له‌لایه‌ن: باوكی موحهممهد٢. پله‌وپایه‌ی مانگی ڕهمهزانخوای گه‌وره فه‌زڵ و پێرۆزی ئه‌م مانگه‌ی داوه به‌سه‌ر هه‌موو مانگه‌كانی تردا. هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه له هه‌موو ئه‌م ئوممه‌ته زیاتر به‌ندایه‌تی و په‌ند و ئامۆژگاری و یاداوه‌رییان ئه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه لایان زۆر به‌ڕێز و به‌نرخ بوو؛ ئه‌ویش له شوێنپێهه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌ره‌وه بووه.
ئه‌م مانگه مانگی ئارامگرتن و خواپه‌رستی و پارێزكردنه، مانگی به‌خشنده‌یی و دڵفراوانییه، ئایینه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌ر دوو بناغه‌یه: ئارامگرتن و سوپاسگوزاری و بنچینه‌ی ئه‌وه‌ش بریتییه له دڵنیایی؛ له‌به‌ر ئه‌وه عه‌بدوڵڵای كوڕِی مه‌سعوود -خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێت: "الصبر شطر الإيمان، واليقين الإيمان كله." ئارامگرتن نيوه‌ی باوه‌ڕه و دڵَنياييش هه‌موو باوه‌ڕه. البخاري تعلیقاً كتاب الإیمان باب الإیمان وقول النبي: بني الإسلام على خمس. (١/١١) عن ابن مسعود. |