له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامحوكمی كه‌سێك كه له كاتی بانگ یان تۆزێك دوای بانگ شتێك ده‌خوات
پرسیار: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ [البقرة:187] حوكمی ئه‌و كه‌سه چییه كه له كاتی بانگی به‌یانی یان پاش بانگ به چاره‌كێك نان یان ئاو ده‌خوات؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بزانێت كه ئه‌وه پێش هاتنی به‌یاننیه (واته بزانێك كه جارێ كاتی نوێژ نه‌بووه) ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه، وه ئه‌گه‌ر زانی كه دوای هاتنی به‌یانیی بووه‌و كاتی نوێژی به‌یانی تێپه‌ڕیوه ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌رنه‌یئه‌زانی كه ئایا خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی پاش هاتنی به‌یانی بووه ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه چونكه ئه‌سڵ و بنچینه مانه‌وه‌ی شه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ موسڵمان ئیحتیا‌ت بخات و خۆی بگرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه كاتێ گوێی له بانگ بوو، ته‌نها له كاتێكدا نه‌بێت مه‌گه‌ر به دڵنیاییه‌وه بزانێك كه ئه‌و بانگه پێش هاتنی كاتی نوێژه‌و جارێ نوێژ نه‌بووه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://www.kalemat.org/sections.php?so=va&aid=302
{ اللجنة الدائمة}
|