له‌لایه‌ن: باوكی سهلاحهددیندهروازهیهك بۆ زانستی ڕێسا فیقهییه‌کان (١)به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
پێشکه‌شه به .....
ئه‌م هه‌وڵه‌م له‌ئاماده کردنی ئه‌م ده‌روازه‌یه‌دا پێشکه‌ش ده‌که‌م به:
* هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌شدارییان هه‌بووه‌و ده‌بێت لهفێرکردنمدا به‌درێژایی ته‌مه‌نم ئه‌گه‌ر ته‌نها به تاکه پیتێکیش بێت ...... وه‌کو وه‌فایه‌ک.
* هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ خزمه‌تی ئیسلام له‌هه‌ر بوار‌و گۆڕه‌پانێکدان و له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌کن ...... وه‌کو خۆشه‌ویستیه‌ک.
* هه‌موو زانستخوازان به‌گشتی و فێرخوازانی بواره فیقهیه‌کان به‌تایبه‌تی و مامۆستایان و زانایان به‌تایبه‌تی تر ..... وه‌کو ڕێزێک.
سوپاس و پێ‌زانین
سوپاس وپێزانینی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو کارگێڕانی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام ده‌که‌م که ئه‌م هه‌له‌یان بۆ ره‌خساندم و ده‌رگای ماڵپه‌ڕه‌که‌یان لێ واڵاکردم.
به‌تایبه‌تی برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویشت( باوکی موحه‌ممه‌د) خوا نموونه‌ی زۆربکات که پێشنیاره‌که‌می ده‌رباره‌ی نووسین له‌سه‌ر رێسا فیقهیه‌کان قبووڵ، قه‌بووڵ کرد‌و هانی دام بۆ ده‌ستپێکردنی کاره‌که.
له خوای میهره‌بان داواکارم سهرکهوتووویان بکات
پێشه‌کی:
سوپاس و ستایش بۆ خوای باڵا ده‌ست و کاربه‌جێ، دروودو سڵاو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر و پێشه‌وا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خێزان و وه‌چه و که‌س و کار‌و هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وتوانی تا رۆژی دوایی.
زانستی رێسا فیقهیه‌کان(علم القواعد الفقهیة) یه‌كێکه له زانسته گرنگه‌کانی ئایینی ئیسلام.
ده‌کرێت بوترێت: به ئه‌ندازه‌ی ئاگاداربوون له‌م رێسایانه، به‌و ئه‌ندازه‌یه هه‌ریه‌ک له فێرخوازی فیقهـ (طالب علم الفقه) و هه‌روه‌ها فیقهزان(فقیه) ده‌توانێت باشتر‌و ئاسانترو خێراتر مامه‌ڵه له‌ته‌ک بابه‌ته فیقهیه‌کاندا بکات؛ چونکه تێگه‌یشتن له‌م رێسایانه و شاره‌زابوون لێیان یاریده‌ده‌رێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه جۆراو جۆره‌کان و مه‌سه‌له په‌رش و بڵاوه‌کان له بابه‌ته هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی بواری فیقهدا به ڕیزبه‌ندیه‌کی له‌بار به یه‌که‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و به پهیکهربهندیهکی گونجاو کۆیان بکاته‌وه و، به‌مه‌ش مه‌سه‌له‌و بابه‌ته‌کان زیاتر له بیر‌و مێشکیاندا ده‌چه‌سپێت و دواتریش ئاسانتر دێته‌وه یادیان.
ئه‌مه ته‌نها ئاماژه‌یه‌کی خێرا بوو به گرنگی ئه‌م زانسته‌و، بێگومان دوا به‌دوای ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر و ئاشنابوون به ناوه‌ڕۆک و درێژه‌ی باسه‌کان ئه‌وکات خوێنه‌ر له نزیکه‌وه ڕۆڵ و گرنگی ئه‌م بواره‌ی به‌رچاو ده‌که‌وێت و له‌ئاستێکی قوڵتر‌و پانتاییه‌کی فراوانتردا لایه‌نه‌کانی بایه‌خی ئه‌م زانسته به‌دی ده‌کات.
شێخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي له نامیلکه‌ی (رسالة في القواعد الفقهیة) دا – که به شێوه‌ی هۆنراوه له ٤٧ دێڕه هۆنراوه‌دا باسی هه‌ندێک له رێساکانی کردووه و له په‌راوێزیشدا راڤه‌ی کردوون – ده‌ڵێت :
فاحرص علی فهمک للقواعد جامعة المســـــائل الشوارد
فترتقي في العلم خیر مرتقی و تقتفي سبل الذي قد وفقا
واته:
سووربه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له‌و رێسایانه‌ی مه‌سه‌له په‌رش و بڵاوهکانیان کۆکردووه‌ته‌وه، چونکه به‌م کاره‌ت پله‌ت له زانست‌دا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ باشترین پله‌و هه‌روه‌ها به‌م سوور بوونه‌ت رێی که‌سێکی سهرکهوتوووت گرتووه‌ته به‌ر.
له په‌راوێزی ئه‌م دێڕه هۆنراوانهشدا رۆڵ و گرنگی زانینی ئه‌م رێسایانه دووپات ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:
( ئه‌مه‌ش * له‌به‌رئه‌وه‌ی زانینی ئه‌م رێسایانه به‌هێزترین هۆکارێکه بۆ ئاسانکردنی زانست و تێگه‌یشتنی و له‌به‌ر کردنی، که به‌وته‌یه‌کی کۆگر ( کلام جامع) مه‌سه‌له په‌رش و بڵاوهکانیان کۆکردووه‌ته‌وه.)
یه‌کێک له په‌رتوکه که‌م وێنه‌و پڕبایه‌خه‌کانی ئه‌م بواره (زانستی رێسا فیقهیه‌کان) له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا په‌ڕتوکه‌که‌ی (الشیخ الدکتور محمد صدقي بن احمد البورنو – ابو حارث الغزي) ه به ناونیشانی (موسوعة القواعد الفقهیة) که له ١٣ به‌رگ پێکهاتووه و دوایین به‌رگی واته ژماره ١٣ ی ته‌رخان کردووه بۆ چه‌ند پێڕستێکی گشتی جۆراوجۆر بۆ ناوه‌ڕۆکی ١٢ به‌رگه‌که‌ی تر.
یه‌کێک لهپێڕستهکان تایبه‌ته به رێسا فیقهیه‌کان، به‌پێی ئه‌م پێڕسته په‌رتوکه‌که ٤١٩٢ رێسای فیقهی له بابه‌ته فیقهیه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان و له رێبازه فیقهیه ( مذاهب فقهیة) ههمهڕهنگهکاندا له‌خۆ گرتووه.
به‌ده‌ربڕینێکی تر ئه‌گه‌ر (ده‌ریای زانیاری) گونجاو بێت له به‌رامبه‌ر (موسوعة)دا وه‌کو له هه‌ردوو فه‌رهه‌نگی(شیرین) و (ده‌ریا)دا هاتووه له‌وانه‌یه زیاده‌ڕه‌وی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین ١٢ به‌رگه‌که بریتین له ده‌ریای رێسا فیقهیه‌کان و به‌رگی ١٣ و کۆتاییش رابه‌ری کهشتیهوانی و مه‌له‌وانییه بۆ گه‌ڕان به‌ناو ئه‌و ده‌ریا قوڵ و فراوانه‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مرواری و گه‌وهه‌ره به‌نرخه‌کانی به شێوه‌یه‌کی ئاسان.
شایانی باسه ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه پێش دانانی ئه‌م په‌ڕتوکه به‌رفراوانه‌ی، له‌لایه‌ن کۆلیژی شه‌ریعه‌تی سه‌ر به زانکۆی ئیسلامی پێشه‌وا (محمد بن سعود) له سعودیه له ساڵی ١٤٠٠ کۆچیدا راسپێرراوه به وتنه‌وه‌ی بابه‌تی رێسا فیقهیه‌کان وه‌ک وانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و هه‌روه‌ها دانانی پرۆگرامێکی خوێندن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، که تا کاتی ئه‌م پێشنیاره پێشه‌نگه‌ی کۆلیژی ناوبراو له کۆلیژه‌کانی تری شه‌ریعه‌تی جیهانی ئیسلامی له چه‌ند به‌شێکی خوێندنی باڵادا نه‌بێت بایه‌خ به‌خوێندنی ئه‌م زانسته نه‌دراوه.
ئیتر دوای گه‌ڕان و لیکۆڵینه‌وه به‌ناو سه‌رچاوه‌کاندا په‌رتوکی(الوجیز فی ایضاح قواعد الفقه الکلیة)ی داناوه‌و له ساڵی ١٤٠٤ ك یه‌که‌م چاپی که‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی خوێندکاران و خوێنه‌ران. دانانی ئه‌م په‌ڕتوکه و راسپاردنی به وتنه‌وه‌ی بابه‌تی رێسا فیقهیه‌کان له کۆلیژی ناوبراو بووه به هه‌وێنی بیرۆکه‌ی ئاماده کردنی(موسوعة القواعد الفقهیة).
خاڵێکی گرنگ - به لای منه‌وه - له پێشه‌کی (موسوعة القواعد الفقهیة)دا سه‌رنجی راکێشام و حه‌زده‌که‌م خوێنه‌ری ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ی لێ ئاگادار بکه‌م ، ئه‌و خاڵه‌ش ئه‌وه‌یه:
ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه له باسی چۆنێتی ئاماده‌کردنی (موسوعة القواعد الفقهیة) دا به خۆی ده‌ڵێت: (طویلب علم) که بێفیزی مامۆستای به‌ڕێز ده‌رده‌خات.
ئاشکرایه (طویلب) بچوککراوه‌ی (طالب)ه و ده‌کرێت به (قوتابیله) یان(فێرخوازیله) مانای بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌کی خاوه‌ن مێژوویه‌کی چه‌ندین ساڵه‌ی وانه وتنه‌وه له بواری رێسا فیقهیه‌کان و بواره‌کانی تری زانسته ئیسلامیه‌کان و خاوه‌ن توانایه‌کی وا هه‌رخۆی به ته‌نیا (موسوعة القواعد الفقهیة) ئاماده بکات به (فێرخوازیله) وه‌سفی خۆی بکات!!
ئه‌وا ده‌بێت که‌سێکی وه‌ک منی بێزانیاری و ده‌ستخاڵی له چاو ئه‌واندا چ نازناوێک بۆ خۆم دابنێم – که پێنووسی کولی خۆم ههڵقورتاندووهته ناو باسی ئه‌م زانسته باڵایه‌وه - ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت به‌لای که‌مه‌وه به ژماره‌ی به‌رگه‌کانی (موسوعة ) که‌ی ئه‌وان که ١٣ به‌رگه توانی ١٣ له‌سه‌ر وشه‌ی (فێرخوازیله) دابنێم واته ( فێرخوازیله)١٣
ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه تێڕوانینی منه، به‌ڵام دوو هۆکار هانیان دام بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاماده کردنی ئه‌م ده‌روازه‌یه.
یه‌که‌میان: نیازێکی دێرینی خۆم بۆ زیاتر شاره‌زا بوون له م بواره‌دا که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م ساتی ئاشنا بوونم له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی رێسا فیقهیه‌کان له ساڵی ١٤١٧ ک/ ١٩٩٦ ز له رێی په‌رتوکه به‌نرخه‌که‌ی(المدخل لدراسة الشریعة الاسلامیة) ی مامۆستای به‌ڕێز (د.عبدالکریم زیدان) ه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر هه‌ندێ هۆکار نه‌متوانی به‌رده‌وام بم له هه‌وڵی هێنانه‌دی ئه‌م نیازهمدا ته‌نها به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌بێت له (المدخل) دا باسکراوه که بریتیه له پێشه‌کیه‌کی زۆر کورت و پوختی یه‌ک لاپه‌ڕه‌یی و پاشان باس و راڤه‌یه‌کی کورتی ته‌نها ٢٦ رێسا له دووتوێی ١٢ لاپه‌ڕه‌دا که پڕ به پێستی (المدخل)ه که ناوی خۆی به خۆیه‌وه‌تی، به‌ڵام بۆ که‌سێک بیه‌وێت له‌و بواره‌دا قاڵ بێت ته‌نها سه‌ره‌تایه‌کی ده‌ستگرتنه بۆ ناسینی زانسته‌که.
جێی ئاماژه‌یه له‌کاتی گه‌ڕانم به‌دوای سه‌رچاوه دا رێمکهوت له په‌ڕتوکێکی نوێی مامۆستا زه‌یدان به ناوی (الوجیز فی شرح القواعد الفقهیة) که به پوختی باسی ١٠٠ رێسای فیقهی تێدا کردووه.
هۆکاری دووه‌م:
له نووسینه‌کانی ماڵپه‌ڕه ئیسلامییه‌کان به‌زمانی کوردی نووسینێکی دیاریکراوم له‌م بواره‌دا به‌رچاو نه‌که‌وت له‌کاتێکدا له چه‌ندین ماڵپه‌ڕی ئیسلامی به زمانی عه‌ره‌بی ژماره‌یه‌ک بابه‌ت و په‌ڕتوک له‌سه‌ر رێسا فیقهیه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه وای کرد بڕیار بده‌م هه‌رچۆنێک بێت شتێکی له‌سه‌ر ئاماده بکه‌م و به‌ڵێنێکم دا به ماڵپه‌ری ده‌نگی ئیسلام.
ئه‌گه‌ر چی یه‌که‌م جار بیرۆکه‌ی وه‌رگێڕانی نامیلکه‌که‌ی شێخ سه‌عدیم له‌لا دروست بوو به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌م به باشزانی که پشت به زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ک ببه‌ستم و له‌جیاتی وه‌رگێڕان بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده بکه‌م.
به ههوڵدانیشم بۆ ئاماده کردنی ئه‌م ده‌روازه‌یه له‌لایه‌که‌وه به‌هۆی گه‌ڕان و خوێندنه‌وه‌ی زیاتره‌وه نیازه‌که‌ی خۆم دێته‌دی و له‌لایه‌کی تریشه‌وه پابه‌ندی به‌ڵێنه‌که‌م ده‌بم له‌به‌رئه‌وه بڕیارم دا ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرم.
هیوادارم بتوانم خزمه‌تێک به خوێنه‌رانی ئازیزی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام بکه‌م .
هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌شه‌وه داوای نزای خێر له هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌م و ئه‌وه‌شم له یاد ناچێت تکای ئه‌وه بکه‌م هه‌رکه‌سێک هه‌ر ره‌خنه‌و تێبینیه‌کی هه‌بوو به‌خشنده‌یی خۆی بنوێنێت و ئاگادارم بکات به سوپاس و پێزانینه‌وه پێشوازی لێ ده‌که‌م.
له‌کۆتایی ئه‌م پێشه‌کیه‌دا ئه‌وه به خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاده‌گه‌یه‌نم که باسه‌کانی ئه‌م ده‌روازه‌یه به زنجیره ده‌خه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی به‌ڕێز.
ئیتر ده‌ست له‌ده‌ست و هێزو پشتیوانیش له خواوه
باوکی سه‌ڵاحه‌ددین
٥ / ره‌مه‌زان / ١٤٢٧
٢٧/٩/٢٠٠٦
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ( وته‌ی ئه‌مه‌ش ئاماژه یه به داواکاری سووربوون له‌سه‌ر تێگه‌یشتن لهرێساکان و .......هتد له هۆنراوه‌که‌دا).
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م ده‌روازه‌یه
پێم باشه پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر درێژه‌ی باسه‌کان، ناوی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م ده‌روازه‌یه بخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران ، بۆ ئاگادار بوون و هه‌روه‌ها سوودمه‌ندبوون لێیان.
ناوی سه‌رچاوه‌کان به‌پێی ڕیزبه‌ندی ئه‌لفبێ:
١) رسالة في القواعد الفقهية الشیخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي
٢) القواعد و الاصول الجامعة والفروق و التقاسیم البدیعة النافعة = = = = =
٣) القواعد الفقهية د. عبدالعزیز محمد عزام
٤) کتاب القواعد ( تقي ا‌لدین الحصني)
دراسة و تحقیق: د. عبدالرحمن الشعلان و د. جبریل بصیلي
٥) المدخل لدراسة الشریعة الاسلامیة د. عبدالکریم زیدان
٦) موسوعة القواعد الفقهية الشیخ الدکتور محمد صدقي البورنو ابو الحارث الغزي
٧) الوجیز في ایضاح قواعد الفقه الکلیة = = = = = = = =
٨) الوجیز في شرح القواعد الفقهية في الشریعة الاسلامیة د. عبدالکریم زیدان
بۆ واتای ئایه‌ته‌کان به کوردی: ١)
١)پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان مامۆستا محمد مه‌لا صالح بامۆکی
٢) ته‌فسیری ئاسان مامۆستا بورهان محمد ئه‌مین
له بواری زمانیشدا:
١) فه‌رهه‌نگی ده‌ریا رزگار که‌ریم
٢) فه‌رهه‌نگی شیرین فاضل نظام ا‌لدین
له‌کاتی به‌کارهێنانی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تریشدا، له کات و شوێنی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌م.
زۆر جێی خۆیه‌تی لێره‌دا سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه بکه‌م که هاوکاریان کردووم له ده‌ستخستنی هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان و بڵێم خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه.
به‌رنامه‌ی باسه‌کانی ئه‌م ده‌روازه‌یه
باسه‌کان له دوو به‌شی سه‌ره‌کیدا رێکده‌خه‌ین هه‌روه‌کو هه‌ندێک له‌سه‌رچاوه‌کان ئه‌م شیوازهیان گرتووه‌ته به‌ر.
به‌شی یه‌که‌م
ناساندنی زانستی رێسا فیقهیه‌کان
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م به‌شه‌دا هه‌ندێ زانیاری پێوێست ده‌رباره‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م زانسته بخه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ر .
به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاسانکردنی خستنه ڕووی بابه‌ته‌کانیش ، شێوازی پرسیار و وه‌ڵام به‌کارده‌هێنین.
به‌شی دووه‌م
رێسا فیقهیه‌کان
ئه‌م به‌شه‌ش ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ باسکردنی خودی رێسا فیقهیه‌کان و ، به‌گوێره‌ی بوار و توانا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر ژماره‌یه‌کی باش له‌و رێسایانه ، له‌گه‌ڵ پوخته‌یه‌کی گونجاو ده‌رباره‌ی واتا و راڤه‌ی هه‌ریه‌که‌یان.
ئه‌وه ماوه بڵێم: هیوادارم بتوانم کاری ئه‌م ده‌روازه‌یه به ئه‌نجام بگات و خوێنه‌ر سوودی لێ وه‌ربگرێت و ، هه‌روه‌ها داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگار و پاشان داوای لێبوردن له خوێنه‌ران ده‌که‌م بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک یان کهموکورتییهك.
تا زنجیره‌ی داهاتوو به‌خواتان ده‌سپێرم. |