له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام - داهێنراوێتی جێژنه‌كانیان.به‌ڵگه‌ی دووه‌م له‌م به‌شی به‌ڵگه كولییه‌كان: ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌م جێژنانه له بیدعه‌و داهێنراوه‌كانن، وه به‌شداریكردنیش تێدایاندا كارێكی بیدعی و داهێنراو و ناشه‌رعیه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه هاوه‌ڵه‌كانی دوای خۆی و موسڵمانانیش به دوای ئه‌واندا هه‌موو به گشتی له سه‌رده‌مه‌كانی فه‌زڵ و ڕێز‌و چاكه‌دا هیچیان له‌م جۆره جێژنانه‌دا ئاماده نه‌بوون به هیچ جۆرێك، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شداریان له‌م داهێنراوه تازه‌یه‌دا نه‌كردووه، به‌ڵكوو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد : هه‌ر كه‌سێك كارێكی كرد‌و فه‌رمانی ئێمه‌ی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه په‌رچ ئه‌درێته‌وه ئه‌كه‌وێته‌وه به‌سه‌ریدا } به‌ڵگه نه‌ویستیشه كه ئه‌م جێژنه‌و ئاهه‌نگانه بیدعه‌و داهێنراوێكی گه‌وره‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه لێچواندن و دۆستایه‌تی بێباوه‌رِانه كارێكی داهێنراویشه.
|