له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلامپێشهكیحوكمی ئاهه‌نگگێرِان به جه‌ژنی بێباوه‌ڕان
دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی
وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د
الحمد لله رب العالمين، الرحمن الرحيم، مالك يوم الدين، وصلى الله وسلم وبارك على خير خلقه محمد الأمين، وعلى آله وصحبه الطيبين الطاهرين.
ئه‌مڕۆ موسڵمانان گێرۆده‌ی خراپه‌یه‌كی گه‌روه و ده‌ردێكی ناهه‌موار بوون، ئه‌ویش هاتنه ناوه‌و تێكه‌ڵبوونی هه‌ندێ له كافرو بێ باوه‌رِان بۆ ولاَته‌كانیان و مانه‌وه‌یان تێدایدا، هه‌روه‌ها زاڵبوونی كو‌لتور داب و خو و نه‌ریتی گه‌لانی بێباوه‌ڕ به‌سه‌ر موسڵماناندا، خۆلێكچواندنی موسڵمانان پێیان، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵیان و هه‌وڵ دان بۆ نزیك بونه‌وه لێیان، پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پاڵپشتی بۆیان، ئه‌مانه‌ش كه زیاتر له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و جێژنه‌كانیاندا به ده‌ر ئه‌كه‌ون و دێنه به‌ر چاو، له به‌ر ئه‌وه‌ڕوونكردنه‌وه‌ی مانای ئه‌م جه‌ژنه كارێكی پێویست و ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه، ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاهه‌نگگێڕان به‌و جه‌ژنه‌و دڵخۆش بوون و ڕووگه‌شی پێی، تاكو ڕوون بێته‌وه كه چ مه‌ترسیه‌كی بیروباوه‌ِڕیی ڕوو ئه‌كاته موسڵمانان به‌ڵام بێ ئاگان و به خۆیان نازانن، لێره‌دا باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به هۆكارو چۆنیه‌تی جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان كراوه، به تایبه‌ت خاوه‌نانی كتێب (أهل الكتاب) له‌گه‌ڵ هێنان و باسكردنی قسه‌ی زانایان و شاره‌زایان له قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رام بونیدا، وه ئاگاداری و وریاكردنه‌وه‌ی موسڵمانان به به‌شداری نه‌كردن و ئاهه‌نگ نه‌گێرِان به‌و جه‌ژنه‌و به پیره‌وه نه‌چوونی، كۆمه‌ڵی ئه‌حكام و فه‌رمانی شه‌رعی له مه‌ڕ جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان ڕوون كراونه‌ته‌وه و به‌ڵگه‌ی شه‌رعیه‌كان له سه‌ری خراونه‌ته ڕوو. |