له‌لایه‌ن: باوكی مهریهممهلهكردن له ئاسماندا هه‌تا زیاتر و قووڵتر له نهێنییه‌كانی گه‌ردوون تێبگه‌ین، زیاتر دروستیی ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینه قورئانییه‌كانمان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت و ئه‌بینین قورئان هه‌میشه گونجاوترین وشه ده‌هێنێت. جا با ئه‌م وتاره‌ش بخوێنینه‌وه تا خوای كردگاری ئه‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌یه پاك و بێگه‌رد ڕابگرین.
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌تایبه‌تی له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پێكهاته‌ی گه‌ردیله و زۆرێك له نهێنییه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه‌ی تێیدا ئه‌ژین، چاخێكی تازه له چاخه‌كانی زانست ده‌ستی پێ كرد. هه‌ندێك له ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كانیش هه‌ستان به ئاراسته‌كردنی ڕه‌خنه‌ی تازه له قورئانی پیرۆز؛ گوایه قورئان له ده‌ربڕینه زانستییه‌كاندا ده‌سته‌واژه‌ی ورد و دروستی به‌كار نه‌هێناوه.
له ڕه‌خنه‌كانیشیان ئه‌ڵێن گوایه قورئان له باسی گه‌ڕانی ته‌نه‌كان به‌ناو گه‌ردووندا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی به‌كار هێناوه كاتێك ئه‌فه‌رموێت: وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ [ی‌س: ٤٠]. ئه‌و كاته ئه‌یانوت به‌كارهێنانی وشه‌ی (یسبحون) له ڕووی زانستییه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كان مه‌له ناكه‌ن به‌ڵكوو به‌ناو بۆشاییدا ده‌گه‌ڕێن. مه‌له‌كردنیش له ناوه‌ندێكی ماده‌یی وه‌ك ئاودا ده‌بێت.
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستویه‌كیشدا ڕاستییه‌كی تازه ده‌ركه‌وت كه پێی ده‌وترێ (بینای گه‌ردوونی ـ Cosmic Building)؛ به‌مه‌ش زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت گه‌ردوون پێكهاته‌یه و بۆشایی نییه. گه‌ردوون له شێوه‌ی بینایه‌كی مه‌حكه‌مدایه و گه‌له‌ستێره (مجرة)کانیش پێكهاته‌ی ئه‌و بینایه‌ن.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت گه‌ردوون پڕه له ماده و وزه؛ كه‌واته بۆشاییی ئاسمان بوونی نییه و ماده و وزه به چڕییه‌كی كه‌م به‌ناویدا بڵاو بوونه‌ته‌وه و گه‌ردوونیان پڕ كردۆته‌وه. هه‌موو ته‌نه گه‌ردوونییه‌كانیش وه‌ك زه‌وى و هه‌ساره‌كان له‌و ناوه‌نده‌دا مه‌له ده‌كه‌ن. مرۆڤیش ته‌نها چه‌ند ساڵێكی كه‌مه به‌م ڕاستییه‌ی زانیوه.
به‌و جۆره زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت بۆشاییی ئاسمان له ڕاستیدا هه‌ر بوونی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆشاییی به‌و شێوه ڕه‌هایه له گه‌ردووندا بوونی نییه، به‌ڵكوو هه‌موو پارچه‌یه‌ك له پارچه‌كانی گه‌ردوون به ماده و وزه پێكه‌وه پڕ بوونه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕاستییه‌ی تازه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ڵێت ئه‌ستێره، هه‌ساره و گه‌له‌ستێره‌كان له بۆشاییی ئاسماندا ناگه‌ڕێن، به‌ڵكوو له ناوه‌ندێكی پێكهاتوو له ماده و وزه‌دا مه‌له ده‌كه‌ن.
كه‌واته بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌سته‌واژه‌كه‌ی قورئان يسبحون له‌لایه‌نی زانستییه‌وه زۆر دروسته. ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ش نیشانی زاناكانی ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆ بده‌ین، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن و به‌كارهێنانی به باشتر ئه‌زانن له وشه‌ی "گه‌ڕان"، كه خۆیان به‌هه‌ڵه به‌كاری ئه‌هێنن. ئه‌گه‌ر وشه‌ی(بِنَاءً)یشیان بخرێته به‌رده‌م كه قورئانی پیرۆز به‌كاری هێناوه له ئایه‌تی وَالسَّمَاءَ بِنَاءً [غافر: ٦٤]، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن، چونكه به‌ته‌واوی ڕاستیی بوونه‌وه‌ر ده‌رده‌بڕێت. به‌ڵام بۆشایی ته‌عبیر له هیچ ناكات!
پاشان وشه‌ی "گه‌ڕان" كه له وتاره‌كانیاندا ئه‌یبنین به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ڕاست نییه، چونكه خۆر، مانگ، زه‌وی، ئه‌ستێره‌كان، هه‌ساره‌كان، گه‌له‌ستێره‌كان و تۆز و گازی ناو گه‌ردوون شێوه‌ی جووڵه‌یه‌كی لهراوهی تێكه‌ڵیان هه‌یه و زیاتر له ته‌نێكی سه‌رئاوكه‌وتوو ده‌چن كه شه‌پۆله‌كانی ئاو به شێوه‌یه‌كی پێچاوپێچ بیانجوڵێنێت.
بۆ نموونه زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆریشدا پێكه‌وه به‌ده‌ورى چه‌قی گه‌له‌ستێره‌دا ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵ گه‌له‌ستێره‌شدا به‌ده‌وری چه‌قی كۆبوونی گه‌له‌ستێره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. به‌رئه‌نجامی ئه‌م سێ جووڵه‌یه‌ش ئه‌بێته جووڵه‌یه‌كی لهراوهی پێچاوپێچ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناو شه‌پۆلێكی به‌رز و نزمدا مه‌له بكات. له‌به‌ر ئه‌وه قورئان وشه‌ی "گه‌ڕان" به‌كار ناهێنێت به‌ڵكوو وشه‌ی "مه‌له‌كردن" به‌كار ئه‌هێنێت، چونكه سروشتی جووڵه‌ی ته‌نه‌كان ده‌رده‌بڕێت.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریش ئه‌م ڕاستییه بچه‌سپێنین، په‌نا ئه‌به‌ینه به‌ر وته‌ی گه‌شتیارانی ئاسمان، ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى كه‌مه‌ربه‌ندی كێشه‌وزه‌ی زه‌وی. ئایا كاتێك چوونه‌ته ئاسمان، هه‌ستیان به چی كردووه؟! هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ی چوونه‌ته ئاسمان ئه‌وه ده‌چه‌سپێنن كه ئه‌وان هه‌ستیان كردووه وه‌ك به‌سه‌ر ئاوه‌وه بووبن، وابووه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین زانا‌كان له وه‌كاله‌تی 'ناسا'ی ئه‌مریكایی ئه‌ڵێن: "Astronauts feel like they are floating when they are in space." واته: "گه‌شتیاره‌كانی ئاسمان هه‌ست ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رئاو كه‌وتبن، وا بووه، كاتێك گه‌شت به ئاسماندا ده‌كه‌ن."
كاتێك مرۆڤ بۆ ئاسمان ده‌چێت، هه‌ست ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رئاو كه‌وتبێت وایه. ئه‌و هه‌ستكردنه‌ش ڕاستییه و خه‌یاڵی نییه، چونكه مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویدا له بۆشاییدا نابێت به‌ڵكوو له ناوه‌ندێكی ماده‌ییدا ده‌بێت به‌ڵام به چڕییه‌كی كه‌متر. بۆیه ده‌سته‌واژه‌ی "مه‌له‌كردن له ئاسماندا" ده‌ربڕینێكی دروسته و قورئانیش ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كار هێناوه، كاتێك ئه‌فه‌رموێت: كل في فلك يسبحون .
لێره‌وه تێده‌گه‌ین بۆچی قورئان ئه‌م ده‌سته‌واژه ورد و دروسته‌ی به‌كار هێناوه: وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ [الانبیا‌ء: ٣٣]. هه‌روه‌ها تێده‌گه‌ین كه هه‌تا زیاتر زانست په‌ره بسێنێت و ئێمه‌ش زیاتر له ڕاستییه چه‌سپاوه‌كانی گه‌ردوون بزانین، زیاتر له‌وه تێده‌گه‌ین كه وشه قورئانییه‌كان وردترین و دروسترین وشه‌ن له‌لایه‌نی زانستییه‌وه. ئه‌و بانگه‌شانه‌ش بێئه‌رزش و بێبه‌ها ده‌مێننه‌وه كه ئه‌ڵێن قورئان خۆی دژایه‌تیی خۆی ده‌كات و وشه‌كانی ورد و دروست نین.
سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: http://www.kaheel7.com/modules.php?name=News&file=article&sid=401
|