له‌لایه‌ن: حسێن مه‌حموود ههڵهبجهییئهركی ڕۆژنامه‌نووس به‌رامبه‌ر به كۆمهڵگارۆژنامهنووس.. ئه‌و مرۆڤه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌موو كه‌ناڵ و ده‌زگا كه‌سایه‌تییه‌كان.. ئێستا ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسان زۆرن له کوردستان و عێراق و جیهاندا، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی په‌یامێكی پاك و بێگه‌رد پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكه‌ن.. له‌م سۆنگه‌وه چه‌ند خاڵێك له‌مه‌ڕ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی رۆژنامه‌نووس به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌ینه ڕوو.
1ـ بچووكترین رۆژنامه‌نووس له ته‌مه‌ندا كه‌سێكی هه‌رزه‌كاره.. دیاره ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌دا دێنێت، هه‌ر له گۆڕانكاریی جه‌سته‌ییه‌وه تاوه‌كو ده‌روونی و كه‌سایه‌تی.. په‌یامی ئه‌م كه‌سه ده‌بێ قۆرخ نه‌بێت له داواكارییه‌كانی خۆیدا و ته‌نها له چاویلكه‌ی خۆیه‌وه كۆمه‌ڵگا ببینێت، به‌ڵكوو ده‌بێ خۆی وه‌ك كه‌سێك نیشان بدات كه بووه‌ته ته‌واوكه‌ری كۆمه‌ڵگا و بێ ئه‌م كۆمه‌ڵگا هاوسه‌نگ نابێت.. نه‌سه‌پاندنی حه‌زی گه‌نجانه به‌سه‌ر هه‌موو به‌ها و ئاكاره جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به‌كارنه‌هێنانی چه‌مكی گه‌وره‌ی بێ ناوه‌ڕۆك، ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان و دیاریكردنی ڕێگاچاره‌ی گونجاو، پاراستنی مافه‌كان و سفرنه‌كردنی چاودێرییه‌كان.. بۆ نموونه: سفر نه‌كردنی چاودێریی دایك و باوك به‌سه‌ر لاو و هه‌رزه‌كاره‌وه، قۆرخ نه‌كردنی هه‌موو هه‌وڵدان و ئامانجه‌كان له چوارچێوه‌ی حه‌زه سێكسییه‌كاندا، گرفتارنه‌بوون به خودپه‌رستییه‌وه، هاننه‌دانی لاو بۆ ڕێزنه‌گرتن له مامۆستا و كه‌سانی به‌ئه‌زموونی ناو كۆمه‌ڵگا، ڕێزگرتن له هه‌موو چین و توێژه‌كان، هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر ئایینده‌ی كۆمه‌ڵگا، هۆشیاركردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س ببنه چاو‌دێر به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی داموده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانه‌وه، گرتنه‌به‌ری ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ نیشاندانی كێشه و ناته‌واوی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان.. دوای ئه‌وه كێشه‌كان به‌هۆی هه‌وڵی ئه‌مان و كۆمه‌ڵگاوه ناگه‌نه بنبه‌ست.. ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی یاساییانه و هێمنانه و دوور له توندوتیژی و داكۆكیكردن له پاراستنی ئاسایشی تاك.
2ـ دیاره رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووس پێكهاتوون له ژنان و ئافره‌تان.
ئافره‌ت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوكاری كۆمه‌ڵگایه و، به بێ ئه‌م كاره‌كان دروستانه ناچن به‌ڕێوه و ناته‌واوییان تێ ده‌كه‌وێت، كه‌واته رۆڵی ئه‌مان هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و چاكسازی و گوزه‌رانێكی باشتر، ئافره‌تی رۆژنامه‌نووس نابێ په‌یامه‌كه‌ی ته‌نها له خولگه‌ی ژنان و ئافره‌تاندا بسوڕێته‌وه، به ڕاستی ئه‌وه ده‌بێ زیاتر داكۆكی له مافی تاكه‌كان و چین و توێژه‌كان بكات به بێ جیاوازی، كاتێ ده‌یه‌وێ په‌نجه بخاته سه‌ر خاڵی لاوازی دیارده دزێوه‌كان، پێویسته ڕێگاچاره‌ی گونجاویشی بۆ دا‌نێت، نه‌ك كێشه به‌دوای كێشه‌دا دروست بكات.
كاتێك ده‌ڵێن ده‌بێت ئافره‌ت به‌وپه‌ڕی ئازادانه و به ویستی خۆی شووبكات، ره‌چاوی ئه‌وه‌ش بكه‌ن راوێژكردن به دایك و باوك و خوشك و برا پرۆژه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كات و ئایینده‌یه‌كی به‌رچاو رۆشنیان ده‌بێت، كاتێ ئافره‌ت تووشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، نابێ وای لێ بكرێت كه هان بدرێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و نه‌فره‌ت له هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بكات، ئافره‌تی رۆژنامه‌نووسیش ده‌بێ چاودێرێكی ئیسڵاحخوازی ناو كۆمه‌ڵگا بێت، له ماڵه‌وه و له ناوه‌ندی خوێندن و له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌بێ نموونه‌ى كه‌سێكی خه‌مخۆر و چالاك و ماندوونه‌ناس بێت، ده‌رخه‌ری خاڵه لاوازه‌كان بێت و به شێوه‌یه‌كی شیاو و گونجاو بیانخاته ڕوو، نه‌بێته هۆی شكاندنی ده‌زگایه‌ك یان كه‌سێك، با سه‌ربه‌ستی و ئازادی و ره‌هایى نه‌بێته ئامانجی، به‌ڵكوو خه‌مخۆری و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌واوكه‌ری یه‌كتری و ڕێز له‌یه‌كترگرتن و، گرنگیدان به ژیانی خێزانداری، واته خێزان ببێته خه‌مێكی گه‌وره‌ی ئافره‌ت..
هیچ ئافره‌تێك نییه حه‌ز به منداڵ نه‌كات، ئیتر بۆ به فووی ده‌می خۆی چرای خێزانداری ده‌كوژێنێته‌وه، له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تیی جاراندا ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن له یاداشتی خه‌مه‌كانیدا ده‌ڵێت: كا"تێك گه‌نج بووم په‌روه‌رده‌یان كردم له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌ی كه ده‌بێ سه‌ربه‌ست و ئازادبم، به ناوی سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌وه گه‌نجێتییان لێ سه‌ندم و له سۆزی دایكایه‌تی بێ به‌شیان كردم، ئێستاش كه پیر بووم خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری له پێشوازیمدایه و به ئاواته‌وه بووم منداڵێكم هه‌بێت و پێم بڵىَ (دایه).. "
زۆر جار ئافره‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاواش ده‌كه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌وه كه به ناوی نه‌بوونی جیاوازییه‌وه ئافره‌ت راپێچی كارگه و كۆمپانیا سه‌خته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ده‌ر له ره‌چاوكردنی جه‌سته‌ی ئافره‌ت، به بێ بیركردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته نۆ مانگ مرۆڤێك له جه‌سته‌یدایه كه نه‌وه‌ی دواڕۆژه، خه‌مساردانه ده‌یبه‌ستنه‌وه، ئایا نازانرێت ئه‌و هه‌موو گه‌رمایه چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر كۆرپه دروست ده‌كات؟! یان كاری قورسی فه‌رمانگه و ناو كارگه‌كان هه‌زاران حاڵه‌تی له‌بارچوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌ی بۆ گوێیان ده‌خه‌وێنن له‌و هه‌واڵه زانستییه‌ی كه ده‌ڵێت ئافره‌ت نابێ شتی قورس هه‌ڵگرێ، چونكه یه‌كه‌م رێگره له‌به‌رده‌م سكبووندا، دووه‌م ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی سكه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات، ئایا ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسی ئافره‌ت نییه كه ئه‌م هۆشیارییانه به ئافره‌ت بدات، بێگومان قسه‌ی ئافره‌تێك چه‌ند قاتی قسه‌ی پیاوێك له‌و بواره‌دا كاریگه‌ریی هه‌یه، چونكه خۆشی هاوخه‌می ژانه‌كانه، بۆچی تا ئێستا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌ستی ره‌هابوون و ئازادیی ئافره‌ت ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه ڕوویه‌كی جوانی ئاكاره جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا نیشان بده‌ن، كاتێ باسی ژن به‌ژن و گه‌وره به بچووك و چه‌ندین شتی تر ده‌كه‌ن، بۆچی باسی به‌ها جوانه‌كانی ناو خێزان ناكه‌ن؟ كامیان ئاماده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا ژیان به‌سه‌ر به‌رن؟ كامیان ئاماده‌ن هه‌تا مردن به‌ته‌نها بژین؟ ئه‌ی بۆ ئه‌و پرۆژه جوانه ته‌به‌ننی ناكه‌ن و ریكلامی بۆ ناكه‌ن؟ له به‌رزارییه‌كانی تبت و هیمالایا له وڵاتی چین ژن خاوه‌نی زیاتر له مێردێكه، ئه‌مه نه‌ریتێكی باوه و له‌وێ پیاده ده‌كرێت، واته كاتێك كه ژنه‌كه منداڵی ده‌بێت، هه‌موو مێرده‌كانی ده‌بنه باوكی ئه‌و منداڵه، واته منداڵێكی فره باوكی یه‌ك دایك ده‌رده‌چێت.
هه‌روه‌ها له بواری جیماعیشدا هه‌تا برای گه‌وره وه‌ستابێت برای بچووك بۆی نییه له‌و ژنه‌وه نزیك بێته‌وه. (د. موحه‌ممه‌د گه‌زنه‌یی) له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له به‌رنامه‌ی (چاوی سێیه‌م)ی ته‌له‌فزیۆنی (خاك)دا له‌مه‌ڕ نه‌ریتی (گه‌وره به بچووك) زۆر به راشكاوانه وتی:" ئه‌وه نه‌ریتێكی كورده‌وارییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه نییه كه زاده‌ی فیكری ئیسلامیی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا بوایه، ده‌بوایه یه‌كه‌م جار له نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا بڵاو بوایه‌ته‌وه، ئێمه‌ی كورد دیارترین هه‌ڵه‌مان ئه‌وه‌یه هه‌ر ئاكارێك جوان بێت و له ئیسلامه‌وه وه‌رمان گرتبێت باسی ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر ئاكارێك ناشیرین بێت و ئیسلامیش بێبه‌ری بێت لێى هه‌ر به ماڵی ئیسلامی ده‌زانین. "
خاڵه لاوازه‌كانی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌رك و مافه‌كانی خۆی نازانێت، به‌ڵكوو ئه‌رك و مافانێكی بۆ دیاری ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵگا و خێزان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ببات، هۆشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌م بواره‌دا ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسى ده‌ستپاك و دڵپاكه، ده‌ستپاك به ده‌ستنیشانكردنی ناته‌واییه ڕاسته‌قینه‌ییه‌كان و دڵپاك به‌رامبه‌ر به به‌ها جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا و دوور له لاساییكردنه‌وه‌ی بێ هوده و بێ ئامانج.
3 ـ رۆژنامه‌نووس به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه نابێ ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست بێت كه هه‌ركاتێ ره‌ها بوو له هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌یدا، ئه‌وه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه و ئاسۆ بینه، مرۆڤ به بێ ئامانج ناژی، كه‌واته رۆژنامه‌نووسی ڕاسته‌قینه كه‌سێكه كه ئامانجێكی هه‌بێت له ژیاندا و ئامانجی خۆی دیاری بكات. عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێ: "ده‌روونێكی ئاره‌زوومه‌ندم هه‌بوو، ئاواتم ئه‌وه بوو كچی خه‌لیفه بخوازم، خواستم.. ئاواته‌خواز بووم ببمه والیی شاری مه‌دینه، بووم به والی.. ئاواته‌خواز بووم ببمه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان، بووم به خه‌لیفه.. ئێستاش ئاواته‌خوازم به‌هه‌شت بێ به نسیبم." موحه‌ممه‌د ئه‌لفاتیح له ته‌مه‌نی (23) ساڵیدا فه‌تحی قوسته‌نتینیه‌ی كرد، چونكه ئامانجی بوو، ئیمامی بوخاری ئامانجی ئه‌وه بوو فه‌رمووده و حه‌دیسه‌كان كۆ بكاته‌وه، ئامانجه‌كه‌ی هێنایه‌دی.
كه‌واته ئامانج، چاره‌نووسی مرۆڤ دیاری ده‌كات، رۆژنامه‌نوسی بێ ئامانجیش له‌خولگه‌یكی به‌تاڵدا ده‌سورێته‌وه، ده‌بێ ئامانجی رۆژنامه‌نووس دیار و ئاشكرا بێت، ته‌مومژاوی نه‌بێت، ئه‌مڕۆ لاپه‌ڕه‌ی سپیش ده‌خوێنرێته‌وه، پێویسته رۆژنامه‌نووس ڕاستگۆ بێت، چونكه هه‌موو له كۆمه‌ڵگا په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م ده‌خوێننه‌وه و ئاراسته ده‌بن به بۆچوونه‌كان، مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ئێمه‌دا، به ده‌گمه‌ن كه‌سێكت ده‌ست ده‌كه‌وێت بڵێ باوه‌ڕم به‌خوا نییه واته به‌گشتی كۆمه‌ڵگایه‌كی باوه‌ڕدارین (95%)مان موسڵمانه و (90%)مان پابه‌ندین به ئاكاری ئیسلامییه‌وه، كه‌چی له سێ كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی ئاسمانی‌دا(K.tv ، زاگرۆس و كوردسات)دا چه‌ند خوله‌ك ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ی تێدادا ده‌خوێنرێته‌وه، باشه من بڕوام به‌خوایه‌ك هه‌بێت كه دروستی كردووم و چاوی لێمه بۆچی ئایه‌ته‌كانی نه‌كه‌مه پێشه‌نگی به‌رنامه‌كانم! ئه‌م دوو فاقیه كه له بیركردنه‌وه‌دا بڕوامان به ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار هه‌یه، به‌ڵام په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌كانی ناكه‌ین، هه‌مومان بێگومانین كه خوای گه‌وره ده‌مان مرێنێت، ژیان بێ هوده دروست نه‌كراوه، كه‌چی ژیانێكی بێ هوده و بێ ئامانج ده‌به‌ینه سه‌ر، بڕوامان هه‌یه كه ژیانێكی تر چاوه‌ڕوانمانه كه‌چی خشتێك ناخه‌ینه سه‌ر خانوچكه‌كه‌ی ئه‌و دونیامان و، هه‌مومان ده‌زانین ژیانی ئه‌م دونیایه كاتیه و كۆتایی دێت، كێمان هه‌یه ئایینده‌ی به‌مردن كۆتایی نه‌یه‌ت، كه‌چی هه‌رگیز بیر له دوای مردنی ناكاته‌وه، هه‌موومان لامان ڕوونه ئه‌و خانوه‌ی كه له‌م دونیایه‌دا بنیاتی ده‌نێین كاتییه‌و به‌جێى دێڵین، كه‌چی حه‌ز ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك دروستى بكه‌ین ئه‌به‌دی بێت، ئایا ئه‌مه پێچه‌وانه تێگه‌یشتن نییه له چه‌مكه‌كان؟
هه‌مومان پڕ به‌ده‌م هاوار ده‌كه‌ین نه‌فره‌ت له‌گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام هیچ به‌رنامه‌یه‌كمان پێ نییه چاره‌سه‌ری ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بكات، خۆ ئه‌مه ته‌نها ئه‌ركی رۆژنامه‌نووس نییه، به‌ڵكوو ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا له رێى كه‌ناڵه‌كانه‌وه شته‌كان ده‌بینێت.
سه‌ره‌تا وكۆتایی قسه‌مان ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌نووس ده‌بێت خاوه‌نی په‌یامێكی ئامانجدار بێت وكۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و دڵنیایی به‌رێت، خه‌مخۆرێكی ڕاسته‌قینه بێت لایه‌نداری هه‌ق بێت به‌ده‌ر له پشتگیری لایه‌نێك قسه له‌سه‌ر هه‌موو ناته‌واوییه‌كان بكات.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه, یه‌كگرتوو. ژ . 622
|