له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامژیاننامهی پێغه‌مبه‌رو قۆناغه‌كانی بانگه‌واز.پرسیار: گومانی تێدا نییه كه خوێندنه‌وه و لێكۆڵێنه‌وه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مرۆڤ ئه‌پارێزێت له په‌له په‌لی و ههڵهشهكردن، به‌ڵام ئایا ئه‌بێت بانگخواز چه‌ند ساڵێك بانگه‌وازی نهێنی بكات وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)كردویه‌تی، ئینجا هه‌نگاو بنێت بۆ خزمه نزیكه‌كانی و ... وه هه‌روه‌ها گشت قۆناغه‌كانی تریش، واته سیانزه ساڵ له حاڵێكدا بێت و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵكی دیكه له حاڵێكی تر‌و، یان ئه‌بێت به شێوه‌یه‌كی گشتی سوودی لێ وه‌ربگرین؟
وه‌ڵام: گومانی تێدا نییه كه خۆێندنه‌وه‌و لێكوڵینه‌وه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێویسته و واجبه له سه‌رمان، وه بنچینه‌ی هه‌موو بانگخوازێكه كه ئه‌بێت بكرێته په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ژیانی خۆمان، وه ئه‌و چاكترین پێشه‌نگی ئێمه‌یه، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نێوان خۆبه‌ستنه‌وه‌ی حه‌رفی به كاتی بانگه‌وازه‌وه، به كات و قۆناغه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)كردویه‌تی، وه له نێوان ئه‌وه‌ی كه سه‌یری به‌روبومی قۆناغه‌كه و مه‌به‌ستی ئه‌و قۆناغه بكه‌م، ئه‌مه‌یان جیاوازه له‌وی تریان.
وه‌كو ئه‌زانین كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له ناو گه‌لێكی كافرو بێ باوه‌ڕدا نێررابوو، به‌ڵام ئێمه ئێسته له ناو گه‌لێكی مسوڵمانداین، به‌ڵام پێویستی به ڕاستكردنه‌وه‌و ڕۆشنكردنه‌وه هه‌یه، ئه‌مه یه‌كێكه له جیاوازیه‌كان كه گرنگترینیانه، هه‌روه‌ها جیاوازی تریش زۆرن.
با سه‌یری به‌رهه‌م و به‌روبومه‌كه‌ی بكه‌ین، به‌رهه‌می قوناغی یه‌كه‌م چی بوو؟ وه مه‌به‌سته‌كه‌شی چی بوو؟
مه‌به‌ست له قۆناغی یه‌كه‌م كه قۆناغی نهێنی بوو بریتی بوو له پێكهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك تاكو ئه‌گه‌ر له دوایدا ده‌ركه‌وتن و بانگه‌واز ئاشكرا كرا به هێزو به توانا بن و دوژمنان نه‌توان له ڕیشه‌یان بێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریشیان بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر له شوێنێكدا بانگه‌واز ئه‌و قۆناغه‌ی تێ په‌ڕاندو پێویستی به‌وه نه‌بوو؛ چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵه ئیمانداره له‌وه‌یه كه ده‌ربكه‌ون یان ده‌ركه‌وتوون و بونیان هه‌یه، به مانای ئه‌وه‌ی كه ئاشكران و هه‌ن و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و فرت و فێڵێك نه‌یتوانیوه له ڕیشه‌یان بێنێت، ئه‌مه چاكه و له جێی خۆیه‌تی.
كه‌واته: پێویستمان به‌م قۆناغه نییه چونكه به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیاره‌و له به‌ر چاوه‌و مه‌به‌سته‌كه به‌رجه‌سته‌یه.
قۆناغی جیهادو تێكۆشان: هه‌روه‌ها ئه‌ڵێین: ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی ئیسلام له قۆناغێكدا بێت كه بگونجێت یه‌كسه‌ر به‌ره‌و قۆناغی جیهاد هه‌نگاو بنێت، ئه‌ڵێین: له سه‌ری پێویسته كه جیهاد بكات و به‌ره‌و قۆناغی جیهاد هه‌نگاو بنێ، ئه‌وكات هه‌ندێ كاره‌كانی په‌روه‌رده‌كردن له ناو جیهادهكهدا جێبه جێ ئه‌كرێن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینیمان كه ئه‌م ئوممه‌ته سه‌ره‌تا پێویستی به بانگه‌وازو فێربونی زانیاری و خۆ ئاماده‌كردن بۆ جیهاد هه‌یه، وه جیهادیش مه‌به‌ستمان پێی جیهادێكی دیاری كرا‌و نییه‌و له وڵاتێكی دیاری كراودا، به‌ڵكوو جیهاد به ئیعتباری ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامه، ئوممه‌تی ئیسلامی له گشت چاخ و سهردهمهكانیدا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌رده‌وامدایه بۆ جیهاد، وه پێویسته مه‌نهه‌ج و پرٍِۆگرامی مه‌نهه‌جێكی جیهادی بێت، ژیانی ژیانێكی جیهادی بێت، چونكه جیهادی داواكردن ( جهادالطلب) بنچینه‌و بنه‌مایه له ئوممه‌تی ئیسلامدا.
پێویسته له سه‌رمان كه ئێمه حاڵی ئه‌م ئوممه‌ته چاك بكه‌ین و ڕێكی بخه‌ین و عه‌قیده بیروباوه‌ڕمان پاك بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌و كات هه‌ڵسین به جیهادو تێكۆشان و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی خوادا.
وه جیهادی داواكردنیش(جهادالطلب) جیاوازه له جیهادی وه‌ده‌رنان (جهاد الدفع)، جیهادی به دواداچوون ئه‌وه‌یه كه : بڕۆین بو چین، بڕۆین بۆ ڕۆم، له ناو وڵاتی خۆیاندا (ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنا)شه‌ڕیان بكه‌ین تاكو ئهیانهێنینه ناو ئایینی خواوه سبحانه‌وتعالی، ئه‌بێت ژیانی مسوڵمانان به‌م شێوه‌یه بێت و هه‌میشه له خۆ ئاماده‌كردندا بن بۆ ئه‌م جیهاده.
له قۆناغی بانگه‌وازدا ئوممه‌ت ئاماده بكه‌ین بۆ قۆناغێك كه كۆتایین قۆناغه ئه‌ویش قۆناغی جیهادو تێكۆشانه، ئه‌و كات خوای گه‌وره دهسهلاَتی ئه‌م ئایینه زاڵ ئه‌كات به‌سه‌ر زه‌ویدا، فه‌رمانڕه‌وایی پێ ئه‌به‌خشێت، وه به‌نده چاكه‌كانی خۆی ئه‌كاته میراتگری زه‌وی وه‌ك خۆی په‌یمانی داوه، وه ئه‌یانكاته فه‌رمانڕه‌واو عه‌دل و دادپه‌روه‌ریان پێ جێ به‌جێ ئه‌كات.
كه‌واته: به‌پێی شوێنه‌كه‌و به‌پێی حاڵی خه‌ڵكی و به‌پێی ئه‌وه‌ی كه چی مه‌به‌سته بۆ ئه‌و قۆناغه كاره‌كه ئه‌گۆڕێت، به‌ڵام پابه‌ندبوونی ته‌واو به‌و قۆناغانه‌وه بێ خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باسمان كرد ئه‌وه ڕاست نییه و بێ به‌رهه‌مه.
هه‌ندێ له كۆمه‌ڵه‌كان و یان بانگه‌وازه‌كان كۆمه‌ڵگاكان كافرو بێ باوه‌ڕ كردووه به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له قۆناغی مهككیداین، یان زۆرێك له فه‌رمان و داواكاریه‌كانیان واز لێ هێناوه‌و ئه‌ڵێن: ئێمه جارێ له قۆناغی مهككیداین، كه ئه‌مه له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كانی بانگه‌وازه.
پێویسته ورد‌و له سه‌رخۆ ئاگاداری ئه‌و قۆناغه بین كه پێیدا تپێه‌ڕ ئه‌بین، هه‌روه‌ها له جیاوازی نێوان قۆناغه‌كان، وه چۆن بتوانین كه سوود له ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه‌ربگرین و دایبه‌زێنینه سه‌ر واقعی ژیانی خۆمان، هاوه‌ڵه به‌رزه‌كان سه‌یری واقعی ئوممه‌تیان ئه‌كردو له سه‌ر ئه‌و واقعه كاره‌كانیان بینا ئه‌كرد، كاتێك كه ئوممه‌ت گه‌شته قۆناغی سفر هه‌ر وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له سه‌ره‌تادا له سفره‌وه ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وه پێویسته له سه‌ره‌تا له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیه‌وه ده‌ست پێ بكرێت و ئیتر ورده ورده هه‌نگاوه‌كانی تر بنرێت، نموونه وه‌ك بانگه‌وازه‌كه‌ی شیخ موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب كاتێك ده‌ستی كرده بانگه‌واز بۆ ته‌وحید، ئوممه‌تی ئیسلام له‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بانگه‌وازی ده‌ست پێكرد له شیرك و هاوهڵگیریدا ڕۆ چوبوو، ورده ورده ده‌ستی پێ كرد تاكو به فه‌زڵی خوای گه‌وره بووه تازهكهرهوهی بانگه‌وازی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی.
به‌ڵام سه‌یر بكه‌ین له سه‌رده‌می ئیمام ئه‌حمه‌دا ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت لادانه‌كه له مه‌سه‌له‌یه‌كی كه‌لامی دیاریكراودا بوو كه خۆی له‌وه‌دا گرتبۆوه كه قورئان دروست كراوه یان نا، ئه‌وكات ئیمام به‌رگری كرد‌و جێگیر بوو تاكو ئوممه‌تی ئیسلام زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و لادانه‌دا سوپاس بۆ خوا.
كه‌واته قۆناغگیری پێویسته‌و ئه‌بێ بانگخواز بزانێ كه له كام قۆناغێكدایهو چۆن سوود له‌و قۆناغه وه‌ر ئه‌گرێت و پێویسته ورد‌و له سه‌ر خۆ تێی بگات و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
و صلی الله على نبینا محمد و علی اله و صحبه وسلم. |