له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامجیاوازییهكانی نێوان ئیسلام و نه‌سرانییه‌ت
پرسیار: ئه‌و هۆكارانه چین كه جیاوازی نێوان موسڵمانان و نه‌سرانیه‌كان فراوان ده‌كه‌ن و وا ده‌كه‌ن كه به یه‌ك نه‌گه‌ن؟
وه‌ڵام: ئه‌و هۆكارانه‌ی جیاوازی نێوان موسڵمانان و نه‌سرانیه‌كان فراوانتر ده‌كه‌ن زۆرن و گه‌وره‌و مه‌ترسیدارن، جیاوازی بیروباوه‌ڕیی كه له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندایه ڕێگه‌مان پێ نادات لێیان نزیك بینه‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر واز له‌و كوفر‌و بێباوه‌ڕی و گومڕاییه بێنن كه له‌سه‌رینی، خۆ بگه‌یه‌ننه كاروانی یه‌كخواپه‌رستان و واز له‌و شیرك و هاوهڵگهریه بێنن، باوه‌ڕ بێنن به یه‌ك خوای تاك و ته‌نها، شایه‌تی بده‌ن به پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم)، وه باوه‌ڕیان به مرۆیی عیسا سه‌لامی لێ بێت ببێ و به مرۆڤی بزانن.
ئه‌مانه‌ش دیارترین لادان و گومڕابونیان له ئایینه‌كه‌یاندا كه وای كردووه جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئه‌وان ته‌نها به‌وه كۆتایی بێت كه واز بێنن له‌و بیروباوه‌ڕه گومڕایی و شیركیهو بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی ته‌وحیدو خوا به تاك و ته‌نها بناسن و بیپه‌رستن:
١. باوه‌ڕی نه‌سرانیه‌كان به‌وه‌ی كه عیسا كوڕی خوایه.
٢. باوه‌ڕی نه‌سرانیه‌كان كه مه‌سیح سه‌لامی لێ بێت خوایه‌كه له‌گه‌ڵ خوا، به‌ڵكوو ئوقنومی دووه‌مه له سێ ئهقانیمی مه‌سیحی كه پیرۆزه لایان.
٣. باوه‌ڕیان به‌وه‌ی كه لاهوت (خوا) چۆته ناسوتهوه (عیسا)و تێدایداتێكهڵ بووه.
٤. باوه‌ڕیان به‌وه‌ی كه خوا له سێ ئوقنوم پێك دێ كه ناسراوه به بیروباوه‌ڕی سێ خوایی (عقیدة التثليث).
٥. باوه‌ڕی مه‌سیحیه‌كان به‌وه‌ی كه جووله‌كه به فه‌رمانی (بیلاطس النبطی) (مه‌سیح)ی له خاچ داوه‌و له سه‌ر خاچهكهش مردووه.
٦. باوه‌ڕی مه‌سیحیه‌كان به‌وه‌ی كه مه‌سیح بهلهخاچداروی له پێناوی تاوانی مرۆڤایه‌تیدا مردووه‌و كه‌فاره‌تی هه‌موو تاوان و گوناهی خه‌ڵكی كردووه كه له دوای خۆی دێن.
٧. هه‌ڵوێستی نه‌سرانیه‌كان سه‌باره‌ت به جووله‌كه كه مه‌سیح به درۆ ئه‌خه‌نه‌وه، وه لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه ئه‌وان له خاچیان داوه‌و كوشتویانه، وه مه‌ریه‌می دایكی تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن به زینا-كه به‌ری و پاكه له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی ئه‌وان-، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی نه‌سرانیه‌كان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا پشگیری و یارمه‌تیدانیانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان كه ڕێز له عیسا ئه‌گرن و به گه‌وره‌ی ده‌زانن، وه هه‌روه‌ها دایكی به داوێن پاك و خواناس ده‌زانن، هه‌ڵوێستیان دژایه‌تی و دوژمنایه‌تییه.
٨. شێواندن و لادانیان بۆ كتێبی خوا (ئینجیل)، جا لادانی وته‌كه بێت به زیادو كه‌مكردنی یان لادانی مانا‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی بێ، ئه‌وه‌ش كه زۆێك له كاری خراپ و شه‌ڕ ئه‌ده‌نه پاڵ خوا‌و ئایینی خوا له‌وه‌دا.
٩. عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ڕزگار بوون (الخلاص)، ئه‌ویش باوه‌ڕیانه به‌وه‌ی كه خوا تاكه ڕۆڵه‌ی خۆی نارد تاكو مرۆڤ ڕزگار بكات له‌و تاوانه‌ی كه باوكیان (ئاده‌م) ئه‌نجامی دا، خوا بێ توانا بوو له‌وه‌ی له تاوانه‌كه‌ی خۆش ببێ، بۆیه ڕۆڵه‌ی بێتاوانی خۆی نارد تاكو خۆی بكاته فیدای تاوانی باوكه گه‌وره‌و سه‌رجه‌م تاوانی نه‌وه‌كانی تا ڕۆژی دوایی.
١٠. كوفر‌و بێباوه‌ڕییان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له هه‌ردوو په‌یمانی كۆن و نوێ‌دا(ته‌ورات و ئنجیل) باسی كراوه‌و ده‌قی له سه‌ر هاتووه.
١١. باوه‌ڕیان به دروستی ئه‌و ته‌وراته شێوێنراوه‌ی كه ئه‌مڕۆ له به‌ر ده‌ستیانه، كه جوێنی به خوا تێدایه‌و وه‌سفی خوا به ناته‌واو ده‌كات و جوێن و قسه‌ی ناشیرینی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رانی خوا تێدایه كه مرۆڤ خۆی به‌وه به‌رزتر ده‌گرێ كه هه‌ر باسیشیان بكات، به‌ڵام تاكو قێزه‌ونی و ناشیرینی ئه‌و كتێبه بزانی چه‌ند شتێكیان لێ باس ده‌كه‌ین تاكو بزانی ئه‌وانه له سه‌ر چی كوفر‌و بێ باوهڕییهكن.
وه‌سفی خوا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه په‌شیمان بۆته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی تۆفانی نوح و تا وای لێ هاتووه بۆته گل و پاشان فریشته‌كانی هێناویانه‌ته‌وه -په‌نا به خوا له‌و بوهتانهو خوا پاك وبێگه‌رده له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن-.
وه‌سفی (لوط) پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن سه‌لامی خوای لێ بێت به‌وه‌ی كه زینای له‌گه‌ڵ كچه‌كانی خۆی كردووه، وه (نوح) به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده‌ی عاره‌ق خواردۆته‌وه تا سه‌رخۆش وبێهۆش كه‌وتووه‌و عه‌وره‌تی ده‌ركه‌وتووه، زۆر شتی دیكه‌ش كه به‌ڵگه‌ی ده‌سكاری وشێواندنی كتێبهكانیانن.
ئه‌م چه‌ند خاڵه به كورتی جیاوازی نێوان ئێمه‌ی موسڵمانی یهكخواناس له‌گه‌ڵ ئه‌وانی موشركی بێباوه‌ڕ.
بۆ زیاتر شاره‌زاییش سه‌یری: " هداية الحيارى في أوبة اليهود والنصارى " لابن القيم ، و " نقض النصرانية " للدكتور محمد بن عبد الله السحيم . بكه.
وه خواش زاناتره.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: http://www.islamqa.com/index.php?ref=27093&ln=ara
|