له‌لایه‌ن: باوكی موحهممهدڕهمهزان و خه‌وتنی ڕۆژووهوانپرسیار: زۆرێك له خه‌ڵكی له ڕه‌مه‌زاناندا زۆر ئه‌خه‌ون و ئه‌ڵێن: خه‌وتن له ڕه‌مه‌زاناندا به‌ندایه‌تییه، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
وه‌ڵام: هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن خه‌و له ڕه‌مه‌زاندا به‌ندایه‌تییه؛ جا له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه ئیتر زۆربه‌ی ڕۆژه‌كه ئه‌خه‌ون.
پێویسته له‌سه‌رمان كه بزانین چۆن خه‌و ده‌بێته به‌ندایه‌تی و مانای ئه‌وه چییه كه خه‌و به‌ندایه‌تییه؛ چونكه ئه‌مه زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێوه‌ی ده‌سخه‌ڕۆ بوون له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا.
خه‌و ده‌بێته به‌ندایه‌تی له ڕه‌مه‌زان و جگه ڕه‌مه‌زانیش، ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌رچۆنێك ژیان و زینده‌گی مه‌به‌ستی له‌به‌ر خوا بێت، ئاوه‌هاش خه‌وه‌كه‌ی له‌به‌ر خوا بێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه بخه‌وێت تاكوو خه‌و ببێته یارمه‌تیده‌ر و پاڵنه‌ری بۆ زیاتر به‌ندایه‌تی و كاركردن بۆ خوای گه‌وره.
وه ئه‌وه‌ی له پێشین فه‌رموویه‌تی: "خه‌وی ڕۆژووه‌وان به‌ندایه‌تییه، ئه‌گه‌ر غه‌یبه‌ت نه‌كات و له پاشمله باسی كه‌س نه‌كات." ئه‌وه مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه ڕۆژوه‌وان ئه‌گه‌ر له پاشمله باسی كه‌سی نه‌كرد؛ واته ئه‌گه‌ر زمانی گرته‌وه له‌و شتانه‌ی كه خوا قه‌ده‌غه‌ی كردوون و ئه‌وجا خه‌وت؛ ئه‌وه به‌رده‌وامه له به‌ندایه‌تی و عیباده‌ته‌كه‌یدا با له خه‌ویشدا بێت.
واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ڕۆژوو بوو، نوێژی نیوه‌ڕۆی كرد و خه‌وت تا عه‌سر -بۆ نموونه-، ئه‌وه به‌رده‌وامه له به‌ندایه‌تییه‌كه‌یدا كه ڕۆژووه‌كه‌یه‌تی. ئینجا له عه‌سره‌وه به‌ئاگا هاته‌وه تا ڕۆژئاوابوون، ئه‌وه ئه‌و خه‌وه‌ی به به‌ندایه‌تی بۆ ئه‌نووسرێت. جا ڕۆژووه‌وانی خه‌وتوو به‌ڕۆژووه. كه‌واته ئه‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌ندایه‌تییه‌كه‌ی. ئه‌مه به به‌راورد به ڕۆژگار.
به‌ڵام له شه‌ودا: خه‌وه‌كه‌ی مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه بۆیه ئه‌خه‌وێت كه توانای هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌بێت و بتوانێت ئه‌ركی به‌ندایه‌تی به‌جێ بێنێت. ئیتر له‌م حاڵه‌ته‌دا له به‌ندایه‌تی و خواناسیدا ئه‌بێت، ئه‌گینا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه مرۆڤ هه‌موو كاته‌كانی له ڕه‌مه‌زاندا له خه‌ودا به‌فیڕۆ بدات و بڵێت: خه‌و به‌ندایه‌تییه، له كاتێكدا مافی ئه‌م مانگه پیرۆزه پێشێل ئه‌كات و زیاده‌ڕه‌وی ئه‌كات له نرخ و به‌های ئه‌م مانگه‌دا. كاتی به فیڕۆ ئه‌دات له خه‌ودا و قورئان ناخوێنێته‌وه، بێ‌ئاگا ئه‌بێت له یادی خوا و له‌وانه‌شه به‌فیڕۆدان و زیاده‌ڕه‌وی له خه‌ودا وای لێ بكات كه له نوێژه‌كانیشی دوا بكه‌وێت!!
به‌ڵكوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ڕۆژووه‌وان ئه‌گه‌ر خه‌وت، ئه‌وه به‌ندایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت به خه‌وه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش له فه‌زڵ و به‌زه‌ییی خوای گه‌وره‌وه‌یه، كه له حاڵه‌تی به‌ئاگایی و خه‌ویشیدا هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر عیباده‌ت و به‌ندایه‌تییه‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌ی ئه‌بێت بخه‌وین؟
ئه‌ڵێم: بۆ پێویستی و ئاماده‌باشی بۆ یارمه‌تیدان له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیی خوا. |