له‌لایه‌ن: ‌‌ ده‌نگی ئیسلام

ڕۆژووی شوفێری پاسی هاتوچۆ

پرسیار: ئایا حوكمی سه‌فه‌ر به‌سه‌ر شوفێری پاس و سایه‌ق لۆری و ئامانه‌دا ده‌سه‌پێ، به‌و جۆره‌ی كه‌ به‌یانیان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شارو ئێواران دێنه‌وه‌و ئه‌مه‌ پیشه‌ی به‌رده‌وامیانه‌؟

وه‌ڵام: به‌ڵێ حوكمی سه‌فه‌ریان به‌سه‌ردا به‌ جێ دێت و ڕۆژوو شكاندن و كورت كردنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی نوێژیشیان بۆ هه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: (كه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن كاتێ به‌رده‌وام ئه‌مه‌ پیشه‌یانه‌)؟ ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی زستاندا كه‌ ڕۆژگار كورت و سارده‌ ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن، به‌ڵام ئه‌و شۆفێرانه‌ی له‌ ناوشاردا كار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ حوكمی ڕه‌وه‌ندیان(مسافر) بۆ نییه‌و ده‌بێ به‌ ڕۆژوو بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://www.kalemat.org/sections.php?so=va&aid=302
[الشیخ ابن عثیمین].