له‌لایه‌ن: ئارام جهلالخراپتر له خراپگرفت و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى ژیان زۆرن، هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێ له‌ناو گرفتى ژیاندا ده‌ژى، كه‌س نییه له‌سه‌ر ئه‌م گۆى زه‌وییه كه گرفت و ناڕه‌حه‌تیى نه‌بێ و خه‌م دڵی دانه‌گرتبـێ به‌هۆى بوون و نه‌بوونى ژیانه‌وه، واته خه‌م به‌س له‌لای هه‌ژاران نییه، به‌ڵكوو میوانى دڵی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌دارانیشه، گه‌ڕان و چوون به‌ره‌و بژێویی ژیان خۆى له‌خۆیدا زۆر گرفته، منداڵ و نه‌خۆشییه‌كانى و خێزان و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى و بێ خانوویى و ته‌واونه‌كردنى خوێندن و گرانیی بازاڕی ئه‌مڕۆ و چه‌ندان گرفتى شتى تریش.
هه‌روه‌ها كه‌میی سوته‌مه‌نى و نه‌بوونى كاره‌با و جلوبه‌رگ و... هتد، كه كێشه‌ى سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگان و خراپیی شتومه‌كه‌كانى ئه‌مڕۆش كه له بازاڕه‌كاندا هه‌ن، ئه‌ویش هه‌ر گرفته كه ده‌یكڕی به‌شی كاتێكى كه‌م ده‌كات و دیسان ده‌بێ دانه‌یه‌كی تر له‌و پێویستییه بكڕیته‌وه.
هه‌موو شتێك له‌م ژیانه‌دا پێویستى به به‌رنامه‌یه‌كی جوان و تێروته‌سه‌ل هه‌یه، بۆ نوێخوازى و چاره‌سه‌ر هه‌ندێ ڕێگا هه‌یه كه ئێمه‌ى مرۆڤ لێمان ون بووه و تا چه‌ند ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوین به دووى چاره‌سه‌ردا، چۆن بیرمان له هه‌نگاوى دووه‌مى ژیان كردۆته‌وه؟ تا چه‌ند سوپاسى خواى گه‌وره‌مان كردووه له هاتنى گرفته‌كان و تووشبوونمان به ناڕه‌حه‌تى؟ تا چه‌ند گه‌ڕاوین به‌دواى چاره‌سه‌رێكی شه‌رعییانه‌ى خواڕازیبوونانه كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین؟ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ خواى خۆمان ڕاستمان كردووه؟ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُّوهُ إِڵى اللَّهِ وَالرَّسُولِ واته "ئه‌گه‌ر گرفت و كێشه و ناڕه‌حه‌تییه‌كتان تووش بوو، بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوا و پێغه‌مبه‌رى خوا "، چونكه مرۆڤ تا زیاتر په‌یوه‌ست بێت به خواى گه‌وره‌وه و تا زیاتر له خودا بپاڕێته‌وه، خواى گه‌وره زیاتر بیرى له‌لای ئه‌وه و زیاتر داواكانى بۆ جێبه‌جێ ده‌كات، كه هه‌ر مرۆڤه‌و خواى گه‌وره ڕۆزى و بژێویی تایبه‌تى خۆى پێ به‌خشیوه، تا چه‌ند سوپاسگوزار بێت خواى گه‌وره زیاتر به‌خششی پێ ده‌به‌خشێ لئن شكرتم لازیدنكم .
ئه‌گه‌ر بێت‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه مرۆڤ سوپاسگوزارى خواى گه‌وره نه‌بێت تووشی به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تیى زیاتر ده‌بێت.
ده‌گێڕنه‌وه جارێكیان كابرایه‌ك ئافره‌تێكی جوان ده‌بینێ كه زۆر جوان بووه، ده‌ڵێ له‌وانه‌یه ئه‌م ئافره‌ته كه ئه‌وه‌نده جوانه هیچ خه‌م و خه‌فه‌تێكی نه‌دیبـێ، ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێ: گوێ بگره تا بۆتى باس بكه‌م، من مێردم هه‌بوو چوار منداڵیشكم هه‌بوو، مێرده‌كه‌م حه‌یوانێكی هێنا و كردى به قوربانی و سه‌رى بڕی، دوو كوڕه‌كه‌م كه ئه‌م كاره ده‌بینن دوایی له ژووره‌وه كوڕه گه‌وره‌كه‌یان كه ته‌مه‌نى پێنج ساڵ ده‌بێ، ده‌ڵێ چۆن باوكم حه‌یوانه‌كه‌ى سه‌ربڕی! پاشان برا بچووكه‌كه‌ى پاڵ ده‌خات و سه‌رى ده‌بڕێ و له ترسا ڕاده‌كات، باوكی به‌م كاره ده‌زانىَ و ڕاده‌كا به‌دوایدا و منداڵه‌كه گورگ ده‌یخوات و باوكیشی له تینوانا ده‌مرىَ، له ماڵه‌وه‌ش منداڵێكی شیره‌خۆره‌یان بووه، یه‌ك مه‌نجه‌ڵ ئاو له‌سه‌ر ئاگر ده‌بێ ده‌یڕێژێ به‌خۆیدا و ئه‌ویش ده‌سوتێ و ده‌مرىَ و، كچێكی گه‌وره‌شی هه‌یه كه پێشتر شووى كردووه، كه ئه‌م هه‌واڵانه ده‌بیستێ جه‌ڵته لێی ده‌دا و ده‌مرىَ. ژنه‌كه ده‌ڵێ به كابرا: من ئه‌مه‌م بینیوه و ناڕه‌حه‌ت بووم و ئارامم گرت له‌سه‌رى، به ڕاستى ئه‌مه‌یه خراپتر له خراپ. پێویسته مرۆڤ له‌سه‌ر هاتنى قه‌ده‌ر زۆر سوپاسگوزار بێت.
گریمان تۆ شوكرانه‌بژێر نه‌بوویت، ده‌ى چ ده‌سه‌ڵاتێكت هه‌یه؟ ده‌توانى چی بكه‌ی؟ ده‌توانى ژیانت ببه‌یته شوێنێك كه دروستكراوى خوا نه‌بێت؟ ده‌توانى له شوێنێك بژیت خواردنێك بخۆیت كه هی خوا نه‌بێت؟ دڵنیا بن كه وه‌ڵام به‌س نه‌خێره.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ:
1- رازى به به‌و به‌شه‌ى كه خواى گه‌وره پێی به‌خشیویت و سوپاسگوزار به.
2- له‌سه‌ر هه‌ر كار و كه‌سابه‌تێكی خۆتى، پشت ئه‌ستور به و، ئاخ و ئۆف و بێزارى ده‌رمه‌بڕه، دڵنیا به خوا لێت ده‌سه‌نێته‌وه یان ماڵه‌كه‌ت زۆر ده‌كات و هه‌موویشی گرفت و به‌ڵای خۆى بۆ ده‌نێرێ.
3- كه‌س له‌م دنیایه‌دا تا ئه‌مڕۆ له سوپاسگوزاریدا نه‌یدۆڕاندووه، با ناڕه‌حه‌تیش بووبێت، چونكه خواى گه‌وره ئه‌ویشی به چاكه بۆ نووسیوه.
4- هه‌رگیز بیر له سه‌رووتر مه‌كه‌ره‌وه و به‌رده‌وام بۆ خوار خۆت بڕوانه.
5- رۆژانه بیر له دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره بكه‌ره‌وه، مرۆڤ به‌س ئه‌وه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: یه‌كگرتوو. ژ. 621 |