له‌لایه‌ن: به‌هائه‌ددین مهجیدبـــا قورئانی پیرۆز له‌ئامێز بگرینچهند دێڕێك له‌مه‌ڕ یاداشتی خوێندنی پیرۆز -زانكۆی سلێمانی-
قورئانی پیرۆز گه‌وره‌ترین و به‌پێزترین په‌یامی ئاسمانییه كه خوای گه‌وره به جبریلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د -دروودى خواى لێ بێ- ڕه‌وانه كردووه و ئه‌ویش به هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی چوارده‌وری گه‌یاندووه و له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه به سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهاندا بڵاو بوویه‌وه و بوو به دوا به‌رنامه و په‌یام بۆ به‌خته‌وه‌ربوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی. ئه‌م قورئانه پیرۆزه تایبه‌تمه‌ندیی زۆری هه‌یه، یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پاراستنێتی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره خۆیه‌وه هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت: إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذكر و انا له لحافظون . واته: ئێمه قورئانمان ناردووه‌ته خواره‌وه و هه‌ر ئێمه‌ش ده‌یپارێزین. بۆیه خوێندنی ئه‌م قورئانه پیرۆزه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له لای خوای گه‌وره و ئه‌جر و پاداشتێكی زۆر دانراوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یخوێنێته‌وه. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره خۆی له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌سێ قورئان و یادی من سه‌رگه‌رم و خه‌ریكی بكات و نه‌یپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای شتم لێ بكات، ئه‌وا زۆر باشتر له‌وه‌ی كه به داواكارانی ده‌به‌خشم، به‌وی ده‌به‌خشم. چاكه و پله‌وپایه‌ی فه‌رمانیشی خوای گه‌وره‌ش به‌سه‌ر گفتاری تردا، وه‌ك گه‌وره‌یی و پایه‌ی خودا وایه له‌چاو بهدێهێنراوانیدا. ترمزى ڕیوایه‌تى كردووه. ئه‌مه‌ش واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه قورئان ده‌خوێنێت، خوای گه‌وره زۆر له‌و كه‌سه زیاتری پێ ده‌به‌خشێت كه داوا له خوای گه‌وره ده‌كات و دوعا ده‌كات. پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى لێ بێ- له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه (حاكم) گێڕاویه‌تییه‌وه ده‌فه‌رموێت: قورئان بخوێنن، خواوه‌ند پاداشتتان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر هه‌ر پیتێكی به ده چاكه، من ناڵێم (ال‌م) پیتێكه، به‌ڵكوو (الف) پیته و (ل) پیته و (م)یش پیته. واته هه‌ر به وتنی (الـم) (سی) چاكه‌ت بۆ ده‌نووسرێت و به ده‌ستپێكردن به خوێندنی قورئان و به وتنی (بسم الله الرحمن الرحیم) (سه‌د و نه‌وه‌د) چاكه‌ت بۆ ده‌نووسرێت، چونكه پێكهاتووه له (نۆزده) پیت و له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه له ڕه‌مه‌زاندا كرده‌وه‌ی چاكه یه‌ك به‌ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د ده‌نووسرێت. جا ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك هه‌موو قورئان بخوێنێت، ده‌بێ چه‌نده خێری بۆ بنووسرێ! ده‌با خوێندنی قورئان له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین، ئه‌گه‌رچی به گوێلێگرتنیشی بێت، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێ له قورئانخوێن ده‌گرێت، وه‌كوو قورئانخوێنهكه پاداشتی بۆ ده‌نووسرێت. بۆیه خوێندنی قورئان چاو و دڵه‌كان ڕۆشن ده‌كاته‌وه و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه پارێزراو بێت له تاوان و شه‌یتان. نووری قورئان به‌هاری دڵانه، به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕ و خێری ناو ماڵانه. په‌روه‌رده‌كه‌ری هه‌ست و سۆز و عه‌قڵ و هۆشی مرۆڤه‌كانه، شیفاى ده‌ردی دڵ و لاشه‌مانه، خۆی ده‌فه‌رموێت: فيه شفا‌ء لما في الصدور . واته: تێیدایه به شیفا بۆ ئه‌وه‌ی كه له سنگ و دڵه‌كاندایه. هه‌روه‌ها خوێندنی قورئان به یه‌كێك له زیكره گه‌وره‌كان داده‌نرێت و زیكركردنیش، دڵه‌كان ئارام و دڵنیا ده‌كات؛ هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ألا بذكر الله تطمئن القلوب . واته: به زیكری خوای گه‌وره دڵه‌كان دڵنیا ده‌بن و ئارام ده‌گرن.
بۆیه پێویسته چه‌ندێك بۆمان ده‌كرێت و چه‌ندێك ده‌توانین، قورئانی پیرۆز بخوێنین و هیچ ڕۆژێكمان به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت كه قورئانی تێدا نه‌خوێنین و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری.
ئیمامی شافیعی -ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ته‌نها له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا (٦٠) جار قورئانی پیرۆزی خه‌تم كردووه و ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی كاره پیرۆزه‌كانی تری و له غه‌یری مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا مانگی (٣) جار خه‌تمی قورئانی پیرۆزی كردووه. با ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر جارێكیش بێت خه‌تمی قورئانی پیرۆز بكه‌ین یاخود ئه‌گه‌رچی ڕۆژی لاپهڕهیهكیش بێت، بیخوێنین و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری، چونكه له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌بێته شه‌فاعه‌تكار بۆمان؛ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان -دروودى خواى لێ بێ- ده‌فه‌رموێت: إقرءوا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه. رواه مسلم. واته: قورئان بخوێنن، چونكه له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌بێته تكاكار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی. واته بۆ (خوێنه‌ره‌كه‌ى) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى گه‌وره‌یی و مه‌زنیى قورئانه كه له قیامه‌تدا دێته پێش و ده‌بێته تكاكار و شه‌فاعه‌تكار بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ى.
ئه‌مانه و چه‌ندین پاداشتى تر كه بۆ خوێنه‌ره‌كه‌ى دانراوه، به‌مه‌رجێك كه به (ئه‌مر و نههییهكان)ى قورئان كار بكات و خوێندنه‌وه و شاره‌زابوون لێی چه‌نده گرنگه، كارپێكردنى دوو ئه‌وه‌نده، بۆیه پێویسته به‌پێی تواناى خۆمان كار به‌م قورئانه پیرۆزه بكه‌ین و له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتى ڕۆژانه‌ماندا ڕه‌نگ بداته‌وه.
له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز و پاداشتى خوێندنی، هه‌رچه‌نده‌ی له‌سه‌ر بنووسین هێشتا هه‌ر كه‌مه و حه‌قی خۆى پێ ناده‌ین. بۆیه لێره‌دا به وته‌یه‌كی ئیمامی عوسمان -ڕه‌زاى خواى لێ بێ- كۆتایی پێ دێنم كه ده‌فه‌رموێت: "لو طهرت قلوبنا لما شبعت من كلام الله." واته: ئه‌گه‌ر دڵه‌كانمان پاك ببنه‌وه، هه‌رگیز له قورئان تێر نابن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان:
١- ئه‌ندازیار عوسمان، به‌رچاوڕوونى،٢٠٠٠ ، چاپی دووه‌م.
٢- فه‌رمووده قودسییهكان، حه‌سه‌ن حه‌مه‌كه‌ریم، ٢٠٠٢، چاپی یه‌كه‌م.
٣- حه‌بیب موحه‌ممه‌د سه‌عید، ئیمامی شافیعی مه‌زنترین فه‌قیهی ئیسلام، ٢٠٠١ ، چاپی یه‌كه‌م.
٤- ناسیح فه‌تاح نه‌سروڵڵا، كاروانى به‌هه‌شت، ٢٠٠٣، چاپی یه‌كه‌م.
یه‌كگرتوو ژ. ٦٢٣ |