له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامحوكمی ده‌رزی له خۆدان له ڕۆژگاری ڕهمهزانداپرسیار: ئایا ده‌رزی و شرینقه‌ی چاره‌سه‌ر له ڕ‌ۆژگار ڕه‌مه‌زاندا كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆژوو؟
وه‌ڵام: ده‌رزی چاره‌سه‌ریی دووبه‌شه: به‌شێكیان مه‌به‌ست پێی خواردنی نه‌خۆشه‌كه‌یه واته له جیاتی خواردن لێی ده‌درێ و ئیتر پێویستی به خواردن و خواردنه‌وه نابێت و ئه‌و ده‌رزیه ڕۆڵی خواردن ده‌بینێ، ئه‌م جۆره ده‌رزیانه ڕۆژوو ده‌شكێنن... ، جۆری دووه‌میش كه ئه‌و ده‌رزیانه‌ن كه خۆراكی نین واته بێنیازت ناكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه ئه‌مانه ڕۆژوو ناشكێنن چونكه هیچ كام له ده‌قه‌كانی ڕۆژوو شكاندن نه به وته و نه به مانا نایگرنه‌وه، نه خواردن و خواردنه‌وه‌یه، وه نه به مانای خواردن و خواردنه‌وه‌ش دێت، ئه‌سڵ و بنچینه‌ش دروست بوونی ڕۆژووه هه‌تا به به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی بسه‌لمێ كه ڕۆژووه‌كه شكاوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://www.kalemat.org/sections.php?so=va&aid=302
[الشیخ ابن عثیمین]. |