له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامنوێژی ته‌راویح سوننه‌تێكی دووپات و چهسپاوهپرسیار: ئایا نوێژی ته‌راویح سوننه‌ته یان سوننه‌تێكی دووپات و چه‌سپاوه (مؤكدة)؟ وه چۆن به‌جێی بێنین؟
وه‌ڵام: سوننه‌تێكی دووپات و چه‌سپاوه‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه} وه جێگیر بووه كه چه‌ند شه‌وێك به جه‌ماعه‌ت به هاوه‌ڵه‌كانی كردووه‌و پاشان ترساوه له‌وه‌ی له‌سه‌ریان فه‌رز ببێت و هه‌ڵیناون كه بۆ خۆیان بیكه‌ن، پیاوی وا بوو به ته‌نیاو ئی وابوو دوو دوو و سێ سێ به یه‌كه‌وه به كۆمه‌ڵ ده‌یانكرد، پاشان له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ردا خوا لێی ڕازی بێت به باشی زانی كه له سه‌ر ئیمامێك كۆیان بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆ ده‌بنه‌وه‌و گوێبیستی قورئان ده‌بن، ئیتر له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ موسڵمانان نوێژی ته‌راویح به جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وتدا ده‌كه‌ن، وه له‌و كاته‌دا بیست وسێ ڕكاتیان ده‌كرد و خوێندنیان درێژ ده‌كرده‌وه به جۆرێك له دوازده ركاتی یه‌كه‌مدا سووره‌تی (البقره)یان ده‌خوێند، جاری واش بوو له هه‌شت ڕكاتدا ده‌یانخوێند، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه دیاری نه‌كردووه كاره‌كه فراوانی تێدایه، ئه‌گه‌ر ویستی ڕكاته‌كان كه‌م بكاته‌وه پایه‌كانی درێژ بكات، وه ئه‌گه‌ر ویستیشی ژماره‌ی ڕكاته‌كان زیاد بكات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://www.kalemat.org/sections.php?so=va&aid=302
[الشیخ ابن جبرین] |