رام، بڕۆ بۆ پیاسه و سه‌یرانی دوور له خراپه و تێكه‌ڵاوی، سه‌فه‌ركردن بۆ وڵاتانی پارێزكار به‌دیلێكه بۆ سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی كوفر و بێباوه‌ڕی وهتد...
٢٤. هه‌وڵ بده خۆت فێری عیلم و زانستی شه‌رعی بكه
چونكه عیلمی شه‌رعی چرایه‌كه و ڕێگه‌ت بۆ ڕۆشن ده‌كاته‌وه. چاك و خراپت فێر ده‌كات، حه‌ڵاڵ و حه‌رامت شاره‌زا ده‌كات، علیمی شه‌رعی بهرچاوڕۆشنت ده‌كات له‌كوێوه شه‌یتان بۆت له مهڵاسدایه، ئاگادارت ئه‌كات به‌و كارانه‌ی پێی له خوا نزیك ده‌بیته‌وه و پله‌وپایه‌ت به‌رزتر ده‌بێته‌وه. جا هه‌میشه و به‌رده‌وام سوور به له‌سه‌ر وه‌رگرتن و به‌دواداچوونی عیلمی شه‌رعی به‌ڵكوو ببێته هۆی وازهێنانت له تاوان و گوناهه‌كانت!
٢٥. ڕۆڵی باوك له ئاسانكردنی تاوانه‌كان
له‌سه‌ر باوك پێویسته كه ئاسانكار بێت بۆ نه‌مان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له‌ناو ماڵدا. ئه‌ویش به پاككردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن له كه‌ناڵی خراپ و چاودێریی به‌رنامه‌كان و ئاگاداریی مناڵه‌كان له‌وه‌ی كه سه‌یری چی ده‌كه‌ن و چاودێریكردنی تۆڕی ئینته‌رنێت و لادانی پێگه و سایتی خراپ و بێكهڵك. سووربوون و به‌رده‌وامی باوك و دایك له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ڕاست و دروستی منداڵه‌كانیان.
٢٦. په‌یوه‌ندیی باوك و دایك به منداڵه‌كانیانه‌وه
چونكه په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و دڵنه‌وایی و ڕێنومایی و تێگه‌یشتن له‌نێوان باوك و دایك و منداڵه‌كانیاندا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و لادانی منداڵه‌كانیان له ڕێگه‌ی خراپ. ده‌بینین كه هه‌ندێك خێزان به‌ڕاستی به‌هۆی تاوان و له‌ڕێده‌رچوونی منداڵه‌كانیانه‌وه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و له گرێژه‌نه ده‌رچوون و به‌ره‌و هه‌ڵدێر ملیان ناوه.
٢٧. وازهێنان له ته‌واوكارییه‌كان (كمالیات)
چونكه به‌ڕاستی ئیسراف و زیاده‌ڕه‌وی و زۆرپاره و پوول به‌فیڕۆدان ڕێگه‌ی شه‌یتانه. ده‌وڵه‌مه‌ندییش پاڵنه‌رێكه بۆ گوناهـ و تاوان.
٢٨. ڕۆڵی بانگخوازان له كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان
پێویسته بانگخوازان بزانن كه ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و سه‌رپێچییه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا. ئه‌ویش به‌و چالاكی و هه‌وڵه‌ی ده‌یده‌ن. چه‌ند بانگخواز بووه بۆته هۆكاری نه‌كردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانێك و چه‌ند به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆته هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموونیی كچێك یان كوڕێك.
٢٩. بیركردنه‌وه له‌و سوودانه‌ی له ئه‌نجامی وازهێنانت له تاوان و گوناهه‌كانت بۆت به‌رهه‌م دێن
بۆ بیر ناكه‌یته‌وه چی سوود و به‌خته‌وه‌رییه‌ك داتده‌گرێت، كاتێك واز له تاوانێك دێنیت و ڕووی تێ ناكه‌یته‌وه؟ له‌وانه: دڵفراوانی، دڵخۆشی، هه‌ستكردن به به‌خته‌وه‌ری، خوا لهخۆڕازیكردن، هه‌ستكردن به ویست و ئیراده‌ی به‌هێز و زاڵبوونت به‌سه‌ر نه‌فس و ده‌روونی خۆتدا وهتد..
٣٠. بیر له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی ئه‌و كه‌سانه بكه‌وه كه به هۆی تاوان و گوناهه‌وه تێدا چوون
بیر له‌و لاوانه بكه‌ره‌وه كه له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون و له‌سه‌ریشی مردوون. ئه‌و لاوه‌ی له كاتی كه‌مانچه و عوود و مۆسیقادا مه‌رگ یه‌خه‌ی پێ گرتووه، یه‌كێكی تر له كاتی گوێگرتنی گۆرانیدا مردووه، ئه‌وی تر به‌ئاگا نه‌بۆته‌وه بۆ نوێژی به‌یانی، ئه‌وی تر نوێژنه‌كه‌ر بووه و شوێن هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانی كه‌وتووه. ئێسته له گۆڕه‌كانیاندا كێیان هه‌یه؟ هه‌موو مردن و به‌هاری ته‌مه‌نی خۆیان به‌فیڕۆ دا. جا ئایا هیچ سوودێكی پێ گه‌یاندن ئه‌وه؟ ئه‌وه بۆ بیرناكه‌یته‌وه و به‌ئاگا نایه‌یته‌وه؟ ئه‌وه بۆ هه‌ر له خه‌وی بێئاگاییدایت و سه‌یری چاره‌نووسی خراپی ئه‌وانه ناكه‌یت؟ دڵنیا به تۆش ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كه‌یت و نه‌گه‌ڕێیته‌وه به هه‌مان ئاكام ئه‌گه‌یت و هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێته!
تۆش ئه‌ی خوشكی به‌ڕێز، بیر بكه‌ره‌وه له به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچانه‌ی به‌حه‌رام و ناڕه‌وا له‌گه‌ڵ هاورێكانیان ژیاون و تووشی زینا و فاحیشه هاتوون و له‌سه‌ری مردوون، ئه‌وه‌ی تر پانتۆڵی ته‌سكی له‌پێ كردووه و شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی پیاوانی بۆ لای خۆی كێش كردووه. جا كاتێكیش دوای مردن ویستوویانه له‌به‌ری داكه‌نن، هه‌ر پێوه‌ی نووساوه و تا به‌شێك له پێسته‌كه‌ی نه‌بردووه لێ نه‌بۆته‌وه! ئایا دوای مردن چی به كه‌ڵكی مرۆڤ دێت و له‌ناو گۆڕدا، له ته‌قوا و پارێز و كاری چاكه هیچی تر به هاوارته‌وه دێت؟
٣١. بیر بكه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ له ئه‌هلی ئاگر بیت
ڕۆژێك هه‌موو له‌و ئاگره‌دا دهگهوزێنرێن و سه‌روبن ده‌كرێن: يوم تقلب وجوههم في النار يقولون ياليتنا أطعنا الله وأطعنا الرسولا . سبحان الله!! كوا شوێنیان؟ ئه‌مانه له‌كوێدا ئه‌م په‌شیمانییه ده‌رده‌بڕن؟ له ئاگردا، له‌ناو گڕ و تینی دۆزه‌خدا؟! كوا ده‌موچاو و ڕوو و ڕووخساریان؟! ئه‌وه‌تا له ئاگردا ئه‌مدیو و ئه‌ودیو ده‌كرێت و هاوار و ڕۆڕۆیانه. به‌ڵێ، ئه‌و ڕووانه‌ی به‌رده‌وام سه‌یری حه‌رام و نامه‌حره‌میان ده‌كرد، ئه‌و ڕووانه‌ی هه‌میشه به‌دوای كاری خراپه‌وه ده‌چوون، ئه‌وه‌یه پاداشت و سزایان له قیامه‌تدا. ئه‌و لاشه‌یه‌ی هه‌رگیز له خوا نزیك نه‌بۆته‌وه، ئاوای به‌سه‌ر دێت و ته‌پوتلی پێ ئه‌ده‌ن و دهیگهوزێنن.
٣٢. بیری ئه‌وه بكه‌وه كه ئه‌ندامه‌كانت نیعمه‌تی خوان بۆ تۆ
جا ئایا بیرت له‌و كه‌سه كردۆته‌وه كه كه‌مئه‌ندامه و ده‌ستی یان قاچی یان چاوی له‌ده‌ست داوه؟ ئه‌وانه ئاواته‌خوازن ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و له كاری باش و ڕه‌زامه‌ندیی خوادا به‌كاری بێنن. به‌ڵام تۆ خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامانه‌ی كه‌چی له تاواندا به‌كاریان دێنیت! بیربكه‌ره‌وه كه ئه‌گه‌ر كه‌ڕ بوویتایه، هیچت له‌م ژیانه لێ حاڵی ده‌بوو؟ ده‌ی بۆ ئێسته ئه‌و نیعمه‌تی گوێچكهیهت له گوێگرتنی گۆرانی و مۆسیقا سه‌رف ده‌كه‌یت و گوێی پێ له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار ناگریت؟ ده‌ی كوا سوپاسگوزاریی نیعمه‌ته‌كان؟
٣٣. بیربكه‌ره‌وه هۆی بوونت له‌م ژیانه چییه و بۆ هاتوویته دنیا
ئه‌وكاته مه‌به‌ست له بوونت تێ ده‌گه‌یت. مه‌به‌ستی بوونت بریتییه له به‌ندایه‌تی: وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون . جا تۆ بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراویت كه به‌رده‌وام یاری بكه‌یت و ڕابوێریت و كه‌یف و سه‌ما بكه‌یت، به‌ڵكوو بۆ به‌ندایه‌تی و په‌یامێكی زۆر گه‌وره هاتوویته بوون؛ بۆ ئه‌وه‌ی خوا بپه‌رستیت. جا ئایا ئه‌و په‌یامه‌ت هێناوه‌ته جێ و هه‌ستاوی به‌و مه‌به‌سته؟ یان ژیانی خۆتت وێران كردووه له یاری و گه‌مه و گۆرانی و ڕابواردندا به‌فیڕۆت داوه؟
٣٤. ڕاستگۆ به له‌گه‌ڵ خوادا
بزانه هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خوادا ڕاستگۆ بێت له وازهێنان له تاوان، ئه‌وه خوای (متعال) دڵ و ده‌روونی ڕۆشن ده‌كاته‌وه و ده‌رگاكانی ته‌وبه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه.
٣٥. وا بكه باوك و دایكت دوعای خێرت بۆ بكه‌ن
چونكه دوعای باوك و دایك گیرایه.
٣٦. بزانه كه شه‌یتان هه‌میشه ده‌یه‌وێ گومڕات بكات و له‌ڕێ لات بدات
شه‌یتان هه‌رچی له توانایدا بێت، درێغی ناكات له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌تدا بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی وازت لێ هێناون؛ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: إنما يدعوحزبه ليكونوا من أصحاب السعير . جا ئه‌وه بزانه و خۆت په‌نا بده به خوا لێی؛ وإما ينزغنك من الشيطان نزغ فاستعذ بالله إنه هو السميع العليم .
٣٧. وازهێنان له گوناهه بچووكه‌كان
چونكه ئه‌وه‌ی كه گوێ به گوناهه بچووكه‌كان نادات و به لایه‌وه گرنگ نین، به‌ره‌و گوناهه گه‌وره‌كانی ده‌به‌ن و ده‌كه‌وێته ناویان.
٣٨. بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنی هه‌رچی دیارده‌ی نه‌فامی هه‌یه
ده‌بێ هه‌رچی دیارده و پاشماوه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامیت هه‌یه، هه‌مووی بسڕیته‌وه و نه‌یهێڵیت وه‌ك وێنه بۆ نموونه جا وێنه‌ی ئافره‌ت بێت یا گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان یان له‌ناو مۆبایهلهكهتدا، فڕێدانی كاسێتی گۆرانی و مۆسیقا. مه‌ڵێ جارێ ئه‌م هونه‌رمه‌نده با بمێنێت، هه‌مووی به‌یه‌كجار تووڕ بده و پشت ببه‌سته به خوا و وازیان لێ بێنه! مادده‌ی هۆشبه‌ر، جگه‌ره، ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی كچان، هه‌روه‌ها شتانی تری زۆریش له دیارده و پاشماوه‌ی نه‌فامی. ده‌بێ هه‌رچی ڕابوردووت بیر دێنێته‌وه له‌و شتانه لایانبه‌ریت تا نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ریان.
٣٩. بزانه كه هیدایه‌ت و ڕێنمونیی خوا هه‌ر به بێ به‌رامبه‌ر و به‌خۆڕایی نایه‌ت بۆت
به‌ڵكوو ده‌بێت به‌دوایدا بگه‌ڕێیت و هه‌وڵی بۆ بده‌یت؛ له فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتووه: يا عبادي كلكم ضال إلا من هديته.
٤٠. هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له‌مانه خۆت ده‌یزانیت و شه‌رعییه بیگره به‌ر و هه‌نگاوی بۆ بنێ
ئه‌وسا ده‌بینیت به یارمه‌تیی خوا وازت له گۆرانی و مۆسیقا‌و تاوانه‌كانی دیكه‌ی له‌و بچووكتر و گه‌وره‌تر هێناوه و به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندیی خوا (سبحانه وتعالی) هه‌نگاوت ناوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: http://www.tttt4.com |