له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلاممنداڵی بچووك ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه به‌ڵام فه‌رمانی پێ ده‌درێ
پرسیار: منداڵه بچووكه‌كه‌م سووره له‌سه‌ر ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ڕۆژوو زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی و لاسه‌نگبوونی باری ته‌ندروستی، جا ئایا زۆری لێ بكه‌م تا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر منالێكه‌و نه‌گه‌شتۆته سنووری باڵغ بوون ئه‌وه ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ ئه‌رك و قورسایی ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه فه‌رمانی پێ ده‌كرێ كه بیانگرێت، چونكه هاوه‌ڵه‌كان ڕۆژوویان به منداڵه‌كانیان ده‌گرت، ته‌نانه‌ت ئی وایان هه‌بووه منداڵه‌كه‌ی گریاوه له برساندا به‌ڵام به یاری و گه‌مه‌كردن برسێتیه‌كه‌یان له‌بیر بردونه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لماو به ته‌واوی زانیت كه به‌ڕۆژوو بوونه‌كه زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه نابێت به ڕۆژوو بێت، جا ئه‌گه‌ر خوای متعال قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین كه ماڵ و سامانه‌كانمان بده‌ینه ده‌ستی منداڵه‌كان نه‌وه‌ك تووشی فه‌سادو خراپه‌كاری ببن، ئه‌وه پاراستنی لاشه‌و گیانی منداڵه‌كه له‌پێشتره كه نه‌هێنڵین تووشی ببن، به‌ڵام ده‌بێت نه‌هێشتنه‌كه له ڕێگه‌ی توندوتیژی و به ڕه‌قی نه‌بێت، چونكه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا نابێ ڕه‌ق و توندوتیژ1ی له‌گه‌ڵیان به‌كار بێنین.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://www.kalemat.org/sections.php?so=va&aid=302
[الشیخ ابن عثیمین]
|