له‌لایه‌ن: ئازاد غهریبخراپهكاری و سزای خوای گه‌وره؛ فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌و باره‌وه ببینه ئایا ئاكامی ئه‌و خراپه‌كارییانه چییه كه مرۆڤ ئه‌نجامیان ده‌دات؟ بێ گومان ئه‌مه به سزا له دنیادا كۆتایی دێت، به‌ڵام سزای ئه‌ودنیا گه‌وره‌تره. با ئه‌م وتاره بخوێنینه‌وه.
ڕووداوێكی كۆن زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام! له ئیتالیادا شارێكی كۆن هه‌بووه شانازییان به ئه‌نجامدانی سێكس و ڕۆچوونی سێكسییه‌وه كردووه. زۆر چه‌قاوه‌سوو بوون و له به‌رچاوی مناڵ و ئافره‌ت و گه‌وره‌دا تابلۆی دیمه‌نی ڕووتیان له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كانیان دروست كردووه. ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی ئه‌مڕۆ پێیان وایه هونه‌ری ڕووتی و خیلاعی له‌م شاره بێئابڕووه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
به‌ڵام ئه‌نجامیان به چی گه‌یشت؟ به‌رهه‌می ئه‌و خراپه‌كارییانه‌ی شانازییان پێوه ده‌كرد، چی بوو؟ چۆن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كۆتایی‌یان پێ هات؟ به‌ڵام پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش، به‌سه‌رهاتیان چۆن بووه؟
شاری پۆمپه‌ی له ئیتالیا شارێكی كۆنی ڕۆمه‌كانه و ژیانێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندانه و پڕ له ڕابوارد‌نیان به‌سه‌ر بردووه. خوای گه‌وره نیعمه‌تی جۆراوجۆری پێ دابوون، خاكیان به‌پیتوبه‌ره‌كه‌ت بووه و باشترین به‌روبوومی كشتوكاڵییان هه‌بووه، ئاسمانیشیان هه‌میشه به‌باران بووه و سه‌روه‌ت و سامانێكی بێشومارییان هه‌بووه.
خه‌ڵكی ئه‌م شاره ڕۆژێكیان هه‌بووه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی (خوای ئاگر)ه‌وه تیایدا ئاهه‌نگیان گێڕاوه. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا بوركانێك له‌پاڵ شاره‌كه‌یاندا به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ورووژاوه و به‌ردی تواوه و خۆڵه‌مێشی بوركانیی كڵپه‌گرتوو ده‌ستیان به ورووژمهێنان كردووه و له چه‌ند چركه‌یه‌كدا شارى پۆمپه‌ی بووه به‌ژێر خۆڵه‌مێشه‌وه. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی شاره‌كه ویستبوویان ڕابكه‌ن و خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام خۆڵه‌مێشى كڵپه‌گرتوو یه‌كسه‌ر هه‌موویانی كوشتووه و لاشه‌یانی داپۆشیوه و ئه‌و لاشانه‌ش له ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا بوونه‌ته به‌رد و لاشه‌ی به‌ردین.
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستكێشراوی ئه‌و بوركانه‌یه كه شاری پۆمپه‌ی كتوپڕ وێران كرد و دانیشتووانی شاره‌كه‌شی هه‌مووی كوشت. ژماره‌شیان ٢٠٠٠٠ كه‌س بووه. بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ش هیچ ناتوانین بڵێین ته‌نها ئه‌و ئایه‌ته‌ی خواى گه‌وره نه‌بێ كه ده‌فه‌رموێ: ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ حَتَّى عَفَواْ وَّقَالُواْ قَدْ مَسَّ آبَاءنَا الضَّرَّاء وَالسَّرَّاء فَأَخَذْنَاهُم بَغْتَةً وَهُمْ لاَ يَشْعُرُونَ [الاعراف: ٩٥].
ئه‌م شاره هه‌روا تا سه‌ده‌ی ١٨ به داپۆشراو‌ی مابووه‌وه. كاتێكیش شاره‌كه دۆزرایه‌وه، لاشه‌ی ڕاستیی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی به‌به‌ردبووی تێدا بینرا؛ هه‌ریه‌كه‌یان له‌و كاته‌دا خه‌ریكی هه‌رچییه‌ك بووبێت، به‌و شێوه‌یه بووه‌ته به‌رد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه بێئاگابوون و مردنه‌كه كتوپڕ بووه و نه‌یانتوانیوه هیچ شتێك بكه‌ن!
ئه‌مه دادپه‌روه‌ریی په‌روه‌ردگاره. له قورئانی پیرۆزیشدا زۆر ئایه‌ت هه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆیان بكه‌ن خوای گه‌وره سزاى داون؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُواْ السَّيِّئَاتِ أَن يَخْسِفَ اللّهُ بِهِمُ الأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لاَ يَشْعُرُونَ* أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ [النحل: ٤٥-٤٦].
له ڕاستیشدا ئه‌م ئایه‌ته به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووداوی شارى 'پۆمپه‌ی'دا ئه‌گونجێ (بێ گومان له‌گه‌ڵ غه‌یری ئه‌وانیشدا كه وه‌ك ئه‌وان بكه‌ن). زانایانی شوێنه‌وارزانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م شاره سزایان بۆ چووه له كاتێكدا خه‌ریكی به‌سه‌ر بردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان بوون و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ئاگاداری ئه‌و بوركانه بووبن.
بۆیه نیگای خوای گه‌وره هۆشیاریمان ده‌داتێ كه ئه‌و جۆره كارانه نه‌كه‌ین و پشتی لێ نه‌كه‌ینه‌وه و وا بزانین خوای گه‌وره سزای كتوپڕمان بۆ نانێرێت. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَن يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتاً وَهُمْ نَآئِمُونَ* أَوَ أَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَن يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ* أَفَأَمِنُواْ مَكْرَ اللّهِ فَلاَ يَأْمَنُ مَكْرَ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ [الاعراف: ٩٧-٩٩].
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌م شاره‌دا زۆرێك له نه‌خش و تابلۆی بێئابڕووانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا سێكس و ڕۆچوونی جنسیی زۆر به‌ربڵاو بووه.، هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ڵكی شاری 'پۆمپه‌ی' كاری سێكسییان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كردووه و شه‌رمیان نه‌كردووه له وێنه‌كێشانی ئه‌و دیمه‌نانه و له ماڵه‌كانیاندا هه‌ڵیانواسیون، به‌ڵكوو شانازیشیان پێوه كردووه! هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن بڵاوبوونه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌و شاره‌دا زۆر له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان زیاتر بووه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی خوایه‌كیان بۆ سێكس كردووه و به به‌ڕێز و پیرۆزیان زانیوه و زیادڕه‌وییان له وێنه و په‌یكه‌ركردنی بێئابڕووانه و سێكسی‌دا كردووه. ئه‌و وێنانه‌ش كه له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌م شاره دۆزراونه‌ته‌وه له پێشانگایه‌كی تایبه‌تیدا دانراون، ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و پێشه‌نگایه‌ش بكات بۆی نییه مناڵ یان كه‌سی هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ خۆی بباته ژووره‌وه؛ مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌توه‌رگرتنێكی تایبه‌تی.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش دیواری ژووره‌كانی شاری 'پۆمپه‌ی'ن. ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ری دروست كراون، نموونه‌ی ئه‌و خراپه‌كارییانه‌ن كه شانازییان پێوه كردوون. وێنه‌كانیش هه‌روا ماونه‌ته‌وه تا بۆ خه‌ڵكی ببێته به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیكمه‌تی تیاچوونی ئه‌م شاره به‌و شێوه ناوه‌زه و ترسناكه.
ئه‌م شاره ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێته دی كه ئه‌فه‌رموێت: فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُواْ بِمَا أُوتُواْ أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ* فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ وَالْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ [الا‌نعام: ٤٤-٤٥]. هه‌ر واش بووه؛ خوای گه‌وره ده‌رگاكانی نیعمه‌ت، ڕابواردن، پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ كردبوونه‌وه، هه‌تا كه‌وتنه به‌ر توڕه‌ییی خوای گه‌وره و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كتوپڕ بردنییه‌وه و له‌ناوی بردن.
ئه‌مه وێنه‌ی ڕاستیی لاشه‌ی مرۆڤه‌كانه، خۆڵه‌مێشى بوركانی گۆڕیونی بۆ به‌رد و لاشه‌ی به‌ردین، ئه‌مه‌ش ته‌نها سزای دونیایان بوو: وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِن بِآيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى [طه: ١٢٧].
له كۆتاییدا هیچی تر له‌وه باشتر شك نابه‌ین كه له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه هه‌روه‌ك خۆی فێری كردووین: فَقَالُواْ عَلَى اللّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لاَ تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ* وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ [یونس: ٨٥ -٨٦].
بۆ بینینی فلیمێك له‌سه‌ر شاری بۆمبای سه‌یری ئه‌م فلیمه بكه له لای ڕاسته‌وه نوسراوه (The End of Pompeii)
http://www.harunyahya.com/arabic/m_video_detail.php?api_id=1209
نووسینی: (عبد الدائم الكحيل) و به‌شداریی: (محمد لجين الزين).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: http://www.kaheel7.com
|