له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامپهله كردن و ورد نه‌بوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی فه‌توا ببێته هۆی شڵه‌ژاون و په‌رێشانی.پرسیار: هه‌ندێ له برایان فه‌توایه‌ك یان فه‌رمووده‌یه‌كی به‌ر گۆی ئه‌كه‌وێت یان ئه‌یخوێنێته‌وه، ئیتر په‌له ئه‌كات له وه‌رگرتنی و یه‌كسه‌ر كاری پێ ئه‌كات و خه‌ڵكیش پێملی ئه‌و فه‌توایه یان ئه‌و فه‌رموده‌یه ئه‌كات، كه ئه‌بێته هۆی پشێوی بۆ خۆی خه‌ڵكانی تریش، ئامۆژگاریتان بۆ وێنه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه چییه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ ئه‌مه جۆرێكه له په‌له كردن، ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ شتێك له زانیاری وه‌رگرێت یان له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر یان كه كتابی خوا، یان له فه‌رمووده‌ی ئه‌هلی عیلم، په‌له ئه‌كات له تێگه‌یشتنیدا، هه‌روه‌ها په‌له‌ش ئه‌كات له جێ به‌جێكردن و كار پێ كردنیدا، ئیتر ناێت ورد بێته‌وه‌و له سه‌رخۆ بگه‌ڕێ بزانێت كه مانای ته‌واوی چییه یان مه‌به‌ست پێی چییه.
ده‌قه‌كان زانایانی گه‌وره‌و خاوه‌ن علیم و فه‌زڵ و ڕێز تێدای ماندوبوون، تاكو ده‌ریان هێناوه‌ن و حوكم و فه‌رمانه شه‌رعیه‌كانیان لێ ههڵێنجاوون، ماناكه‌یان لێك داوه‌ته‌وه‌و ڕاڤه‌یان كردووه‌و، دایانبهزاندۆته سه‌ر واقعی ژیان .
زانایان ده‌ڵێن: بۆ هه‌ر ده‌قێك ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه و پاككردنه‌وه‌و ده‌رخستنی مه‌به‌سته‌كه بێته جێ، به‌ڵام ئێمه ئێسته یه‌كسه‌ر ده‌قه‌كه ئه‌خوێنینه‌وه‌و ئه‌مانه‌وێت بێ تێگه‌یشتنی ته‌واو لێی و وه‌رگرتنی ڕازی ئه‌هلی علیم له‌سه‌ری یه‌كسه‌ر دایبه‌زێنینه سه‌ر واقعه‌كه، گومانی تێدا نییه له نیشانه‌ی خێر‌و چاكه‌یه كه مرۆڤ ده‌ستپێشكه‌ری بكات له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كاندا، بهلاَم هه‌ر ده‌بێ تێی بگات و بزانێت مانا‌و مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌قه چییه‌و چی ئه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌كانی كوان، په‌له كردنت بۆ وه‌رگرتن و جێ به‌جێكردنی كارێك گومانی تێدا نییه كه شتێكی باش و داواكراوه، بهلاَم هه‌ر ده‌بێ له مه‌به‌سته‌كه‌ی تێ بگه‌یت و بزانیت چیت داوا لێ ئه‌كات ئه‌وكات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَاسْأَلوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ [النحل:43].{ پرسیار له خاوه‌ن زانیار‌و ئه‌هلی علم بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه نازانن}.
له سه‌رمانه پرسیار بكه‌ین و ڕوون بێته‌و بۆمان مه‌به‌ست چییه له‌م ئایه‌ته یان ئه‌م فه‌رموده‌یه یان ئه‌م ده‌قه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ماناكانیان لامان گرفت و ئیشكال دروست ئه‌كات و به ته‌واوی ڕوون نین، جا ئه‌مانه له كاروباری به‌ندایه‌تیه‌كان –العبادات-دا نییه، چونكه ئه‌و كارانه ڕوون و ئاشكران، بهلاَم له كاتی ڕووداوێك یان حاڵه‌تێك كه دێته پێشه‌وه پێویسته پرسیار له زانایانمان و شاره‌زایانمان بكه‌ین و نه‌چین له خۆمانه‌وه‌و به ئاره‌زووی خۆمان ده‌قه‌كان دابه‌زێنینه سه‌ر ئه‌و واقعه‌ی خۆمان مه‌به‌ستمانه و ئه‌مانه‌وێت، به‌ڵكوو ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بو زاناكانمان و سوودیان لێ وه‌ربگرین و به‌ڵگه‌كانیان شاره‌زا ببین، پرسیاریان لێ بكه‌ین مه‌به‌ست چییه له‌م ده‌سته‌واژه‌یه، ئه‌مه چی ئه‌گه‌یه‌نێت، حوكمی ئه‌مه چیه، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌چیه، وه هه‌روه‌ها .
ئینجا دوای ئه‌وه شاره‌زایی و تێگه‌یشتنه‌كه‌مان بۆ ده‌قه‌كان له سه‌ر ڕۆشنایی و به‌سیره‌ت بوو، هیچی تێدا نییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ پرسیار له زانایه‌ك یان دوو زانا بكات، وه پرسیار بكات له‌وه‌ی كه دڵنیایی وه‌ربگرێت له دوو خاڵدا ئه‌وانیش: زانینی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له لایه‌كه‌وه، وه ناسینی ئه‌و واقعه‌ی كه پرسیاری له سه‌ر ئه‌كات له لایه‌كی تره‌وه.
جا ئه‌گه‌ر پرسیارێكم لێ كرا له یه‌كێكه‌وه كه له بانقێكدا ئیش ده‌كات، پرسیاره‌كه‌ش له سه‌ر سو‌و بوو، ئه‌وه ده‌بێت یه‌كه‌م پرسیار بكه‌م له یه‌كێك كه سروشتی كاركردن له بانقدا شاره‌زا بێت و هه‌روه‌ها ئه‌حكامی سووش به چاكی بزانێت ئه‌و كات وه‌ڵام بداته‌وه، هه‌روه‌ك شێخی ئسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، كاتێك پرسیاری لێ كرا ده‌رباره‌ی ته‌تار، فه‌رمووی: ئه‌م كاره په‌یوه‌ندی به دووخاڵهوه هه‌یه: یه‌كه‌م: زانین و شاره‌زایی له حاڵیان، ئه‌وی تریان: زانینی حوكم و فه‌رمانی خوا له سه‌ریان، ئه‌و كاته فه‌رمانه‌كه له شوێنی خۆیدا دائه‌به‌زێنین، فه‌رمانه‌كه دروست ئه‌بێت و هیچ ناته‌واویه‌كی تێدا نابێت .
|