له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام٦. حه‌رامی و قه‌ده‌غه بوونی فرۆشتنی موسڵمان بۆ شتێك كه ببێته هۆی كۆمه‌ككردنی موسڵمانان له سه‌ر خۆ لێكچواندنی بێباوه‌ڕان.شێخی ئیسلام رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێتت ده‌قی له سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له كردووه كه په‌یوه‌ندییان به لقه‌كان-الفروع-ه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌به‌ن به: حه‌ریمی شوێنی، یان كاتیی بۆ جه‌ژن، به نموونه ده‌ڵێت": ولا يبيع المسلم ما يستعين به المسلمون على مشابهتهم في العيد، من الطعام واللباس ونحو ذلك": موسڵمان شتێك نافرۆشێت كه موسڵمانان بیكه‌نه یارمه‌تیده‌ر له سه‌ر خۆ لێكچواندنیان به‌وان له جه‌ژندا، له خواردن و جل‌و به‌رگ و شتانی تر } وه ئێمه به‌ڵگه‌كان به ته‌واوی ده‌خه‌ینه رِوو، به‌لاَم ویستم ئه‌مه بكه‌مه ده‌روازه‌یه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر فرۆشتی شتێك له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت و بووه پاڵپشتێك بۆ گێڕانی جێژنه‌كانیان، ئه‌وه فرۆشتی ئه‌و شته له‌سه‌ر موسڵمان قه‌ده‌غه ده‌بێت تا نه‌بێته هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و یارمه‌تیدان له‌سه‌ر كارێكی ناشه‌رعی، حه‌رامه پێیان بفرۆشرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له خواردن و جلوبه‌رگ و شتانیك وه‌ك ئه‌وانه بوو، ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر كارت و پسوڵه‌ی پیرۆزبایی بێت ئه‌وه بێگومان كه خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌ترو تاوانێكی خراپتره.
ده‌ی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی به‌شداریان ئه‌كه‌ن و ئه‌چنه بۆنه‌كانیانه‌وه‌و دێن به ده‌م بانگه‌وازو جه‌ژنه‌كانیانه‌وه و له‌م جه‌ژنه‌دا تێكه‌لاَویان ده‌كه‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنن، ئاماده‌و شایه‌تی ئه‌و درۆیه ده‌بن ده‌بێ حاڵیان چۆن و بێت و چ تاوانێك به‌و كاره‌یان ئه‌نجام بده‌ن؟
كه‌واته هیچ گومانی تیێدا نییه كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه حه‌رام بێت كه رِێگه‌یه‌كه بۆ تاوانه‌كه-وه‌ك حه‌رامه له سه‌ر باوه‌رِدار كه ترێ به یه‌كێك بفرۆشێت كاتێك ئه‌زانێت ئه‌و كه‌سه بۆ دروستكردنی مه‌ی به كاری دێنێ، یان كه‌سێك خانووه‌كه‌ی بداته كرێ به یه‌كێك كه بزانێت ئه‌یكاته شوێنی زینا یان نێربازی یان شتانی تری حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو كه له‌وانه‌یه ببنه رِێگه‌و رِێخۆشكه‌ری فه‌سادو خراپه- جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه ده‌بێته رِێگه‌یه‌ك بۆ فه‌سادو حه‌رامه‌كه قه‌ده‌غه‌كراو و رِێ پێ نه‌دراو بێت، ئه‌وه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شته‌ی ئه‌كه‌ویته ناوی و به هۆیه‌وه رِێگه ده‌گریته به‌ر حه‌رامه‌كه‌ی زیاتر‌و توند‌و تیژتره.
لێره‌وه با هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له سه‌ر واقعی ژیانمان بكه‌ین:
ئایا به رِاست ئێمه ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه بلاَوبونه‌وه‌ی ئاهه‌نگگێرِان به‌م جه‌ژنه یان به گه‌وره‌گرتن و ڕێزلێگرتنی ئه‌فرۆشین و بلاَویان ده‌كه‌ینه‌وه؟
كارێكی به ئێش و ئازاره ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم: به‌ڵێ، به رِاستی ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه به‌ر بلاَوه‌و له كۆمه‌ڵگاكانماندا په‌ره‌ی سه‌ندووه، وه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه جگه له مه‌سه‌له‌ی ئاماده بونی جێژنه‌كانیان و ئاهه‌نگ بۆ گێرِانیان. ده‌بێ بزانین كه هه‌ر شتێك ئه‌بێته یارمه‌تیدان و ڕێخۆشكردنی ئاهه‌نگ و جه‌ژنی ئه‌وانه وه‌ك كارتی پیرۆزبایی و فرۆشتنی مۆم و گوڵ و شتانی تری له‌و جۆره له‌و كاته‌دا حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوون چونكه ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاری ئه‌م خراپه گه‌وره‌یه‌ن كه ئاهه‌نگ گێڕانه به جه‌ژنی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه.
|