له‌لایه‌ن: ماكوانمرۆڤ له دووتوێی ئایینی ئاسمانی‌دا... مژده‌دانی ئینجل و ته‌ورات بۆ هاتنی موحهممهدسهرهتا:
له‌دوای باس و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر له چه‌ند لایه‌نێکی تراژیدیای مرۆڤایه‌تیمان خسته به‌رچاو که‌م تا زۆر باسمان له سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شتی و بیروفکری کۆمه‌نیستی ویان به گشتی فکره چه‌په‌کان.
له دوای تێڕامانمان بۆ ئه‌م فکرانه ماوه بڵێین سه‌ره‌ی یه‌هودیه‌ت ومه‌سیحیه‌ته.
که دوو ئایینی سه‌ره‌کی جیهانن بۆشتان ده‌رکه‌وت له سایه‌ی شارستانی ماتریالیستی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی که بڕوای به گه‌وره‌ی یه‌ك خوای پاك و بێگه‌رد نییه که‌م تا زۆر ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌شمان کرد.
له ڕووی عه‌قڵانیه‌ته‌وه بون وبنه‌ماکانی ئیسلاممان سه‌لماندوه و وه خۆشی فه‌رز کردوه به‌سه‌ر کۆماڵانی خه‌ڵکدا.
ئێستاش پێویست ده‌کات بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆم ده‌رباره‌ی ئایینه‌کانی تریش وه‌ك یه‌هودی و مه‌سیحیه‌ت لێره‌وه که‌م تا زۆر له گۆشه‌نیگای( ماکوان) ه‌وه دیاره (ماکوان) وه‌ك فکر ده‌ڵێم بخه‌ینه ڕوو، وه زانیاری ته‌واوه‌تی له ڕێگای ئایینه‌که‌ی خۆیانه‌وه به‌ده‌ست بێنین وبه ئینساف و بێ هیچ پێچ و په‌نا که ئه‌م دوو ئایینه په‌یامه حه‌قیقیه ڕاستییه که له ئاسمانه‌وه هاتوه بۆ دوو پێغه‌مبه‌ر که (مو‌سا و عیسا) (درودی خوایان لێ بێتت) وه ده‌مانه‌وێت سۆراخێك بکه‌ین یان گه‌شتێك به ناو ده‌قه‌کاندا وه ناوه‌رۆکی ئایینه‌که‌یان بپشکنین.
گومانیشی تێدا نییه هه‌موو ئایینه‌کان دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌و ئایینانه‌یه که له ناو قورئاندا بانگێشتی بۆ کراوه، وه هه‌مووی حه‌قیقه‌تن له یه‌ك ڕیشه و سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاون.
یان ته‌نها جیاوازیه‌ن له هه‌ندێ ئه‌حکام ویاسا‌و ئه‌رکی سه‌رشان و ڕێکخستنی ژیان و مرۆڤایه‌تی دا هه‌یه.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی من شاهیدێکه‌ی پاشای حه‌به‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کانتان بیر ده‌هێنمه‌وه
که کاتێك موسڵمانه‌کان کۆچیان کرد بۆ ئه‌و جێگایه یه‌کێك له هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) چاند ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆزی بۆ خوێنده‌وه ئه‌ویش ئه‌م شاهیدیه‌ی دا که وتی ئه‌وه‌ی که گوێ بیستی بووم له قورئاندا هاتوه (ئه‌مه ئه‌وه‌یه که عیسا هێناویه‌تی) له یه‌ك سه‌رچاوه ده‌رده‌چن.
گومانیشی تێدا نییه هه‌ر له ئاده‌مه‌وه تا خاته‌م هه‌موو په‌یامبه‌ران به‌ته‌یبه‌ت ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی په‌یامی گه‌وره بوون. مه‌به‌ستم له په‌یامی گه‌وره واتا خاوه‌نی په‌رتوکی ئاسمانی بوون. ڕێگه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆیان خۆش کردوه تاکو ڕه‌وتی هیدایه‌ت و ڕێنوێنی بۆ مرۆڤایه‌تی ببه‌ستنه‌وه
له مرۆڤه‌وه بۆ خوای گه‌وره واتا ئیشی هه‌موو په‌یامبه‌ره‌کان ناساندنی په‌یامبه‌ری دوای خۆیان بووه.
که تا بنچینه‌کانی په‌یامبه‌ری داهاتوو له کۆمه‌ڵگه‌دا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی داهاتوو بناسێنێ تا ئاماده بکرێن بۆ په‌رستش دیاره په‌رستشی خوای پاك و ته‌نها.
ئه‌م وشانه‌ی که دامان به گوێی ئێوه‌دا ده‌بێ له وته‌کانی مندا وا ده‌ربکه‌وێت که بیسه‌لمێنم بۆ ئێوه له ته‌ورات و ئینجیل دا ڕێ خۆشکه‌ر بوه بۆ په‌یامی ئیسلام وه ئایا هیچ باسێك کراوه که ئیسلام دوا په‌یامه وه (موحه‌ممه‌د)یش (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) دوا په‌یامبه‌ره؟.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێویسته له‌سه‌ر مه‌هوو مرۆڤێك که خوێنه‌ری ئه‌م باسه‌ی منه ده‌بێ بۆ خۆی ئه‌م پرسیارانه له ئه‌ستۆ بگرێ وه به دوای ڕاستیه‌کاندا بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیندار بوو وه‌ك ئه‌رکێکی قیامه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێکی خۆ به‌ڕۆشنبیر زانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زانیاریه‌کانی خۆی با له‌لای بمێنێته‌وه، وه ئایا ئه‌م نووسینه‌ی من تا چه‌ند ڕاسته مه‌به‌ستیشم زیه‌تر له‌وه‌یه که هه‌موو مرۆڤێك به‌رپرسه له چاره‌نووس و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ خۆی ئه‌مه له ڕووه ئه‌بیستمۆلۆژیاکه‌وه واتا ژێرخانه مه‌عریفیه‌کان له‌وانه‌یه پرسیاره‌که |