له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامچهند فه‌رمووده‌یه‌كی نادروست (لاواز و هه‌ڵبه‌ستراو) له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان (٣)له زۆرێك له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و وتاره‌كاندا گوێبیستی چه‌نده‌ها فه‌رمووده ده‌بین له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان و شتانی دیكه‌ش، به تایبه‌ت له لایه‌ن نه‌خوێنده‌وارو خه‌ڵكانی بێ زانسته‌وه، وا باس ده‌كرێن له ئه‌مانه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رن، وه‌ك به نموونه فه‌زڵێ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، یان خوێندنی هه‌ندێ زیكری دیاریكراو له شوێنانی دیاریكراودا، یان فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژووی هه‌ندێ مانگ و وه هه‌روه‌ها.
ئێمه‌ش –له روانگه‌ی ئه‌رك و فه‌رمانی بانگه‌وازیمانه‌وه- به پێویستی ده‌زانین له‌سه‌رمان كه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌و به ناو فه‌رموودانه بكه‌ین؛ تاكو بواری دروستی و سه‌حیحییان ڕوون بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه قسه‌ی ئه‌هلی علیم له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كان بێنێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئێمه لێره‌دا ته‌نها باس له‌وانه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی دێن و ده‌چن و په‌یوه‌ندییان به مانگی ڕ‌ه‌مه‌زانه‌وه هه‌یه، ئیتر لاواز بن یان هه‌ڵبه‌ستراو.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: (صوموا تصحوا ) ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، هه‌رچه‌نده ماناكه‌ی سه‌حیحه، شێخی ئه‌لبانی له "ضعيف الجامع الصغير".دا باسی كردووه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( يوم صومكم يوم نحركم ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كی نییه، هه‌روه‌ك ئیمام ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( خطبنا رسول الله صلى الله عليه وسلم في آخر يوم من شعبان ، فقال: يا أيها الناس قد أظلكم شهر عظيم مبارك ، شهر فيه ليلة خير من ألف شهر، جعل الله تعالى صيامه فريضة ، وقيام ليله تطوعاً ، من تقرب فيه بخصلة من الخير كان كمن أدى فريضة فيما سواه ، ومن أدى فريضة فيه كان كمن أدى سبعين فريضة فيما سواه... الخ ) به‌یهه‌قی ڕیوایه‌تی كردووه‌و ئه‌لبانیش له (المشكاة)دا به لاوازی گرتووه، وه له " السلسلة الضعيفة " و " ضعيف الترغيب والترهيب ".دا ده‌ڵێت مونكه‌ره.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( خمس يفطِّرن الصائم وينقضن الوضوء : الكذب ، والنميمة ، والغيبة ، والنظر بشهوة ، واليمين الكاذبة ) كه فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، ابن أبي حاتم ده‌ڵێت: پرسیارم له باوكم كرد له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه وتی: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌كی درۆیه، وه شێخی (السبكی)یش هه‌ر ئه‌وه‌ند وتویه‌تی لاوازه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( لو يعلم العباد ما في رمضان لتمنت أمتي أن تكون السنة كلها رمضان ، إن الجنة لتزيّن لرمضان من رأس الحول إلى الحول...) فه‌رمووده‌كه دوورودرێژه، (المنذري) له" الترغيب "دا ده‌ڵێت: دیارده‌كانی دانان (هه‌ڵبه‌ستن) به ڕوونی له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا دیاره، وه (الحافظ) (ابن حجر) دوای ئه‌وه‌ی باس ده‌كات كه (ابن خزیمة) ئه‌م فه‌رمووده‌ی له (سه‌حیح)كه‌ی خۆیدا داناوه ده‌ڵێ: وه‌ك ئه‌وه وایه ئاسانی تێدا كردبێ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و فه‌رموودانه‌یه كه مرۆڤ هه‌ڵده‌نێن بۆ كاری باشه‌و چاكه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( لا تزال أمتي بخير ما أخَّروا السحور وعجَّلوا الفطر ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌روه‌ك شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێت مونكه‌ره، ئه‌وه‌ی دروسته له فه‌رمووده‌كه ئه‌مه‌یه: ( لا تزال أمتي بخير ما عجَّلوا الإفطار) رواه الإمام أحمد .
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( أول شهر رمضان رحمة ، وأوسطه مغفرة ، وأخره عتق من النار ) (ابن خزيمة) ئاماژه‌ی به لاوازی ئه‌م فه‌رمووده‌یه داوه، وه شێخی ئه‌لبانیش ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌یه‌كی مونكه‌ره.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( إن للصائم عند فطره دعوة لا ترد ) ئیبن قه‌یم ئاماژه‌ی به لاوازی ئه‌م فه‌رمووده‌یه داوه، وه شێخی ئه‌لبانیش ده‌ڵێت: ڕشته‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه لاوازه. ئه‌م فه‌رمووده‌ی تر بێنیازمان ئه‌كات لێی كه ده‌فه‌رموێت: ( ثلاث دعوات لا ترد ، دعوة الوالد ، ودعوة الصائم ، ودعوة المسافر ) رواه الإمام أحمد وغيره ، وصححه ابن حبان.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( لا تقولوا رمضان، فإن رمضان اسم من أسماء الله تعالى، ولكن قولوا: شهر رمضان ) فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( إن الله تبارك وتعالى ليس بتارك أحداً من المسلمين صبيحة أول يوم من شهر رمضان إلا غفر له ) فه‌رمووده‌یه‌كی نادروسته هه‌روه‌ك ره‌خنه‌گرانی فه‌رمووده ده‌ڵێن.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( كان إذا دخل رمضان شد مئزره ، ثم لم يأتِ فراشه حتى ينسلخ ) فه‌رمووده‌كه به‌م وته‌یه شێخی ئه‌لبانی به لاوازی داناوه، ده‌ڵێ: به‌شی یه‌كه‌می فه‌رمووده‌كه سه‌حیحه به‌م شێوه‌یه: ( كان إذا دخل العشر شد مئزره، وأحيا ليلة، وأيقظ أهله ) له هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( صائم رمضان في السفر كالمفطر في الحضر ) فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، شێخی ئه‌لبانی له" ضعيف الجامع الصغير". باسی كردووه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( نوم الصائم عبادة ، وصمته تسبيح ، وعمله مضاعف ، ودعاؤه مستجاب ، وذنبه مغفور ) فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، شێخی ئه‌لبانی له" ضعيف الجامع الصغير". باسی كردووه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( من أدرك رمضان وعليه من رمضان شي‌ء لم يقضه ، لم يتقبل منه ، ومن صام تطوعاً وعليه من رمضان شي‌ء لم يقضه ، فإنه لا يتقبل منه حتى يصومه) فه‌رمووده‌كه لاوازه، شێخی ئه‌لبانی له "سلسلة الأحاديث الضعيفة". دا باسی كردووه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( من أفطر يوماً من رمضان من غير رخصة ، ولا مرض ، لم يقضِ عنه صوم الدهر كله وإن صامه ) شێخی ئه‌لبانی له "ضعيف الترمذي". دا باسی كردووه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( من اعتكف عشرا في رمضان كان كحجتين وعمرتين ) فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه، شێخی ئه‌لبانی له " السلسلة الضعيفة " ، و" ضعيف الترغيب والترهيب "، و" ضعيف الجامع الصغير ". دا باسی كردووه، ئه‌وه‌ی كه له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا له فه‌زڵ و ڕێزداری ئیعتیكاف هاتووه بێنیازمان ده‌كات له‌مانه.
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( كان يصلي في شهر رمضان في غير جماعة بعشرين ركعة والوتر ) فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه هه‌روه‌ك شێخی ئه‌لبانی له " السلسلة الضعيفة " دا باسی كردووه، وه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشه‌شه خوا لێی ڕازی بێت كه له هه‌ردوو سه‌حیحدایه‌و ده‌فه‌رموێت: ( ما كان النبي صلى الله عليه وسلم يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرة ركعة ) .
- له‌وانه فه‌رمووده‌ی: ( الصائم بعد رمضان كالكارِّ بعد الفارِّ ) شێخی ئه‌لبانی له "ضعيف الجامع الصغير " دا باسی كردووه.
له‌م جۆره قسانه له ناو خه‌ڵكیدا زۆر‌و بڵاوه‌و به فه‌رمووده وه‌رگیراون، جا له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته له سه‌ر ڕۆشنی و ویاریی بێت له وه‌رگرتنی دینه‌كه‌یدا، وریا خۆی بێت و قسه‌یه‌ك نه‌داته پاڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه نه‌یفه‌رموبێ، یان دروست لێیه‌وه وه‌رنه‌گیرابێ، چونكه له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( من كذب عليَّ متعمداً فليتبوأ مقعده من النار ) رواه البخاري و مسلم . {هه‌ركه‌س به ئه‌نقسه درۆم له‌سه‌ر بكات (شتێك بڵێیت به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه و ئه‌و نه‌یفه‌رموبێ) ئه‌وه با شوێن و پێگه‌ی خۆی له ئاگردا دیاری بكات}.
له‌و نوكتانه‌ی له‌م بوارده باسكراون ئه‌وه‌یه كابرایه‌ك له‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و درۆی به ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه كردووه، پرسیاری لێ ده‌كه‌ن كه بۆ ئه‌و كاره ده‌كه‌ی، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: خۆ من درۆی به ده‌مه‌وه ناكه‌م، من درۆی بۆ ئه‌كه‌م! (تاكو خه‌ڵكی به قسه‌ی بكه‌ن).
لێت شاراوه نییه براو خوشكی به‌ڕێز كه شه‌رعی خوا له قسه‌و ده‌می خه‌ڵكیه‌وه وه‌رناگیرێت هه‌رچۆنێك هات و چۆنیان ئاره‌زوو لێ بوو، به‌ڵكووو ڕێگه‌و شێواز هه‌ن كه هه‌رده‌بێ موسڵمان بێانگرێته به‌ر بۆ گه‌یشتن به حه‌ق و ڕاستی، تاكو له سه‌ر رێوشوێنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌نگاو بنێ، خوا ئێمه‌ش و ئێوه‌ش ڕێنمونی بكات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی (الشبكة الأسلامية). |