له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام- ئه‌سڵ و بنچینه پێچه‌وانه‌كردنی هاوهڵگیرانه.ههروههاشێخی ئیسلام له به‌ڵگه ته‌واوه‌كان ئه‌وه‌ی هێناوه كه ئه‌سڵ و بنچینه له‌شه‌رعی ئێمه‌دا پێچه‌وانه‌كردنی ئه‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر له چه‌ند شتێكیشدا بوو كه ئێمه له ئایینی خۆماندا ده‌یكه‌ین.
به نموونه: ئێمه ته‌نها نوێژ بۆ خوا ده‌كه‌ین، نوێژ ناكه‌ین و كڕنوش نابه‌ین ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا جڵه‌وگیری كردووه كه له كاتی خۆرههلاَتن و خۆر ئاوا بوندا نوێژ بكه‌ین، له فه‌رمووده‌ی عه‌مری كوڕی عه‌به‌سه هاتووه كه ده‌فه‌رموێت: {نهى عن الصلاة عند طلوع الشمس وعند غروبها: نه‌هی كردووه- پێغه‌مبه‌ر- له نوێژكردن له كاتی خۆرههلاَتن و خۆر ئاوا بوندا} البخاري (٥٥٦)، مسلم (٨٢٦) عن ابن عباس عن عمر بن الخطاب ، وقد ورد عن عدة صحابة منهم: أبو هريرة، أبو سعيد، ابن عمر.
هۆكاره‌كه‌شی ئهگهرِێنێتهوه بۆ دوو خاڵ:
یه‌كه‌م: له نێوان دوو شاخی شه‌یتاندا ده‌رئه‌كه‌وێت و هه‌ڵدێت.
دووه‌م: له‌و كاته‌دا كه ده‌رئه‌كه‌وێت بێ باوهرِان كرِنوشی بۆ ئه‌به‌ن.
سه‌یركه‌ن! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا بێباوه‌ڕان كرِنوش بۆ خۆر ئه‌به‌ن، نابێ و دروست نییه له‌و كاتانه‌دا نوێژ بكه‌ین، خۆ ئێمه كرِنوش ته‌نها بۆ خوا ئه‌به‌ین -سبحانه وتعالی- وه هه‌ر ئه‌و ئه‌په‌رستین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا پێك دێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا نوێژ بكه‌ین كاتی به‌ندایه‌تی ئه‌وانه ئه‌وه نابێت ئه‌و كاره بكه‌ین و پێویسته لێی دوور بكه‌وینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه په‌رستراوی ئێمه په‌رستراوی ئه‌وان نییه، خوای ئێمه خوای ئه‌وانه نییه، به‌ڵام جڵه‌وگیریمان لێكراوه كه له‌و كاته‌دا به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگارمان بكه‌ین، وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شتانی تری جگه له‌و و به‌شداری كردنیان وه‌ك جه‌ژنه‌كانیان پێچه‌وانه‌كه‌ی توند تر‌و سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی به هێزتره.
به‌ڵگه‌ی تر زۆرن له سه‌ر پێچه‌وانه‌كردنی هاوه‌ڵگیران و بێباوه‌ڕان، به نموونه: فه‌رمانمان پێ دراوه كه زوو به‌ربانگ بكه‌ینه‌وه رِۆژوو بشكێنین له رِهمهزاندا بۆ؟ چونكه دواخستنی له پیشه‌و كاری خاوه‌نانی كتێبه (گاور و جووه‌كان)، وه له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێ: جا خۆ من موسڵمانم و و بۆ خوا به ڕۆژوو بووم، من له كۆێ و یه‌كێك له كۆی كه بۆ جگه له خوا به رِۆژوو بووه، هیچ ته‌نگه‌شه‌و حه‌ره‌جێكی تێدا نییه بۆم كه به‌ربانگ دره‌نگ بكه‌مه‌وه، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: نه‌خێر.
ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌مه‌شدا قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین كه وه‌ك ئه‌وانه وابین و ده‌بێ پێچه‌وانه‌یان بجوڵیینهوه تاكو خۆمانیان پێ نه‌چوێنین و وه‌ك ئه‌وانه نه‌بین.
كه‌واته: ئه‌وه‌ی كه له دروشمێك له دروشمه‌كانیان به‌شداریان ئه‌كات، ده‌بێ گوناهو تاوانه‌كه‌ی چه‌ند گه‌وره‌و توند بێ، یان له له كارێك له كاره‌كانیاندا كه په‌یوه‌سته به بیروباوه‌ڕو ئایینه‌كه‌یانه‌وه، گومانی تێدا نیبه كه ئه‌وه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێی پێ نادرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه گشتیه‌كان له پێچه‌وانه‌كردنی مهجوسهكاندا، وه‌ك له فه‌رمان دان به هێڵانه‌وه‌ی رِیش و كورت كردنه‌وه‌ی سمێڵ، وه جگه له‌وانیش كه پێغه‌مبه‌ر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ڕوونی كردۆته‌وه‌و هۆكاره‌كانی باسكردووه‌و فه‌رموویه‌تی: { خالفوا المشركين: پێچه‌وانه‌ی هاوه‌ڵگیران بكه‌ن } مسلم (٢٦٠) عن أبي هريرة، ولفظ خالفوا المشركين عند البخاري (٥٥٥٣)، مسلم (٢٥٩) عن ابن عمر. {خالفوا المجوس: پێچه‌وانه‌ی مه‌جوسه‌كان بكه‌ن} یان {خالفوا اليهود: پێچه‌وانه‌ی جووله‌كه بكه‌ن} ابن حبان (٢١٨٦)، أبو داود (٦٥٢) عن شداد بن أوس جا ئه‌م به‌ڵگانه هه‌ر هه‌موویان له سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌گه‌ر له‌و كارانه‌شدا له ڕه‌گه‌زی ئایین و به‌ندایه‌تی و خواپهرستیهكانیشماندان، یان له رِهگهزی خو و نهریتمانن له‌وه‌ی هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌یكه‌ن، ئایینه‌كه‌مان حه‌رامی كردووه له سه‌رمان كه خۆمان به‌وان بچوێنین و وه‌ك ئه‌وانمان لێ بێ، به‌ڵكوو پێچهوانهكردنیانی كردۆته بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانی ئابینهكهمان، ئه‌وه‌ته فه‌رمانه‌كان به‌و وشه‌یه دێت كه ئه‌فه‌رموێت: {خالفوا: پێچه‌وانه‌یان بكه‌ن }.
كه‌واته بنه‌ماكه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێ: ئه‌سڵ و بنچینه له تۆدا ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌یان بیت، كه لێره‌دا به‌ڵگه‌ی تری زۆر هه‌ن كه ئێسته ناكرێ هه‌موویان بخرێنه ڕوو. |