له‌لایه‌ن: ئه‌رده‌ڵان ساڵحئهزمهى ئه‌مڕۆی مسوڵمانرۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) چووه سه‌ر گردی (سه‌فا)، قوره‌یشییه‌كان و خزمه‌كانی خۆی بانگ كرد و وتی: ئه‌ی به‌ره‌ی (عبدالمناف)، ئه‌ی به‌ره‌ی (زوهره)، ئه‌ی به‌ره‌ی (ته‌میم)، ئه‌ى به‌ره‌ى (مه‌خزووم)، ئه‌ی به‌ره‌ی (ئه‌سه‌د)... هه‌تا هه‌موو تیره‌كانی بانگ كرد. قوره‌یشییه‌كان وتیان: موحه‌ممه‌د بانگمان ده‌كات. هه‌موو چوون بۆ لای تا بزانن بۆچی بانگیان ئه‌كات. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) وتی: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێداوم له سزای سه‌خت بتان ترسێنم، ئه‌گه‌ر بڕوا به خوای تاكو ته‌نها نه‌كه‌ن و واز له بتپه‌رستی نه‌هێنن... من له‌م دونیایه‌دا و له ئاخیره‌تیشدا هیچ كه‌ڵكێكم بۆتان نابێ هه‌تا نه‌ڵێن: لا اله الا الله.
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌زمه‌ی ڕاستی به دیار ده‌خات و ده‌ست له‌سه‌ر بریینه‌كه دا‌ده‌نێ، له سه‌ره‌تادا داوای نوێژ‌و رۆژوو زه‌كات و جیهاد له خزمه‌كانی ناكات، به‌ڵكوو داوای عه‌قیده‌ی دروست ده‌كات.
هاوه‌ڵانی ئازیزیش -خوا لێیان ڕازی بێ- هه‌ر به باوه‌ڕی ڕاست له ژیاندا سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكوو هه‌ر له‌ڕێی بیروباوه‌ڕی دروستیشه‌وه هۆكاره‌كان و وه‌سیله‌كانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا. چونكه هه‌ر كاتێك باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه هاته بوون، خوای په‌روه‌ردگار كۆمه‌كی ده‌كا و باوه‌ڕداران بۆ خۆیان ده‌بنه ئالیه‌تی په‌یداكردنی هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن.
هه‌ركاتێك ئیسلام پێویستی به بانگه‌واز بوو، باوه‌ڕدار ده‌بێته بانگخواز و ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌كات.
هه‌ركاتێك ئیسلام پێویستی به جیهاد بوو، باوه‌ڕدار سه‌ر و ماڵی له‌و ڕێیه‌دا به‌خت ده‌كات. هه‌ركاتێك ئیسلام پێویستی به ماڵ بوو، باوه‌ڕدار سه‌روه‌ت و سامانی خۆی ده‌به‌خشێت.
هه‌ركاتێك ئیسلام پێویستی به زانست بوو، باوه‌ڕدار له‌و بواره‌شدا ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دا و به زانیاری به‌رگری له ئیسلام ده‌كا و به‌ره‌نگاری ناحه‌زانی ئیسلام ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ركاتێك ئیمانی ڕاست له مسوڵماندا دانه‌مه‌زرا و له خوای گه‌وره دوور كه‌وته‌وه و باوه‌شی به دونیادا كرد، ئیسلامه‌كه‌ی تێدا ئه‌مرێ و لاشه‌یه‌كی بێ‌گیانی لێ ده‌مێنێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زمه‌ی ڕاستیی ئێمه له كه‌میی تواناكانمان نییه، له كه‌میی پاره نییه، له كه‌میی هێز نییه. له كه‌میی فیكر و ژیری نییه؛ به‌ڵكوو له كه‌میی ئیمانمانه، له دووركه‌وتنه‌وه‌مانه له خوای گه‌وره، له ڕووكردنه دونیامانه، له ملكه‌چنه‌بوونمانه بۆ خوای گه‌وره، له خۆشویستنی ژیان و ترس له مردنه.
ئه‌گینا بۆچی مسوڵمان زانیارییه ئیسلامیه‌كانی خوێندووه، كه‌چی له‌پێناو ژیان و جێكردنه‌وه‌ی خۆی له‌م دونیایه‌دا خۆی له سه‌نگه‌ری دوژمنانی ئیسلامدا ئه‌بینێته‌وه؟
بۆچی مسوڵمان باس له یه‌كگرتن ده‌كات، كه‌چی هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆی له برای مسوڵمانی دوور ده‌خاته‌وه و هه‌زارویه‌ك پاساو بۆ وه‌زعی لاوازى مسوڵمانان ده‌هێنێته‌وه؟
بۆچی مسوڵمان توانا و هێزی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، به‌ڵام جیهاده‌كه‌ی به نرخێكی هه‌رزانی دونیا ده‌گۆڕێته‌وه؟
بۆچی مسوڵمان باس له (ئیمان) ده‌كات، به‌ڵام له باوه‌ڕداران دوور ده‌كه‌وێته‌وه و له‌پێناو ده‌ستكه‌وتێكی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێنرخدا ته‌نازول له به‌ها و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كه‌ی خۆی ئه‌كات؟
بۆچی مسوڵمان هاتووچۆی مزگه‌وت ده‌كا و كه‌شیده‌ی حاجیانی به‌ستووه و ڕیشێكی سوننه‌تیشى هه‌یه، به‌ڵام له ئاكاری ئیسلامی‌دا ئه‌و له دۆڵێكه و ئیسلام له دۆڵێك؟
هه‌روه‌ها له سونه‌نی ئه‌بووداودیشدا به ئیسنادێكی (حه‌سه‌ن) هاتووه: كاتێك كۆمه‌ڵی (ثقیف) كه سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ئیسلام بوون له‌دوای غه‌زوه‌ى ته‌بوك هاتنه لای پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) و ئاماده‌ییان بۆ ئیسلام پیشان دا. داوایان كرد كه بته‌گه‌وره‌كه‌یان (لات) نه‌شكێت و بمێنێته‌وه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕازی نه‌بوو. وتیان: با تا ٣ ساڵ، پاشان كردیان به ٢ ساڵ، له دواییدا وتیان: با له ساڵێكدا مانگێك بمێنێته‌وه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) به‌رپه‌رچی دانه‌وه و بۆ ڕۆژێكیش باوه‌ڕ و خواپه‌رستی تێكه‌ڵ به شیرك نه‌كرد. به‌ڵام له مه‌رجێكی تری كۆمه‌ڵی سه‌قیفدا داوایان كرد زه‌كات و جیهادییان له‌سه‌ر لاببرێت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیش (صلی الله علیه وسلم) ڕازی بوو، وتی: هه‌ركات بوونه مسوڵمان ئه‌و كاته ئه‌بێ ماڵ ببه‌خشن و جیهاد بكه‌ن.
لێره‌دا ده‌بینین چۆن خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) له سه‌ره‌تادا بایه‌خ به عه‌قیده ئه‌دات و له‌و بواره‌شدا به نیوه‌چاره ڕازی نابێت، چونكه عه‌قیده بناغه‌ی ئیسلامه و هه‌موو لقه‌كانی تر له‌سه‌ر ئه‌و دائه‌مه‌زرێن.
پاشان له دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست (صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵێكی خۆی (موغه‌یره‌ی كوڕی شوعبه‌ی سه‌قه‌فی) نارد و بته‌كه‌ی كۆمه‌ڵی سه‌قیفی ڕووخاند، ئه‌وان مسوڵمان بوون به‌ڵام داوایان كرد: نوێژیان له‌سه‌ر فه‌رز نه‌كات، پاشان داوایان كرد ده‌ستنوێژ نه‌گرن چونكه ناوچه‌كه‌یان سارده. هه‌ریه‌ك له‌م داوایانه‌ش به‌رپه‌رچ درانه‌وه.
لێره‌شدا ده‌بینین ئیسلام دوای عه‌قیده‌ی ڕاست بایه‌خ به ناوه‌وه‌ی مسوڵمان ده‌دات، چونكه گۆڕانكاری له‌وێوه ده‌ستپێ ده‌كات و نوێژیش له‌دوای ئیمانی ڕاست، یه‌كه‌م هۆكاری نزیكبوونه‌وه‌ی مسوڵمانه له خوای په‌روه‌ردگار. بێگومان ئه‌گه‌ر به‌دڵسۆزی و ئاگاداریی خوای گه‌وره‌وه ئه‌نجام بدرێت، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕازی نه‌بوو، وتی: چ خێرێك له ئایینێكدا هه‌یه نوێژی تێدا نه‌بێت.
كه‌واته له‌م جێ ڕه‌وه‌وه ئێمه پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ لای خوای گه‌وره... جارێكی تر سه‌رله‌نوێ پێویستیمان به له دایك بوونه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی ڕاست له دڵه‌كانماندا هه‌یه...
برایان و خوشكانی به‌ڕێزم: ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه نییه بۆ دواوه به‌ڵكوو ئیسلام له میحنه‌تدایه‌و مسوڵمانان له لاوازیدان، ئه‌زمه ڕاسته‌قینه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یه‌و چاره‌ی ترمان نییه یان ئه‌وه‌تا ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆلای خوای گه‌وره... یان هه‌روه‌ك ئێستا به‌رده‌وام ئه‌بین و به لاوازی ده‌مێنینه‌وه.
(ابن القیم الجوزیه) ئه‌گێڕێته‌وه كاتێك ئیمام (ئه‌حمه‌دی ئیبن ته‌یمییه)یان گرت و له قه‌ڵایه‌كدا زیندانییان كرد، ئیبن ته‌یمییه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- وتی: ئه‌گه‌ر هێنده‌ی ئه‌م قه‌ڵایه ئاڵتوون بكه‌م به خێر هێشتا سوپاسی ئه‌م به‌خششی زیندانه‌م پێ ناكرێ. هه‌رگیزیش ناتوانم پاداشتی ئه‌و چاكه‌یان بده‌مه‌وه كه منیان زیندانی كرد.
كاتێكیش ده‌رگای زیندانیان له قه‌ڵاكه‌دا لێ داخست، ئه‌و ئایه‌ته‌ی سووره‌تی حه‌دیدی خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموێت: فضرب بینهم بسور له باب باطنه فیه الرحمة و ظاهره من قبله العذاب .
هه‌روه‌ها ئیبن ته‌یمییه وتی: چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن؛ زیندانیم ده‌كه‌ن خه‌ڵوه‌ت ده‌كه‌م، ده‌مكوژن شه‌هید ده‌بم، دوورم ده‌خه‌نه‌وه گه‌شت ده‌كه‌م.
زیندان........ خه‌ڵوه‌ته.
كوشتن......... شه‌هیدییه.
دوور‌خستنه‌وه.......... گه‌شتوگوزاره.
به‌ڵا......... به‌خششه.
هه‌ركاتێكیش مسوڵمانی ئاوا دروست بوو ده‌بێته قه‌ده‌رێك له قه‌ده‌ره‌كانی خوای گه‌وره و له زیندانیش‌دا بێت، هه‌ر به‌هێزه و له خوای گه‌وره زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه و سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
وآ‌خر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین . |